Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / ئێران لەسەردەمی حكومەتی كەریم خانی زەندا

ئێران لەسەردەمی حكومەتی كەریم خانی زەندا

Court_of_Karim_khan copy

 ئێران لەسەردەمی حكومەتی كەریم خانی زەندا

نوسینی: كەنار زرار رەشید

پـــــــــــــــیــــــــــــــَشـــــــــــــــــــــــــــەكــــــــــــــــــــی

دوای كوژرانی (نادرشای ئەفشار)لە (20)ی حوزەیرانی سالی (1747ز),جارێكی تر بارودۆخی رامیاری ئێران تێكچوو,چونكە هەر میرو سەرۆكێك لە هەرێم و ناوچەیەكدا هەوڵیاندەدا دەسەڵاتێكی سەربەخۆو تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن وسنوری دەسەڵاتیشیان لەسەرحیسابی دەسەڵاتی هەرێَمەكانی تر فراوان بكەن,یەكێك لە بەهێزترین ئەو كەسایەتییانەی لەو ماوەیەدا لەسەر شانۆی سیاسی رووداوەكانی ئێراندا دەركەوت (كەریم خانی زەند)سەرۆكی عەشیرەتی (زەند)ی كوردی بوو كەلە خۆرئاواو باشوری خۆرئاوای ئێراندا نیشتەجێ‌ بوون سەرەتا كەریم خان توانی بناغەی حكومەتێك دابمەزرێنی لە باشوری ئێران بەتایبەتی لە ناوچەكانی(شیرازوئەسفەهان),بۆیە دەبینین لە ماوەی نێوان ساڵانی (1750_1779)ئەم ماوەیە كەریم خان لەسەر دەسەڵات بوو لەئێران تارادەیەك ئەمن وئاسایش بەخۆی دەبینێ‌,وە ناوچەكان گەشەیان كرد بەتایبەتی شیراز كە دەبێتە پایتەخت وە بایەخ بە ئەدەب وهونەر دەدرێ‌,ئەم راپۆرتە پێك هاتووە لە پێشەكییەك و دووبەش ,دووبەشەكەش لەچوار تەوەرە پێك هاتووە,وە بە ئەنجامی باسەكەو چەند وێنەیەك كۆتایی دیت ,تەوەرەی یەكەم لە سێ‌ لق پێك هاتووە,أ_زەمینە خۆشكردنی هاتنە سەردەسەڵاتی زەندەكان,ب_هۆزوتایفەی زەند, ج_ژیننامەی كەریم خان,تەوەرەی دووەم پێك هاتووە لە دەركەوتنی كەریم خانی زەند لەسەر شانۆی سیاسی ئێران كە دابەش كراوە بۆ دوو لق,أ_كەریم خانی زەند وەرگرتنی دەسەڵات لە ئێران ,ب_سنوورو رووبەری فەرمانرەوایی كەریم خان,بەشی دووەم پێك هاتووە لە دووتەوەرە تەوەرەی یەكەم پێك هاتووە لەلایەنی شارستانی حكومەتی كەریم خان كە دابەش كراوە بۆ چوار لق,أ_ژیانی ئابوری,ب_بازرگانی,ج_لایەنی ئاوەدانكردنەوە,د_دادگەری,تەوەرەی دووەم بواری زانست لە سەردەمی كەریم خان,ئەو سەرچاوانەی سودم لێوەرگرتووە,گوڤار:مێژوو:كەریم خانی زەند:نوسینی:شوان یوسف حسن,خولاصەیەكی تاریخی كوردوكوردستان لە زۆر قەدیمەوە تا ئیمرۆ:نوسینی:محمد ئەمین زەكی بەگ,كەریم خانی زەند_مێژووی نێوان ساڵانی (1747_1779):نوسینی:جان ر_پێری:وەرگێرانی سەلاحەددین ئاشتی,سێ‌ لێكوڵینەوەی مێژووی:نوسینی:سالح قەفتان.گۆڤار:مێژوو:كورتەیەك لە مێژووی زەند:نوسینی:ئاكام جمال محمد,مێژووی كوردستان :نوسینی م_س_لازاریف, دۆزی كورد لە چەند باسێكی مێژوویدا:نوسینی:خەلیل ئەحمدئەمین,مێژووی ئێران وتوركیا:دانانی ئیبراهیم خەلیل ئەحمد,دخەلیل مراد:وەرگیرانی بەهاددین جەلال,كوردو كورد
بـــــــــــــــــــــەشـــــــــــــی یـــــــــــــــــــــــــــــــــەكـــــــــــــــــــــــــــــــــــەم
تـــــــــــــــــــــــەوەرەی یـــــــــــــــــــــــــــــــەكــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەم
_____________________________________________________________________
زەمــــــیـــــنــــە خـــــۆشـــــــكـــــــردنـــــــی هـــــاتـــنـــە سـەر دەســـەڵاتــــی زەنـــدەكـــان وهـــۆزو تــایـــفــەی زەنــدو ژیـــنــنــامــەی كــەریــم خــانــی زەند

أ_زەمــــیـــنــــە خــــۆشـــكــــردنــی هــاتــنــە ســەردەسـەڵاتــی زەنــدەكـــان
____________________________________________________________________

كـــۆتــــایـــــی ســـەدەی هـــەڤـــــدەهــــەم وســــەرەتـــای ســـەدەی هـــــەژدەهــــــەم نـــیـــشـــانــەكــانــــی لاوازی وبــــێـــهـــیــَزی لــــە دەولـــــەتـــــی ســەفـــــەوی زیـاتــر بــــە دیـــاركـــــەوت لــــــە ئـــەنـــجـــــامـــــی خــــراپـــــی بـــــاری نــــاوەخــــــۆی وڵات بــــــەهــــــــۆی هــــــاتـــــنــــــە ســــــەر دەســـــــــەڵاتــــــــی ژمـــــــــارەیــــــــــــــەك شــــــــاری لاواز لـــــــە فـــــــەرمـــــــانـــــــرەوای زیـــــــاتــــــربـــــوونـــــی رەگــــــــەزی بــــــــێـــــگــــــــانـــــــە لــــــە نـــــــێــــــــو ســــــــوپــــــــــادا كــــــە لــــــــــــــــــــــە رێـــگــــــــای خـــــۆشـكــەربــــوو ,بــۆ دەسـت خستنە نێوكاروباری دەولەت ئەوە سەرەڕای بەردەوامی ملمڵانێیە دەرەكییەكانی دەولەت لە بەرەی رۆژهەلات ورۆژئاوا كە بــتاری ولاتـــــی قورستركردبوو، بۆیە ئەفخانییەكان ئەم هەڵەیان قۆستەوە ولە بەرەی رۆژهەلات هێرشــــیــان كردە سەر دەولەتی سەفەوی لە ماوەی نێوان (1722_1736)فەرمانرەوای ئێران بكـــەن.(1)
دەركــــەوتــــنــــی كــەســایــەتــیــەكــی وەكـــو نـــادر شـــا شـــتــێــكـــی بــاش بـــــوو لــەم كــاتـــەدا ,چــونـــكـــە ئــێــران پــێـــویــسـتــی بــە رزگــاركــەرێــك هــەبــوو هــــــەر چـــەنــدە نــادر شـــا كــەســایــەتــیــەكــی دڵ رەق و بَــی بــەزەیــی بــــوو بـــــەڵام لــــە هـــەمـــان كــاتـــدا تـــرســێـــكـــی زۆری بـــە زۆربـــەی وڵاتــانــی دەوروبــەری گــەیــانـــد ســـەرەرای رزگـــاركـــردنـــی وڵاتــــی ئــێــران لــە دەســت بــیـــَگــانـــــــەكــــــــان دوای نــــادرشـــا كـــــــە فــــــەرمــــانـــرەوایــــە خــــۆبـــەجــــێ‌ یـــەكـــانـــی خــاكــی ئـێـران دووبـــارە دەســـتــیــیــان كـــردەوە بــە تــەقــەلای ســەربــــەخــــۆی بـــۆ پــێــكــهـێنانی حـــكــومــەت بـــە نـــاوی خـــانـــەی خـــۆیـــانـــەوە وە لــە نـــاو ئــەمــانــە ســەردارانــی كــــــورد لـــــە نــــاو هــــەمــــوویــــان زیـــاتــر هـــەول تــە قــەلایـــان داوە بــۆ ئـــــــەم مــەبــەســتــە,جـــا یـەكـیــََك لــە كــەســایــەتــیــە نــاودارەكــانــــی كـــە دەركـــــــــەوت (كــەریــم خــان)ی زەنــد بــوو مــتــمــانــەی بــە خــۆهــەبــوو حــكــومــەتــێــكی كــوردی پــێــك بــهــێــنێــــت كـــەریــم خـــان لــەو كــات وســاتــە دا تــارادەیــەك شــارەزایـــــــی هــەبــوو لـــە شــێــوازی حــوكــم كــردن وزانــیــاری تــەوتــوی ئــــــیـَران ,چــونــكــــــــە كــــەســـایــەتــیــەكــی لـــێهــاتــووبــوو هــەردەم لــە لــەشــكـــردەكــانــتی نـــادر شـــــا بـــەژداری شـــەڕی كـــرد خــاوەن هــێـــزو ســنـــوری خــــــۆی هـــــــەبــــــوو.(1)
ب_هــــــــــــــــــــــــــۆزو تـــــــــــایـــــــــــــفـــــــــــــەی زەنــــــــــــــــــــد
بەگشتی سەبارەت بە تایفەی زەند زۆربەی هەرە زۆری ئەو مێژوونوسانەی لە بارەی مێژووی زەندی لیكۆلینەوەیان كردووە رێك كەوتن كە ئەوە هۆزە كۆمەلیك تاقمی خــــۆبـــــژێــــوی مەرداربوون.(1)
زەند,هۆزێكی كوردی رۆژهەلاتی كوردستانە,لە سالی(1751_1794ز) حوكمی رۆژئاوای ئێرانیان كردووە,زەند لە بنەماڵەی (لەكن) نادر شا لە سالی (1732)دا ئەوانی لە زێدی باپیرانیان لە چەقی كێوەكانی زاگرۆسەوە بۆ خۆراسان راگوێزاوە بەڵام پاشان كە نادر شا كوژرا,زەندەكانی بە سەركردایەتی (كەریم خانی زەند) بە شەر توانییان ریی خۆیان پاك بكەنەوە بۆ زێدی خۆیان بگەرێنەوە,(2)
سەبارەت بە هۆزی زەند مێَژوونوسان باس دەكەن كە زەند هۆزێكی لە مێژینەی كوردە مێژوویەكی كۆنی هەیە لە ئێران بە سەرداری(كەریم خان)بوونە دەسەڵاتداری هەموو ئێران هەروەها هۆزی زەند بریتیە لە پێنچ تیرە (تایەر, خانی, محمد,صالح ئاغاغەنی,عەلیان) كەریم
كەریم خان فەرمانرەوای ئێران لە تیرەی (عەلیان)ە وەبەشێكن لەلەك وهۆزی لووری گەورە(
لەرووی مەزهەب و زمانەوە (علی تەتەر)دەلێ‌…((هۆزی زەند هۆزێكی كوردی یە لە ناوچەی نێوان كوردو لووڕدا ئەژین,لە رووی مەزهەبەوە شیعەن وەك كوردانی باشوری رۆژهەلاتی كوردستان لەرووی زمانەوە بە شێوەیەكی كوردی قسەئەكەن)) هۆزی زەند لە دوای هێرشی شا عباسی سەفەوی لە سالی (1587_1629) بۆ لوورستان رایگوێزرابوون بۆ دەوروبەری مەلایردەر ئەنجام پاش دەیەهاسال ئاوارەی هۆزی زەند لە ناوچەی قەلای (پەری)و (كمازان) بیشتەجێ‌ بوون وە بۆ گەرمیان دەچوونە((پەروپەرێز)) لەو كاتەدا ((زەند كەلهووری)) زەنگەبە,مافی,باجەلان,بەلەكی كوردستان دەژماردران كە لەلایەن نووسەرانی ئێرانی وبیانی ئەوانییان بە كورد دادەنا.(1)
یەكێك لە نەریتەكانی زەند بریتی بووە لەوەی كەژنەكانیان لەكاتی شەر هێرشدا بەشداری بكەن.((2))
یارمەتی مێردەكانیان بدەن ئەوەش ئەوە دەگەیەنێ‌ كە ژنانی سەردەمی كەریم خانی زەند گیانی خۆیان بەخت دەكرد وماڵ ومناڵی خۆیان بەجێ‌ دەهێشت بۆ ئەوەی یارمەتی پیاوەكانیان بدەن,لە سە رەتا هۆزی زەند لە دووبرا هەبوون بەناوی ((ئیناق))باوكی كەریم خان بوو وە((بۆداق))سەركردایەتی ئەو هۆزەیان دەكرد ((دافی))برای بچووكی باوكی كەریم خان بوو باوكی ئەسكەندەرخان و زەكی خان بوو لە دوایدا كەریم خان وصادق خانی برای كەریم خان سەركردایەتی هۆزی زەندیان دەكرد.((3))
ج_ژیــــــــــــانــــــنــــــامــــــەی كـــــــەریــــــم خــــــانـــــــــی زەنـــــــــــد
لەمێژووی وڵاتی ئێران كەسایەتیەكی ناوداری كورد دەركەوێت كە یەكێك بوو لە كەسایەتیەكی هەرە بە تواناو قارەمان كە ناوی خرایە لاپەرەكانی مێژووی وڵاتی ئێران .(1)
(كەریم خان ),پیاوێكی بیرو خەیال جوان ودڵپاك و لێبوردووبوو لە ئیش وكاردا سەردارەكانی بۆ سەركەوتن یارمەتییان داوە پیاوێكی ئازاو تێگەیشتوویەكی وەهابووە خێرا هەموو ئەهالی ئەوە ناوەی كردووە بە دەستەو دائیرەی خۆی( كەریم خان) بەتەمای هەموو ئێران بوو یەكێك لەوانە (كەریم خانی زەند) بووە وەنەبێ‌ كەریم خان سەردارو عەشیرەت بوو بێت, بەڵام متمانەی بەخۆی هەبوو كە حوكومەتێكی كوردی سەربەخۆ پێكەولە بنێت,چونكە خولق وتەبیانیشی جوان بووو ئازاو مەردو دادپەوەربوو بە هەموو لایەك ناوبانگی رویشتبوو.(2)
سەبارەت بەو ناوی كەریم خانی زەند مێژوونوسان باسیان كردوە دەلێن كەریم خانی زەند كوڕی(ئیناق) لەسالی (1699_1113ز) لە دێ‌ ی (پریە) لە ناوچەی مەلایەر چاوی بە دونیا هەلێناوە هەروەها مێژوونووسان ناوی باپیریان نەهێناوە بۆیە ناوی باپیری نازانرێ هەروەها بە سالێ لە دایكبوونی مێژوونووسان بۆچوونی جیاواز یان هەیە كەمال مەزهەر لە كتێبەكەیدا دەڵێ یان لە ساڵی (1704 یان 1705 )لە دایكبووە ئەگەر بێتوو سەیری لاپەڕەكانی مێژووی كەریم خان بكەن دەبینین كەوا كەریم خانی زەند بەهۆی ئەم جۆرە رەوشتە بەرزانەی كە هەیبوو لە لایەن گەلەكەوە جێگای رێزوخۆشەویستی بوو هەر بۆیە بە باشە مێژووەكەی تۆماركراوە تەنها كەریم خان لە سەردەمی ئەودا ئاشتی و ئاسایش بەر قەراربووە هەروەها لە لایەنی سەربازی كەریم خان سەربازێكی چاونەترس بوو وە قارەمانێكی لێهاتوو لە مەیدانی
شەڕ دەناسرا.(3)
بـــــــــــەشـــــــــی یـــــــــــــــــــەكـــــــــــــەم / تــــــــــــــــەوەرەی دووەم
دەركــــەوتــــنــی كـەریـم خــانــی زەنــد لــەســەر شــانـــۆی ســیــاســی ئـێـران
أ-كــــەریــــم خــانـــی زەنـــــــد وەرگـــرتـــنـــی دەســــــەڵات لــــە ئـــێــــــران
ئەم حوكمەتی كورد لە باشوری ئێراندا و لەسەدەی( 18ز) داپەیدابوو شەڕی دوورودرێژی عوسمانیەكان و حوكمەتی سوفەوی زۆر كز كردبووەو لەسەدەی( 18 )داوای لێهاتووە لە خۆرهەڵاتیشەوە ئەفغانەكان دەستیان كردووە بە داگیركردنی كیشوەری ئێران جالەو كاتی پەرێشانیی و كزیەدا (نادرشا)پەیدابووە ئەگەرجی ئەم سەردارەئازایە بەخۆێنرشتن دەم و دەست نادرشا كوژراوە،ماوەنەبوو ئێران كۆبكاتەوە بۆیە لەناو ئەمانەدا سەردانی كورد لە هەموویان زیاتر بۆ ئەم مەبەستە پێك هێنانی سەربەخۆی و حكومەتی بە ناوی خانەوادەی خۆیانەوە هەوڵیان داوە یەكێك لەمانە كەریم خانی زەند بوو.(1)
لێرەدا دەركەوتنی (كەریم خان) چۆن توانی بوار بۆخۆی برەخسێنێ لە ناو ئەو هەموو كێشەسیاسی و ناوەخۆودەرەكییانە دەربچێ بەتەواوی خۆی ئامادەكردبوو بۆ بەدەست هێنانی ئەم مەرامە سیاسیەی كە چەندین سات كورد لە دەستی ئەو زۆردارانە ئەوەش هەم دیسان رەگەرێنەوە دەسەركارامەیی( كەریم خان )كە توانی وڵات لە دەست نەیاران رزگار بكات لەگەڵ ئەوشدا ناوچەكانی تری ئێران لە ئاژاوە بێ بەش نەبوو لەوانە كەریم خانی زەند لەساڵی( 1750ز )(عەلی مەردان خان) كەسەرۆكی هۆزی بەختیاریەكان بوو لە ناوچەی ئەسفەهان (لە هەرێمی ئیستەر ئاباد ومازەندران )كەتنەخۆبۆ راكیشانی كێشكردنی باری ولات لە بەرژەوەندی خۆیان لەو سەردەمە ئیرەی بردن بە پۆستی دەسەڵات شتێكی باو بوو لە نێوان سەرۆك و هێزەكان وخێلەكان هەر بۆیە لەوكات كەریم خان ناوچەی (جولفا)ی لە ژێر دەست دابوو, لەگەل خەلیكی ناوچەكە زۆرباش و میهرەبان بوو ئەوەش بووە هۆی ئیرەی بردنی( علی مەردان خان) بەرامبەر ئەوپایە بەرزەو هەلوێستی خەلكی بۆ كەریم خان,(2)
ب_ســــــنــــــوروو رووبــــەری فـــەرمـــانـــرەوایـــەتــی كــەریــــم خــــان
دوابە دوای زنجیرەیەك هەڵمەت وپەلاماری نەپساوە كە كەریم خانیان بردە سەر دەسەڵات ئەو هە ڵویست و سیاسەتانەی كە بوونە هۆی راگرتن و پاراستنی لە بەرێوەبردنی ئیمپراتۆییەكەدا واتا راستەقینەی جوگرافیای وسیاسی ئێران كە كەوتە دەستی زەندیە لە راستی دا هەمان ئێرانی سەردەمی سەفەوی بوو, كە هەوژمی ئەفخانی وتورك ورووس داگیركردنی تەختی پاشایەتی بە دەستی نادرو هەواركردنی ئیمپراتۆریەتی بەتێكرانەیانتوانی لە بابەت گۆرین و هەلگێرنەوەی ئەو بارودۆخەدا سەركەتنێك وە دەست بێنن.(1)
دەكرێ‌ بگوتری پانتای جوگرافیای فەرمانرەوای كەریم خانی زەند ,بریتی بوو لە هەرێم وناوچانە(لار,كرمان,وە بەشی رۆژهەلاتی(عیراق وعەجەمی)وەبە شێك لە ناوچەكانی زاگرۆس و كەنارەكانی كەنداوی فارس و باكوری باكوری رۆژئا‌وای ئێران و ئازەرباینجان و كوردستان دەتوانین بلێن زۆربەی هەرە زۆری كات وساتی حكومەتی( كەریم خان )بریتی بوو لە شەرو ناكۆكی و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی دەسەڵات و هەروەها دابین كردنی جۆرە هێمنایەتیەك لە ووڵات بوون.(2)
سەردەمی حكومەتی( كەریم خانی زەند )بە سەردەمی زێرین و سەقامگیری دادو ئاشتی و ئاسایش لە ئێراندا دادەنرێت ,كە دەتوانی سەرجەم ناوچەكانی(گەیلان و ئازەرباینجان وكوردستان عەرەبستان و بلوجستان) بخاتە ژێر دەسەلاتی خۆیەوە و تەنانەت لە سالی (1776ز) دا شاری بەسرەی گرت و خستیەژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.(3)
دوای ئەوەی (كەریم خانی زەند)توانی بەسەر هێزە نەیارەكانی سەركەوێت وبناغەی دەسەڵاتەكەی دابمەزرێنێ‌ ئیتر دەستی بەرێكخستنی باری وڵات كردوە شاری شیرازی كردە پایەتەختی خۆی, بەڵام لەگەل ئەوەش سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە (كەریم خان)ناوی لە خۆی نەناوە شا,بەڵكو خۆی بە (وەكیلی شا)واتە (بریكاری شا)یاخود (وەكیل الرعایە)داناوە,ئەمەش زیاتر بۆ مەبەستی داننانی شەرعییەت بە دەسەڵاتەكەی بوو.(1)

كەریم خانی زەند لەسالی (1765ز),شاری شیرازی كردە پایەتەختی خۆی لەسەرەتا نازناوی (بریكاری دەولەت),بۆخۆی هەلبژاردوە,هەندێك جاریش(بریكاری خولقێنراوان),هەروەها قایل نەبوو كەس بە شا بانگی بكات,بەوە ناوەی كە (ئیسماعیلی سێیەم) ئەو شایە ئەوەیش كە (كەریم خانی زەند) جێگرییەتی, دوای مردنی شا (ئیسماعیلی سێیەم)لە سالی (1773ز),دیسان كەریم خان نازناوی شای بۆ خۆی دەست نیشان بكات.(2)

وا دیاربوو كە زۆر لە هۆزە بچووكەكانی و هەندێ‌ لە پیاوە گەورەكان پشگیریان لە (كەریم خان)دەكرد,وەك (بۆداغ خان) لە ئاخیری سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نۆزدە دەژیا هەرزوو پشتوانی لە بنەمالەی زەندی كرد كە یەكێك لە وانە (كەریم خانی زەند)بوو.(3)
هەروەها (كەریم خان)دادەنری بەیەكی لە باشترین فەرمانرەوای نیشتمانی فارس لە سالی(1750_1779) حوكمرانی دەكات.(4)
بــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەشــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی دووەم
تــــــــــــــــــــــــــــــەوەرەی یــــــــــــــــــــــــــــەكـــــــــــــــــــــــــــــــــەم
لایـــــــەنــــــــــە شـــــــــارســــــتــــانــــیــــەكـــــانـــی حـكـومـەتــی زەنــــد
أ_ژیـــــــــــــانـــــــــــــتـــــــی ئـــــــــــــــــــــابـــــــــــــــــــــــــــــــــــوری
بێگومان بەر لەسەرەتای دروست بوونی حكومەتێكی تازە, سەرەتا ئەمنییەت و ئاسایش بەرقەرار بكرێ‌,ئینجا لایەنەكانی دیكەی ژیان, فەرمانرەوایی (كەریم خانی زەند) لایەنی ئابوری و ئاوەدانكردنەوە زۆر پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینی, ئەوە بارودۆخە نالەبارەی كە لە سەردەمی (نادرشا)وە لە دوای كوژرانیشی كە لە ئێران دروست بوو,لایەنی ئابوری و بازرگانی بە شێوەیەكی زۆر بەرەو دواكەوتن چووبوو,لە كاتی (كەریم خان)دەسەڵاتی گرتە دەست دوای دامركاندنی نا سەقامگیری هەستی كرد دەبێ‌ پەرە بە ئابوری بدات بەرەو پێشی ببات,وە گەورەترین هۆكاری گەشەسەندنی ئابوری بلاوبوونەوەی ئاسایش بوو,كە لە ئەنجامی هەوڵی (كەریم خان)ەوە هاتبووە گۆری.(1)
لە پێش (كەریم خان) ئەوروپا لەبەر گۆرانكاری ناوەخۆ زۆر گرنگی بە بازرگانی ئێران نەدا, بەڵام ئەتوانی بلێن لە سەردەمی(كەریم خان)وەك بازرگانی ناوەخۆ كشتوكاڵی ‌وئیرانیش بەرەو پێش چوو, كە ئێران كەوتبووە ئەوبەری خۆی و گەشەسەندنەوە خاوەن مولك و بەربووم بەشێكی زۆریان بە حوكومەتی ئەدا سەربەخۆ بوون وخاوەن سەروەتی خۆیان بووە.(2)
وە لەسەردەمی فەرمانرەوایی(كەریم خان)لایەنی ئابوری بە گشتی و كشتوكال و بازرگانی بەتایبەتی بوژایەوە بەتایبەتیش لایەنی بازرگانی لەگەل ولاتانی ئەوروپا كە ئەمەش دەرئەنجامی ئارامی و ئاسایشی بارودۆخی وڵاتی ئێران لەو سەردەمە.(3)
بەشێوەیەكی گشتی دانیشتوانی كوردستانی رۆژهەلات لە نیوەی یەكەمی سەدەی (18), ئەمانە پێك هاتبوون:خەڵكی نیشتەجێ‌, ئەوانەی بە جۆری سەرەكی كشتوكاڵیان دەكرد, نیوەی نیشتەجێ‌:ئەوانەی كشتوكاڵ وئاژەڵداریان پێكەوە دەكرد ئاژەلّ بەخێوكەری كۆچەر: ژمارەی ئەوجوتیارانەی هەرگیز ئاژەڵداریان بەخێونەدەكرد گەلی كەم بوو,گوندی نیشتەجێ‌ تەواویش مێگەلیكی بچووكی هەبوو لە وەرگا بچووكەكانی لادێ‌ رێكەیان نەدەدا زیاتر ئاژەل رابگرن, بۆیە لە سەردەمی (كەریم خانی زەند)كشتوكال بە شێوەیەكی یەكجار زۆر بەرەو پێش چووگەشەی زیاتری سەند, بە جۆرێك دەغل و دانەوێلە و توتن,(نیپور)دەلێ‌:(كەریم خان) سكەی بە ناوی خۆیەوە لێدابوو, بەشێوەیەكی گشتی باج وسەرانە هەبوو لەسەر خەڵكی, و لەسەریان بوو بە دووجۆر پیتاك بدەن بە دەوڵەت یەكەمیان: دەبَی سێ‌ یەك لە بەرهەمی ساڵانەیان بدەن بە حكومەت یان خاوەن زەوی, دووەم:ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (20_50سال) بوو دەبێ‌ سەرانە بە دەوڵەت بدەن(كەریم خان) باجی لەسەر ئەرمەنەكان سوك كرد,چونكە بازاری ئێران لە دەستی ئەرمەنەكان بوو,وە پیاوانی ئاینی و خانەوادەكان لەسەریان نەبوەو باج بدەن,لە ماوەی فەرمانرەوای زەندیەكان شاری(خوێ‌) لەرووی بەرهەم هێنان و دروستكردنی حەریر, گولاوعەتر,گرینگیەكی یەكجار زۆرو بەهەمان ڕاوەش كاریگەریەكی دیاریشی لە سەرباری ئابوری وڵاتی ئێراندا هەبوو.(1)
وەبایەخی دا بە چاككردنەوەی گوزەرانی میللەتەكەی سەركەوتنی بە دەست هێنا,رێكخستنی كاروباری دارای, جیاتی پیشەكانی دا لە رێگای سازكردنی چەندین وۆرك شوپ بۆ بەرهەم هێنانی دەفروشووشە هەروەها بارگرانی باجی لەسەر جووتیاران سووك كرد ئەویش بەدیاریكردنی ئەو دەسەڵاتەشمەكارانەی مۆلكداری زەوی و زار هەیانبوو و هاوكات سەركەوتنی بە دەست هێنا لە ژیاندنەوەی پرۆژەكانی ئاودێری بە تایبەتیش لە كەرتی فارس لە باشووری ئێراندا.
ب_بــــــــــــــــــــازرگــــــــــــــانــــــــــــــــــــــــــی

لەوانەیە هۆكاری گرینگی دانی (كەریم خان) ئەمنییەت وئاسایشێكی پتەوە بۆ بەهێزكردنی بازرگانی ئاڵ و گۆری پەیوەندیەكان لە رێگای بازرگانی پتەو بكات وڵات بەرەو پێش بەرێ‌ و گەشەكردنی بازرگانی لە پایتەختی(كەریم خان) دەگەڕایەوە سەر لێهاتووی (كەریم خان) سەبارەت بە برەوی بازرگانی وەكو گێرانەویانەتەوە ئەو دوكان و شوێنی حەوانەوەیان كە (كەریم خان) دروستی كردبوو كرێیەكی كەمیان دەدا هاوردەكان و هەناردەكان نزیكەی لە سەدا حەوت بوو,بازرگانی ئەوروپی سەدا سێ‌ یان لەسەر بوو.(1)
هەروەها كونسڵی فەرەنسا لە بغداد لە نامەیەكدا كە لە سالی(1763ز) بۆ پاریسی ناردووە,لە بارەی كەریم خانەوە دەنووسی:لە ژێر رابەرایەتی كەریم خاندا كە خاوەنی دەسەڵاتێكی شەخسی و ئاكارێكی زانایانە,وا دیارە وڵات كەوتۆتە گەشەكردن وگەیشتۆتە هێمنایەتی و دامەزراوی ئاسایش و هێمنی جێگای ئاژاوەوشەڕو هەرای گرتۆتەوە,(2)
وەپاشان ئەینوسێ‌ (رێگاكانی ئەمین بوونەتەوە بازرگانی دەستی پێ‌ كردۆتەوە زۆر كاروان لە بغداد دەچێتە ئێران وە (15_20 )هەزار مالێ‌ ئێرانی پەنابەریان بۆ عیراق هێنابوو ئێستا بەرە بەرە بۆ نیشتمانی خۆیان دەگەرێنەوە (كەیم خان) بۆ گەشەسەندنی هاتوچۆی بازرگانی دەرەوە دوو هەنگاونایەكەمیان لەگەڵ ئاسایشی ناوەخۆ هەوڵی دا ئاسایشی لە خەلیجی فارس رێكبخات دووەم بۆندی بازرگانی رێكخستن بە تایبەتی لەگەڵ ئینگلیستان شاری تەورێزیش سەرەرای ئەوەی یەكێك بوو لە ناوەندە هەرە گرینگەكانی گەیاندن لەگەڵ وڵاتانی روسیاوعوسمانی بۆ گواستنەوەوئاڵ و گۆركردنی هەموو جۆرەكاڵایەك لە باكووری ڕۆژئاوای ئێران.(3)
سەردەمی (كەریم خان) هیچ چالاكییەكی سەربازی بەرچاوی بەخۆیەوەنەدی بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی نادرشا پێشوو،تاكە كردەوەی سەربازی گرینگ بریتی بوو لە هێرش كردنی بۆسەر شاری بەسرە لە ساڵی (1775ز) لە ماوەیەدا بازرگانی لە بەسڕەدا زۆر پەرەی سەندبوو،دوای داخستنی كۆمپانیای هیندستانی ڕۆژهەڵاتی ئینگلیزی كەبارەگا بازرگانیەكەی لە بەندەری بوشەهری ئیران بوو،سالی (1769ز) بەهۆی ناكۆكی كۆمپانیاكە لەگەڵ (كەریم خانی زەند) بەم شێوەیە بەسرە بوو مەڵبەندی سەرەكی بازرگانی ئینگلیزی لەناوچەكەدا،لە بەرامبەر ئەوەدا گرینگێتی بەندەری بوشەهر لە رووی بازرگانییەوە كەم بووەوە،(كەریم خان) ویستی بەسرە داگیربكات بازرگانییەكانی ركابەرییەكەی بەرامبەر بەندەرەكانی ئیران لە ناویان بەم شێوەیە (كەریم خانی زەند) هێرشێكی گەورەی سەربازی ناردەسەر بەسرە كەلە 30هەزار سەربازپێك هاتبوو بە سەرۆكایەتی صادق خانی برای وە هێزێكی سەربازی بچووكتریشی ناردە باكووری عێراق بۆ خەریك كردنی عوسمانیەكان وە بۆ ماوەی ساڵێك گەمارۆی بەسرەیان دا دواتر هێزەكانی ئێران توانییان بچنە ناو شارەكە وە داگیركردنی ئەم شارە بەردەوام بوو تامردنی( كەریم خانی زەند )لە ساڵی (1779ز).(1)
ج_لایـــــــــــــــــــەنــــــــــــــــی ئــــــــــــــاوەدان كــــــــــــــــردنــــــــەوە

لە سەردەمی (كەریم خاندا),ئێران تۆزێك هێمنی و گەشەسەندنی بە خۆیەوە دی, شیرازیش لە سەردەمی ئەوە دا گەشەی كرد.(1)
لایەنی ئاوەدان و پێشكەوتنی وڵات لە سەردەمی (كەریم خان) گەیشتە ئەوپەری بە تایبەتی شاری شیراز كە جێگای باسكردنی و مشتومری سەرچاوە مێژووییەكانە.(2)
شاری شیراز زۆر پێشكەوتووبووتە شارێكی ڕازاوەی پر باخ وبێستان و كۆشك وسەراكانی بووتە بە هەشت لە كاتی (كەریم خاندا) هەموو شارەكانی ئێران پێشكەوتووە,بەڵام هیچیان وەكو شیراز بە خۆیدا نە هاتووە,مێژوونووسێكی ئێران بۆ ئەوە مەبەستە شتێكی جوانی نووسیوە و ئەلێت رەنگی ئاوەدانییەكان هەموو ئێرانی گرتووتەوە,بەڵام رۆشنایی ئەو رووناكییانە لە هەموویان زیاتر بەر شیراز كەوتووە.(3)
ئەوەی لێرەدا روون وئاشكرایە ئامانجی (كەریم خان) نوێ‌ كردنەوەی پێشكەوتنی شاری شیراز بووە یەكێك لە باشترین بەرچاوترین شوێنەوارەكانی (كەریم خان) سازی كردوون زۆربەی بینەران سەرنج دەدەنە شێوازی بنیات نانی قەڵاو باڵەخانەكان وتوندی بینایەكان و شێوازی كاركردنی وەستاو كرێكاران.(4)

د_ دادگـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەری

كەریم خانی زەند لە قسەكردندا رەوانبێژێكی بێ‌ هاوتا بوو بەو جۆرە (كەریم خان) گرینگیەكی زۆری دا بەلایەنی دادپەروەی بۆ راگرتنی رژێمی كۆمەلایەتی هەرچی پێویست بووەجێ‌ ی هێناوە فەرمانرەوایەكی بیر تیژوگیان سوك و ئازاو دوورئەندێشە بووە.(1)

وەیەكێ‌ لە داب ونەریتی(كەریم خان)ئەوە بوو كە هەموو ڕۆژێ چەند كاتژمێرێكی بۆ بیستنی شكایەتی خەلكی تەرخان كردبوو زۆر حیكایەت هەیە كە دەلالەت لەسەر میهرەبانی(كەریم خان)دەكەن, یەكێ‌ لەوانە رۆژێك كابرایەك پەشۆكاوبوو هاواری بوو, وەكیل وتی كابرا بۆ وا شێواوی؟ وتی ئەو شەو كاروانەكەیان دزیم هەر لە مالی خۆم وەكیل بە تورەیەوە وتی ئەی بۆ خەوتی؟ وتی:وا تێگەیشتم كە تۆ بەخەبەری,(كەریم خان)ئەو وەلامەی بە دڵ بوو, دواتر قەرەبووی ماڵەكەی كردووە, ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ‌ كە (كەریم خان) هەمیشە بە ئاگابووە لە كاروباری ناوەوەی دەولەت.(3)

(كەریم خان) دادگەری خۆشدەویست ئەوە خەڵكەی كە دەهاتنە بەر دەستی رازی دەكردن و هەمیشە خۆی بە جێگردادەنا,(كەریم خان) لە دادوەری وبژداندا بێ‌ هاوتا بوو دەمارگیری مەزهەبی لەگەل مەزهەبەكانی تر نەبوو وەك(گاور,جولەكە,ئەرمەنی) وە لە كاتی دادگاكردنی تاوانبارێك یان خاوەن كێشەیەك (كەریم خان) خۆی لە دادگا دادەنیشت وگوێ‌ ی دەگرت و سەیری خالەكانی دەكرد بۆ ئەوەی كەس هەقی كەس نەخوا.(4)
بــــــــــــــــــــــــــەشــــــــــــــــــــــــــــــــــی دووەم
تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەوەرەی دووەم
بـــــــــــواری زانــــــســـــــت لـــــە ســــــەردەمـــــی كــــــەریــــم خـــــان

شیاوی باسە لەگەل ئەوەی (كەریم خان) كەسایەتیەكی نەخوێندەواربوو,بەڵام پشگیری زۆری زانستی كردووە,وە كۆمەلێك قوتابخانەی گەورەی دروستكرد جگە لە وەش بایەخی بە زاناوشاعیران داوە,وە رێزی لێناوەو لە زۆربەی كۆرو كۆبونەوەكان و دانیشتنەكان هەمیشە بە زاناوشاعیران رازاوەتەوە,هەر لە سەردەمی ئەو دا گۆری شاعیری گەورەی شاری شیراز (حافزی شیرازی)نوێ‌ كراوەتەوە.(1)
هەر چەند مرۆڤێكی نە خوێندەواربوو لە راگرتنی روناكبیران و هونەرمەند خۆی ئەپاراست وپشتی گرتن بە تایبەتی لە شاری شیراز مزگەوت ومیوانخانەوحەمامی دروست كراوی سەردەمی ئەو تائیمرۆش بە باشی پارێزراوی,ئارامگەی لەسەرگۆری(سەعید)شاعیری بەناوبانگی ئێرانی دروست كرد بۆ رێزلێنان لە (حافزشاعیری) ناسراو,وەقەبرەكەی بە بەردی مەرمەڕی تەورێز نوژەنكردەوە, مینورسكی دەڵێ‌: باشترین سەركردەی كە بە مێژووی ئێران دا تێپەری.(2)
وە چونكە لای (كەریم خان)زۆر بەنرخ لە لای مەجلسەكان وە هەمیشە بە زاناو خوێندەوارو شاعیر رازاوەتەوە بە كوردی مێژووی ناوی (كەریم خان)بە حورمەتەوە نووسیوەو خەلكی ئێران لە دوای مردنی زۆر بۆی بە پەرۆش بووە.(3)

ئــــــــــــــــــــەنــــــــــــــــــــجـــــــــــــــــــــــــــام
1_كەریم خان پیاوێكی دڵپاك و ئاكار جوان بووە,لەئیش و كاریدا لێبووردە بووە,پشتگیری زانست و زانیاری و خوێندەواری دەكرد,هەمیشە كۆری دانیشتنەكانی بە شاعیران و خوێندواران و روشەبیران گەرم و گور بووە لە ماوەی حوكمرانی ئوە دا گلكۆی (حافزی شیرازی) سە لە نوێ‌ نۆژەن كرایەوە.
2_بایەخی زۆری بە مەسەلەی ئاوەدانكردنەوەی وڵات داوە لە ماوەی دەسەڵاتیدا,بازرگانی گەشایەوە,كشتوكاڵ پەرەی سەندووە, مێژوونوسێكی ئێرانی لە مبارەیەوە دەلێت((رەنگی ئاوەدانی هەموو ئێرانی گرتبووە بەڵام روشنایی ئەم روناكیە لەهەموویان زیاتر بە شیراز كەوتبوو,لە كاتی حوكمرانی كەریم خاندا شاری شیراز زۆر لە پەرەسەنددابوو,خەڵكەكەی دەولەمەندبوون شارەكە پر بووە لە باغ و بێستان و كۆشك وتەلار وەك بە هەشتی لێهاتووە سەیرانگای هەموو ئێرانیەكان بووە))
3_لەسالی(1776) دا لەشكری كەریم خان پەلاماری شاری (بەسرەی)داوە لە باشوری عێراق كە ئەوكاتە لە ژێردەستی عوسمانیەكاندا بووە,دوای دەست بەسەر داگرتنی بۆ ماوەی(3) سال لەژێر دەسەڵاتی زەندییەكاندا ماوەتەوە.
4_دوای مردنی كەریم خان لە سالی(1779) باری وڵات تێكچوو بە هۆی ئاژاوەی نێو بنەمالەی كەریم خان شەری ناوەخۆو بێ‌ توانایی كوڕانی كەریم خان.

لـــــیـــــــــــــســـــــــــــــتــــــی ســـــــەرچـــــــــــــاوەكــــــــــــان
1_گۆڤار:مێژوو_ كەریم خانی زەند_نووسینی:شوان یوسف حسن,چاپخانەی رۆژهەلات_هەولێر, ژمارە(21),سالی( 2012)

2_مێژووی ئێران وتوركیا,دانانی:د_ئیبراهیم خەلیل ئەحمد,د_خەلیل علی مراد,وەرگێرانی بەهاددین جەلال مستەفا,چابخانەی _رۆژهەلات_ هەولێر_ سالی (2011)

3_كوردەكوردستان.نووسەر_كەماڵ بوركان, وەرگێرانی:علی فەتحی,چاپخانەی منارە- هەولێر,چاپی یەكەم, سالی (2008)

4_خولاصەیەكی تاریخی كوردوكوردستان لە زۆر قەدیمەوە تا ئیمرۆ,دانەر:محمد ئەمین زەگی بەگ,ئامادەكار:رەفیق ساڵح,چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە_هەولێر,بەرگی چوارەم, سالی (2006)

5_سێ‌ لێكولینەوەی مێژووی, نووسینی :سالح قەفتان,چاپخانەی دەزگای چاپی پەخشی سەردەم_سلێمانی, چاپی یەكەم,سالی(2009)

6_گۆڤار:مێژوو,كورتەیەك لە مێژووی بنەماڵەی زەندییەكان,نووسینی:ئاكام جمال محمد,چاپخانەی منارە_هەولێر_ژمارە(16), سالی(2010)

7_كەریم خانی زەند,مێژووی ئێران لە نێوان ساڵانی(1747_1779),نوسەر:جان_ڕ_پێری, وەرگێرانی: سەلاحەددین ئاشتی,چاپخانەی شڤان_سلێمانی, سالی(2005)
8_مێژووی كوردستان,نووسینی:م_ س_لازاریف,وەرگێرانی:هوشیار عبدللە سەنگاوی.

9_دۆزی كورد لە چەند باسێكی مێژووییدا,نووسینی ئەحمدحەمەد ئەمین,چاپی یەكەم
هەولێر_سالی(2008)

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

2017031608070171

40 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی میسر و سووریا دژ به‌ ئیسرائیل تێپه‌ر ده‌بێت

لە ٦/١٠/١٩٧٣ جەنگ لە هەردوو بەرەی سوری و میسری دەستیپێکرد، سوپای میسری توانی لە هەمان …