Home / مێژووى جیهان / كورتەیەك لە مێژووی شۆڕشی 14 تەمموز

كورتەیەك لە مێژووی شۆڕشی 14 تەمموز

لە دامەزراندنی حكومەتی عێراقیەوە تاكو 1958 خەڵك لە سیستەمی پاشایەتی لە عێراق بێزارببوون، بە هەمان شێوەش لە بەڕێوەبردنی عێراق لەلایەن بەریتانیاوە دەنگی ناڕەزایی هەڵدەبڕی، بۆیە هەردوو هێز مێژووییەكی رەشیان بۆ خەڵكی عێراق تۆماركردبوو.

ئیتر بۆ كۆتایی هێنان بەم بارودۆخە،خەڵك بڕیاریدا لە چوارچێوەی پارت‌و رێكخراوە سیاسییەكان كار بۆ لەناوبردنی رژێمی پاشایەتی بكات‌و لەلایەكی تریش هەوڵی رزگاركردنی عێراق بدات لە چنگی ئیستعمار، ئیتر ئەفسەرانی سوپا بڕیاری پێكهێنانی رێكخراوێكیان دەركرد بەناوی رێكخراوی ئەفسەران ئازادیخواز، كە بەنهێنی لەلایەن (عبدالكریم قاسم)ەوە سەركردایەتی دەكران.

دواجار ئەم رێكخراوە بەنهێنی كاریان كرد بۆ ئەوە دەكرد كە لە دەرفەتێكدا بتوانن هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكە تیرۆر‌و غافل كوژ بكەن، بۆیە دوای چەندین جار لە هەوڵا‌و كۆششی زۆر نەیانتوانی ئەم ئامانج‌و ئاواتانەیان بێننەدی.

لەلایەكی دیكە لە ساڵی 1957 ئەم رێكخراوە داوای لە “عبدالرحمن عارف” كرد كە ئەوكات ناوبراو سەرپەرشتیاری یەكەی زریپۆش بوولە سوپا، داوایان لێكرد بەرەو بەغدا هێزەكەی بجولێنێت، بەڵام ناوبراو ئەو داوایەی رەتكردەوە بە بیانووی ئەوەی كەل‌و پەل‌و كەرەستەی تەواوی بۆ ئەم كارە لەبەر دەستدانییە. ئەم هەنگاوەش سەری نەگرت، بەڵام دواجار لە رێكەوتی 14/ی تەمموزی 1958 عبدالكریم قاسم‌و ئەفسەرانی ئازادیخواز هێرشیان كردە سەر كۆشكی “ریحاب‌و زهور” لە بەغداو توانیان كۆتایی بە سیستەمی پاشایەتی بهێنن لەعێراق‌و سیستەمی كۆماریان راگەیاند.

چەندین پارت‌و رێكخراو رۆڵی گرنگیان هەبوو لە سەركەوتنی ئەم شۆڕشە بەتایبەتی حزبی شیوعی عێراق چونكە ئەوكاتە خاوەن دۆست‌و لایەنگری زۆربوون لە تەواوی عێراقدا.

ئەم شۆڕشە بەجیا دەستكەوتی زۆری بۆ كورد تێدابوو لەوانە:

1-لە دەستووری عێراق لە ساڵی 1958 لە ماددەی (3)دائەوە دەستنیشانكرا كە كورد‌و عەرەب هاوبەشن لە ئەرك‌و مافدا، ئەوەیەكەم داننانی فەرمی بوو ئەوكاتە بەمافی كورد.

2-بڕیاردرا لێبوردنی گشت بۆ گیراوان‌و دوورخراوان دەربكرێت، بۆیە هەریەكە لە شێخ عەبدوللەتیف كوڕی شێخ مەحمود‌و شێخ ئەحمەدی كوڕی شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئازادكران، هەروەها مەلا مستەفا بارزانی‌و هەڤاڵەكانیشی لە یەكێتی سۆڤیەتی جاران گەڕانەوە بۆ بەغدا.

3-بڕیاردرا بارودۆخی ئابووری كوردستان چاك بكرێت‌و زەویش بەسەر جووتیاران دابەش بكرێت.

4-شەهیدانی كۆماری مهاباد بەتایبەتی هەریەكە لە خەیرولڵا عەبدولكەریم‌و عزەت عەبدولعەزیز‌و مستەفا خۆشناو ‌و محەمەد مەحمود قودسی بەشەهیدی نیشتمان هەژماركران، كەپێشووتر ئەوانە لە ساڵی 1947 لە مهاباد لە سێدارە درابوون.

5-بڕیاردرا فەرمانبەرانی كورد لەكوردستان دابمەزرێن لە شوێنی فەرمانبەرانی عەرەب.

ئەم دەستكەوتانە‌و چەندین دەستكەوتی تریش لەئەنجامی ئەم شۆڕشەبۆ كورد هاتەدی.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

2017031608070171

40 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی میسر و سووریا دژ به‌ ئیسرائیل تێپه‌ر ده‌بێت

لە ٦/١٠/١٩٧٣ جەنگ لە هەردوو بەرەی سوری و میسری دەستیپێکرد، سوپای میسری توانی لە هەمان …