Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / بەناوبانگترین تیرۆركراوەكانی مێژوو

بەناوبانگترین تیرۆركراوەكانی مێژوو

سورة

بەناوبانگترین تیرۆركراوەكانی مێژوو

ئامادەكردنی گۆران حكیم

كردەی كوشتن و تیرۆركردن لەجیهان مێژوویەكی زۆر كۆنی هەیە، بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان بۆبەر لەمیلاد گەڕاوەتەوە.
لەمێژووی كۆنەوە تاكو ئێستا 10 كردەی تیرۆری لەمێژوودا زۆر ناویان هاتووە كەبریتین لەمانەی خوارەوە:

1. تیرۆركردنی خەلیفە (عومەری كوڕی خەتاب) لەساڵی (590) ی میلادی لەدایك بووەو لەساڵی (644) ی میلادی لەشاری مەدینە تیرۆركراوەو بەدووەم خەلیفەی موسڵمانان ئەژمار دەكرێت و ڕێزێكی زۆر هەیە لای موسڵمانان و تەنانەت ئاینەكانی تریش و بەكەسێكی دادگەرو خواناس و خواپەرست ناوبانگی دەركردووە.
2 تیرۆركردنی خەلیفە (عەلی كوڕی ئه‌بو تاڵیب) لەساڵی (599) ی میلادی لەشاری مەككە لەدایك بووەو لەساڵی (661) ی میلادی لەشاری كوفەی عێراق تیرۆركراوەو زاوای پێغەمبەری سەردارە (صلی الله علیه وسلم) و لەكاتی كۆچی پێغەمبەر لەشاری مەككەوە بۆ شاری مەددینە ئەو وەكو كەسێكی ئازا لەجێگەكەی مایەوەو لەمێژووی ئیسلامیدا بەكەسێكی ئازاو دلێر ناوبانگی دەركردووەو لەزۆربەی زۆری ئەو جەنگانە بەشداری كردووە كەپێغەمبەری خوا سەركردایەتی كردووە، یان سەركردایەتی بەو سپاردووە.

3. تیرۆركردنی ڕێبەری گەلی هیندستان (مەهاتما گاندی)، لەساڵی (1869) لەشاری گۆجاراتی هیندستان لەدایك بووە لەساڵی (1948) لەلایەن كەسێكەوە بەناوی (ناتۆرم جۆتسی) سێ‌ گولەی بەردەكەوێت و لەتەمەنی (78) ساڵیدا تیرۆردەكرێت، (غاندی) لەمێژوودا بەكەسێكی تێكۆشەر بۆ گەلەكەی ناوبانگی دەركردووە، بەتایبەتی لەبەرامبەر بەربەرەكانێ كردنی ئینگلیزەكان.

4. تیرۆركردنی (مارتن لۆسەر) لەساڵی (1483) لەشاری (ئیسلبن) ی ئیمپراتۆرییەتی رۆمانی لەدایك بووەو لەساڵی (1546) لەتەمەنی (62) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە، بەپێی سەرچاوەیەكی مێژوویی (مارتن) نەخۆشی بەردی گورچیلەی هەبووە، هەندێك سەرچاوەش باسی ئەوە دەكەن كەلەلایەن كەسێكەوە تیرۆركراوە.

5. تیرۆركردنی سەرۆكی ئەمریكا (جۆن كنێدی)، سەرۆكی ژمارە (35) ی ئەمریكا بووەو لەساڵی (1917) لەشاری (برۆكلین) ی وویلایەتی (ماتسۆشیست) لەدایك بووەو لەساڵی (1963) لەوویلایەتی تەكساس لەو كاتەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی بووە لەلایەن كەسێكی جولەكە بەناوی (جاك رۆبی) تەقەی لێكراوەو تیرۆركراوە.
6. تیرۆركردنی سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە (ئوسامە بن لادن)، لەساڵی (1957) لەعەرەبستانی سعودیە لەدایك بووەو خانەوادەیەكی دەوڵەمەندو بازرگان و ناوداربوون و لەساڵانە هەشتاكانی سەدەی رابردوو بەشێوەیەكی نهێنی هاریكاری بۆ ئەفغانیەكان ڕەوانە كردووە كەلەدژی رووسەكان جەنگاون، پاشان ڕێكخراوی قاعیدەی بەهاریكاری ژمارەیەك دەوڵەمەند دامەزراندو سەردانی زۆرێك لەووڵاتانی جیهانی كردووەو دواجار لەساڵی (1998) ڕێكخراوی قاعیدەی بەئاشكرا دامەزراندو پاشان لەساڵی (2001) پەلامارەكانی سەر دوو تاوەرە گەورەكەی ئەمریكایان خستە سەرشانی خۆیان كەبەڕووداوی (11 ی سێپتەمبەر) ناسراوە، دواجار لەساڵی 2011 لەشاری (ئابۆت ئاباد) ی پاكستانی لەلایەن تیمێكی تایبەتی سوپای ئەمریكا تیرۆركرا.

7. تیرۆركردنی (یۆلیۆس قەیسەر) لەمێژوودا كەسێكی ناودارەو لەساڵی (100) ی پێشی میلاد لەووڵاتی كۆنی (یۆنان) لەدایك بووەو یەكەم كەس بووە كەنازناوی ئیمپراتۆری بەسەر خۆیدا كردووەو لەساڵی (44) ی پێشی میلادیش لەلایەن كەسێكەوە بەناوی (پرۆتۆس) كەهاوڕێی خۆی بووە تیرۆركراوە.

8. تیرۆركردنی (جۆن لینۆن) گۆرانی بێژوو مۆسیقارێكی بەناوبانگی ئەمریكایەو دامەزرێنەری تیپی (پێتڵز) ەو لەساڵی (1940) لەشاری نیویۆرك لەدایك بووەو لەساڵی (1980) لەو كاتەی لەڕێگەی گەڕانەوەی بووە بۆ ماڵەكەی لەلایەن كەسێك كەگومان براوە نەخۆشی دەروونی و عەقڵی هەبووبێت تیرۆركراوە.

9. تیرۆركردنی (ئەبراهام لینكۆڵن) سەرۆكی ژمارە (16) ی ئەمریكا بووەو لەساڵی (1809) لەدایك بووەو لەسەردەمی ئەودا جەنگی ناوخۆیی هەڵگیرساوەو ئەو خاوەنی بڕیاری هەڵوەشانەوەی یاسای كۆیلایەتییە، لەساڵی (1865) كەسێك بەناوی (جۆن وێلكس بۆت) بەدەمانچە لەدواوە گولەیەك لەسەری دەدات و تیرۆری دەكات.
10. تیرۆركردنی (رەفیق حەریری)، لەساڵی (1944) لەدایك بووە، كەسێكی خاوەن سەرمایەو دەوڵەمەند بووە لەلوبنان و ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لەكۆتایی هێنان بەشەڕی ناوخۆیی لەووڵاتەكەیداو بەسەرۆكی حكومەتی ژمارە (43) ی لوبنان ئەژمار دەكرێت و لەساڵی (2005) بەهۆی تەقینەوەیەكی گەورەو بەهێزەوە لەناوەڕاستی شاری بەیروت تیرۆركراو پاشانیش دۆسییەكەی ڕووكارێكی جیهانی و سیاسی وەرگرت

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …