خه‌ندان –
له زانكۆیه‌كی به‌ریتانی ده‌ستنووسێكی قورئانی پیرۆز دۆزرایه‌وه كه دوای پشكنینی ده‌ركه‌وت ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 1370 ساڵ ده‌بێت و به‌وشێویه‌ش ده‌بێت به دێرینترین قورئان له جیهاندا.
لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی پێرمنگهامی به‌ریتانی به‌ریتانی ده‌ستنووسێكی قورئانی پیرۆزیان دۆزییه‌وه كه دوای پشكنینی به ته‌كنه‌لۆژیای كاربۆنی تیشكده‌ر ده‌ركه‌وت كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 1370 ساڵ ده‌بێت و به‌وشێویه‌ش ده‌بێت به دێرینترین قورئان له جیهاندا.
ئه‌و قورئانه بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له كتێبخانه‌ی زانكۆی پێرمنگهام ماونه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س تێبینییان بكات.
دكتۆر محه‌مه‌د عیسا والی شاره‌زای ده‌ستنووسه‌كان له كتێبخانه‌ی زانكۆی پێرمنگهام ده‌ڵێت: “ئه‌و دۆزینه‌وه سه‌رنجڕاكێشه دڵی موسوڵمانان خۆش ده‌كات”.
ده‌ستنووسه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كتێب و به‌ڵگه‌نامه ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵگیراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت كه دێرینترین قورئانه له جیهاندا.
سۆزان ورال به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه تایبه‌ته‌كانی زانكۆی پێرمنگهام ده‌ڵێت: “لێكۆڵه‌ران به خه‌یاڵیاندا نه‌ده‌هات كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه هێنده دێرینه”.
دوای پشكنینی قورئانه‌كه له زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌ر پێستی مه‌ڕ و بزن نووسراوه‌ته‌وه و مێژووی نووسینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی نێوان ساڵانی 568 و 645ی زاینی و یه‌كێكه له دێرینترین قورئانه پارێزراوه‌كانی جیهان.
پرۆفیسۆر ده‌یڤد تۆماس مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ له هه‌ردوو ئاینی مه‌سیحی و ئیسلام ده‌ڵێت: “ئه‌و ده‌قانه ده‌مانگێڕێته‌وه بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام”.
به‌گوێره ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر، له ساڵانی 610 تا 632ی زاینی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر هاتۆته خواره‌وه، پرۆفیسۆر ده‌یڤد تۆماس ده‌ڵێت: “ته‌مه‌نی مه‌زه‌نده‌كراو بۆ ده‌ستنووسه‌كه ده‌ریده‌خات كه قورئانه‌كه له سه‌رده‌می ژیانی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د “د.خ” نووسراوه‌ته‌وه”.
وتیشی: “ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانه‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه بێگومان پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د “د.خ”ی ناسیوه و ره‌نگه بینیبێتی و گوێبیستی فه‌رمووده‌كانی بووبێت و ره‌نگه لێی نزیك بووبێت”.
پرۆفیسۆر ده‌یڤد تۆماس رایگه‌یاند كه به‌شێك له ده‌قه‌كانی قورئان له‌سه‌ر گه‌ڵای دارخورما، به‌رد، پێست و ئێسك نووسراونه‌ته‌وه و نوسخه‌ی كۆتایی قورئان له ساڵی 650ی زاینی كۆكراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت مێژووی ئه‌و به‌شانه‌ی قورئان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ كه‌متر له دوو ده‌یه دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د “د.خ”.
وتیشی: “ئه‌و په‌ڕانه‌ی قورئانه‌كه زۆر نزیكن له‌و قورئانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یخوێنینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له قورئاندا نه‌كراوه”.
قورئانه‌كه به خه‌تی حیجازی نووسراوه كه یه‌كێكه له خه‌ته عه‌ره‌بییه یه‌كه‌مه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌و قورئانه ده‌كاته دێرینترین نوسخه‌ی قورئان له جیهاندا