Home / مێژووى جیهان / مردنەكەی مەلیك فیصل-ی عێراق گوماناوی بوو!

مردنەكەی مەلیك فیصل-ی عێراق گوماناوی بوو!

مەلیك فیصل لە ساڵی 1885 لەشاری تائف لەسعودیە لە دایك بووە، دواتر چەندین پۆستی لە حیجاز‌و وڵاتی شام وەرگرتووە، دواجاریش لەساڵی 1921 وەك یەكەم پادشای عێراق هەڵبژێردرا، هەر ئەویش بوو توانی یەكەم حكومەتی فەرمی لەعێراق دروست بكات‌و سنووریی لەگەڵاوڵاتانی دراوسێش بپارێزێت‌و پارێزگاری لە خاكی عێراق‌و بكات.

تائەوكاتەی لەساڵی 1933 بەهۆی نەخۆشی روو دەكاتە سویسراو دواجاریش لە هەمان وڵات‌و هەمان ساڵدا كۆچی دوایی دەكات، مردنی ناوبراو كارێكی لەناكاو بوو بۆ خەڵكی عێراق، بۆیە گومان‌و ناڕەزایی لە لایەن حكومەتی عێراق‌و خەڵكەكەی دژ بەدەسەڵاتی بەریتانیا زیاتربوو، چونكە پێیان وابوو مەلیك فیصل بە مردنی ئاسایی خۆی نەمردووە‌و بەڵكو پلانی كوشتنی داڕێژراوبووە‌و دەستێكی نادیاری لە پشتەوەیە، كە بۆ ئەوسای عێراقییەكان هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ كۆمەڵێك هۆ لەوانە:

1-شوفێری تایبەتی مەلیك فیصل لەسویسرا كەسێكی هیندی بوو، لەدوای مردنی مەلیك فیصل ناوبراو ون دەبێت‌و هیچ ئاسەوارێكی لە دوای خۆی جێ‌ نەهێشت.

2-لە كاتی نەخۆش كەوتنی مەلیك فیصل لە سویسرا ئافرەتێكی ناسی كەدواتر ئەو كەسە تۆمەتبار دەكرێ‌ بەكوشتنی، چونكە ئەو ئافرەتە كەسێكی نەناسراوبووە، كە پێشووتر هیچ كام لە یاوەرانی مەلیك فیصل‌و پاسەوانەكانی ئەو ئافرەتەیان نەناسیوە، بۆیە دوای مردنی ئافرەتەش ون دەبێت‌و دیارنامێنێ‌، بۆیە ئەوە گومانی زیاتری لای خەڵكی عێراق‌و كاربەدەستانی ئەو وڵاتە دروستكرد كە دەستێك هەیە لە پشت مردنی پاشاكەیان.

3-لە دوای مردنی مەلیك فیصل لە ماوەی (8) رۆژدا تەرمی ناوبراو گەیشتەوە خاكی عێراق كەئەمەش جارێكی دیكە ئەوەندەی تر گومانی خستە سەر مردنی مەلیك فیصل.

دوای مردنی مەلیك فیصل سەركردە سیاییەكانی عێراق بەتایبەتی جەعفەر عەسكەری‌و رەشید عالی گەیلانی كۆمەڵێكی تریش بڕیاریاندا‌و رازیش بوون بەهەڵبژاردن مەلیك غازی كوڕی كەوەك شوێنگرەوەی باوكی ببێتە پادشای عێراق، بۆیە ناوبراو وەكو دووەم پادشای عێراق دەست بەكاربوو.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

kwtan1312-620x330

چاوخشاندنەوەیەك بە مێژووی ڤایرۆسە كوشندەكاندا

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ترس و دڵەڕاوكێ باڵی بەسەر جیهاندا كێشا، شێوازی ژیان و …