Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / دوبەڵگەنامەی گرنگ لەئامادەکاری ڕاپەڕیندا

دوبەڵگەنامەی گرنگ لەئامادەکاری ڕاپەڕیندا

لەوەتەی ستەم لەکوردستان دەکرێت گەلێک شۆڕش وڕاپەڕین ھەڵگیرساوە بەڵام ھیچ ڕاپەڕین وشۆڕشێک وەک ئەوەی لە مانگی ئازاری ١٩٩١ دا ڕویدا لەئەنجام نزیک نەبویەوە ئەگەرچی ئەوەش گشت خاڵی ئامانجە بۆخوازراوەکانی وەدەست نەھێنا بەڵام گۆڕانکاریەکی وەھای ھێنایە کایەکە ئێستاش دەکرێت کاربکرێت بۆتەواوکاری وگەیشتن بەوێستگەی دڵنیایی .
پێش ڕاپەرین سەختترین ڕۆژانی کوردستان بو جەنگی عێراق وئێران کەشۆڕشگیرَِان وەک ھەلێکی ناچاری سودمەندبون لێی کۆتایی ھات وئیتربەپێی ڕێکەوتننامەکەدەبوایە ھەموان پەنابەرێکی سنورنەبڕبین ودەسەڵاتی بەعسی عێراقیش دەستی واڵابو تا ئەوتاوانانەی لەبیری چوبون یان بۆی نەلوا بوئەنجامی بدات وھیچ دەوڵەت ولایەنێکیش ھاوارولاڵەی کپ کراوانی نەدەبیست .
لەلوتکەی دەسەڵاتی بەعس وستەمی بێ سنوریدا میھرەبانی خودا ھاتەکایە کە ئەوستەمکارە کەوتە داوی زلھێزان ولەنانی شوانی خوارد وپەلاماری کوەیتی دا لەوێوە ھەلی لەباربۆجەماوەری کوردستان ڕەخسا کەجامی ڕق و تۆڵەی لێی دەڕژاوبەپشت ئەستوربەھێزی پێشمەرگەی کوردستان کەئەوانیش تەنھا ئاوات وئومێدیان ئەوھێزەجەماوەرییەی ناوخۆبوتاکوپێکەوە ئەو ڕاپەڕینە شکۆدارە مێژوییەیان بەرپاکرد .
خاڵەبەھێزەکانی بەرپاکردنی ڕاپەڕین بەتەنیا ئەوھەلەلەبارە نەبوبەڵکوتەبایی نێوان سەرکردایەتی لایەنە کوردستانیەکان وپێکھاتنیان لەسەرنەخشەوپلانێکی گونجاوبۆڕێکخستنی ڕیزەکانی جەماوەرکەبۆخۆیان وەک ژیڵەمۆچاوەڕێی شنەیەک بون , پەیوەندی ودانیشتنەکانی سەرکردایەتی لایەنە کوردستانیەکان داینەمۆیەکی بەھێزبوبۆھاوکاری جەماوەری ئامادەی ڕاپەڕین کەیەکێک لەخاڵەکانی ڕێکەوتنی سەرکردایەتی لایەنە کوردستانیەکان پەیوەندی کردن بوبەشانەڕێکخستنەکانی لایەنەکان ھەریەک لەکەناڵی خۆیەوەوپاشان دابەش کردنی میحوەروقۆڵەکان بۆدابەزینی پێشمەرگەوھاوکاری جەماوەرودیارکردنی چۆنیەتی زەبروەشاندن لەدوژمن وپارێزگاری لەجەماوەرودابین کردنی ناوچەی ئازاد بۆجێگیرکردنی تەواوی ھێزەکان وپەڕینەوەلێیوەبەرەوشارەکان , ھەروەھا دەرکردنی لێبوردنی گشتی بۆچەکدارەکوردستانیەکانی سەربەدەسەڵاتی عێراق کەشایەنی باسە زۆرێک لەسەرۆک فەوجەکانی ھاوکاری پێشمەرگەیان دەکردولەدوی ھەلێک دەگەڕان بۆوەرگەڕانی لولەی تفەنگەکانیان بەرەوڕوی دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیان وگەلەکەیان .
گەورەترین بەرھەمی پێکھاتنی لایەنەکوردستانیەکان وجۆشدانی جەماوەری ئەوەبوکەھیچ شەڕوئاژاوەیەک ڕوی نەدا لەسەردەستکەوت و بینای حکومی وجوڵەوچالاکی ئەوھەمولایەن وجەماوەرەدا ئەوەش نیشانەی یەکێتی مەبەست وئامانجە کەدەکرێت ئەوجۆرە بەرژوەندیانەبکرێنە خاڵی ھاوبەش و پاشماوەی کاروانەکەی پێ تەواوبکرێت.
بەڵگەوکۆنوسی دانیشتن وپێکھاتن لەبەردەستە بەڵام بەودوبەڵگەنامەبەھێزە کۆتایی دەھێنم بەوھێوایەی پشت بەخودا لەکاتی خۆیدا ھەموی بەتەواوی وبەڕونتربڵاوبکەینەوە

‎عبدالرحمن شيخ عثمان عبدالعزيز

12791034_961526727230190_5890180151827774429_n12802769_961526903896839_6924940739446083276_n

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …