Home / ناوداران / تۆماس ئەدیسۆن

تۆماس ئەدیسۆن

تۆماس ئەدیسۆن

 ئامادەكردنی : محمد عبدالله

زانای ئەمەریکی (تۆماس ئەدیسۆن) کە بە برەوپێدەری کۆتایی (innovator)
گڵۆپی کارەبایی (bulb light) دادەنرێت
بۆچی پاش زیاتر لە 1000 جار لە هەوڵ ئینجا گەیشتە ئەنجام ؟!
=========================================
هەرچەندە 23 زانای تر هەن هاوکات و پێش زانا ئەدیسۆن بوون کە هەوڵی داهێنانی
گڵۆپیان داوە بەڵام هیچیان وەکو گڵۆپەکەی زانا ئەدیسۆن نەبوو لە پڕ شەوقیدا
بۆیە زانا ئەدیسۆن بە داهێنەری گڵۆپ دادەنرێت نهێنی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ
سێ خاڵ :
1. بەکارهێنانی مادەیەکی زۆر ڕۆشندەری تەمەن درێژ
(durable incandescent material)
2. تەواو دەرکێشانی هەوا لە دەوری کارەباکە ( better vacuum environmental )
ئەویش بە دانانی شووشەیەکی ڕوونی پووخت (الزجاجة) کارەباکەی لە هەوا دابڕی
3. بەکارهێنانی مادەیەک بەرگری زۆر کە پلەی توانەوەی بەرز بێت
(filament material of high resistance)
لەو سێ خاڵەش گرنگترینیان دابڕاندنی گڵۆپەکە بوو لە ئۆکسجین ئەویش بە دانانی شووشەیەکی ڕۆشن بە دەوری گڵۆپەکە بەمەش دوو دەسکەوتی گرنگی بەدیهێنا :
1. لەبەرئەوەی ئۆکسجین یارمەتی سووتان دەدات بۆیە ئەو مادەیەی کە بۆ گەیاندنی کارەبا بەکاریدەهێنا لە توانەوە ڕزگاری بوو
2. کارەبا لە هەوا زۆر ئارەزووی بە خاڵی بوونەوە هەیە چونکە بارگەی کارەبایی کارەبا
کە لێشاوێکی گۆڕاوی بواری موگناتیزی بە دەوری خۆیدا دروست دەکات بۆی هەیە بە پێی جۆری ئەو مادەیەی لە گڵۆپەکە بەکارهاتووە بۆ شەوقدانی ڕووناکی (+) یان (-)
یان هەردووکیان بێت ، هەروەها زەویش پڕە لە بارگەی کارەبای (+) و (-) هەرچەندە
لەکۆتایدا هەموو گۆی زەوی بەرەنجامی بارگە کارەباییەکانی (سفر) چونکە
کڕۆکی زەوی زۆر زۆر گەرمە بۆیە مادە تواوەکان ئیلکترۆن دەرەپەڕێنن و گەردیلەکانیان دەبنە ئایۆن (ion) هەڵگری بارگەی کارەبای (+) بەرەو چینی حەوتەمی سەرەوەی
زەوی دەڕۆن کە پڕە لە بارگەی کارەبا (-) ئەمەش لەبەرئەوەی بارگەی موجەب و سالب هەمیشە بەرەو یەکتری دەجوڵێن ،
لە چینە بەرزەکانی چینی یەکەمی بەرگە هەوای دەوری زەوی پڕە لە بارگەی کارەبایی
(+) و (-) بەڵام لەو شوێنەی ئێمەی لێدەژین (earth’s environmental surface)
[[ بێ بارگەیە ]] ئەمەش ناوەندێکی زۆر گونجاوی دروستکردووە تاوەکو هەورە بروسکە
کە بارگەی کارەبایی (-) بێ کێشە تێپەڕ ببێت و لەگەڵ بارگە کارەبای (+) ڕووکاری زەوی کە بەتایبەتی لە نووکە تیژەکانی وەک شاخەکاندا کۆدەبنەوە خاڵی ببێتەوە بەمەش هەورە تریشقە دروست دەبێت هەر بە هەمان شێوە کارەباش هەر هەمان ڕەفتار دەکات
هەوڵ دەدات خێرا بەرەو زەوی بڕوات و خاڵی ببێتەوە چونکە بۆ نموونە ئەگەر کارەباکە بارگە (-) بوو ئەوا بارگە کارەباییە سالبەکانی زەوی لەو ناوچەیە دوور دەکەونەوە وە بۆ گەڕاندنەوە هاوسەنگی بارگە کارەباییەکە هەوڵی جێنشینی بارگە ڕۆشتووەکان دەدەن بەڵام لەبەرئەوەی لە زەویدا بارگەی کارەبایی (+) هەیە لە ئەنجامی لێکنزیکبوونەوەیاندا پرتەی کارەبایی و خاڵی بوونەوە ڕوودەدات
خۆ ئەگەر زانا ئەدیسۆن [ bottle – الزجاجة – شووشە ] بەکاربهێنایە هەر لە سەرەتاوە
ئەوا لەو هەموو تاقیکردنەوە فەشەلی نەدەهێنا وە لە دواجاردا کە ئەم کارەی کرد
گڵۆپێکی بەرهەمهێنا خاوەنی ڕووناکییەکی زۆر بوو
پرسیاری جەوهەری ئەوەیە ئایا ئەگەر زانا ئەدیسۆن ئاگادار بوایە بەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز ئایا ئەو هەزاران جارە شکستی دەخوارد لە دروستکردنی یەکەمین گڵۆپ ؟!
{ الله نور السموات والأرض مثل نوره كمشكاة فيها مصباح [ المصباح في زجاجة ] الزجاجة كأنها كوكب دري يوقد من شجرة مباركة زيتونة لا شرقية ولا غربية يكاد زيتها
يضيء ولو لم تمسسه نار نور على نور يهدي الله لنوره من يشاء ويضرب الله الأمثال
للناس و الله بكل شيء عليم }
واتە ( خوا نوور و ڕووناکی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه ، نموونه‌ی نوور و ڕووناکیه‌که‌ی وه‌ك
تاقێك وایه چرایه‌کی تێدا بێت ، [ چراکه‌ له‌ناو شووشه‌یه‌کدا بێت] شووشه‌که‌ش وه‌ك هه‌ساره‌یه‌کی گه‌ش و پرشنگدار وابێت و داگیرسابێت به ڕۆنی دره‌ختی موباره‌ك و به‌فه‌ڕی زه‌یتوون ، ڕووی نه له ڕۆژهه‌ڵات و نه له ڕۆژئاوا بێت ، ڕۆنه‌که‌شی ئه‌وه‌نده
پاك و بێگه‌رده‌ خه‌ریکه خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاگریش لێی نه‌دات ، ئه‌و هیدایه‌ت و ڕێنمونییه که قورئانه ڕووناکی یه له‌سه‌ر ڕووناکی، خوایش هیدایه‌تی
ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بۆ لای نووری خۆی که قورئانه‌، خوا چه‌نده‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی، خوایش به‌هه‌موو شتێك زانایه‌ )
شایانی باسە زانا ئەدیسۆن کەسێکی باوەڕدار بووە بە خوای گەورە وەک لەم وتە بەنرخەیدا دەڵێ :
(I believe in the existence of a Supreme Intelligence pervading the Universe)
واتە { من باوەڕم بە بوونی خوایەکی بەرز و زانا و بە دەسەڵات هەیە کە ئەم گەردوونە بە ئەمری ئەو هەڵدەسورێت }

About كه‌یفی عمر

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …