Home / ناوداران / شەمسی تەبرێزی

شەمسی تەبرێزی

شەمسی تەبرێزی
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەمس تەبرێزی

شەمسی تەبرێزی ناوی تەواوی شەمسەددین محمد کوڕی ملک دادی تەبرێزی لەدایکبووی (1185ز لە تەبرێز) وەفاتی (1248 ز لە خوی)، (582-645 ک) شەمس عارف و شاعر و سۆفێکی گەورەی موسڵمانە، بەئەسڵ بەخەڵکی تەبرێز دادەنرێت. ھەندێک کەس شەمس بە مامۆستای رۆحی مەولانای ڕۆمیدادەنێن بەڵام خۆی ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ھەم ئەو مامۆستای من بوو ھەمیش من مامۆستای ئەو.

بەو پێیەی شەمسی تەبرێزی دەروێشێکی گەریدە بووە، سەفەری زۆرێک لە شارانی کردووە و سەردانی کردوون وەکو حەلەب و بەغدا و قۆنیا و دیمەشق و زۆرانی تر..

شەمس و مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی چل رۆژی رەبەق لە شاری قۆنیادا و لە مزگەوت و سوختەخانە و ماڵی مەولانادا ئیعتیکافیان کرد، بۆ نوسینەوەی چل رێساکەی عەشق دواتر شەمس لە قۆنیا خۆی بزر دەکات و دەروات بۆ دیمەشق و لە مەولانا جیا دەبێتەوە، دواتریش ھەمدیسان دەگەرێتەوە.
لەسەر شوێنی وەفاتی و چۆنیەتی وەفاتی رای زۆر و باسی زۆر ھەیە لە رایە سەرەکیەکان بەشێکیان دەڵێن لە قۆنیا کوژراوە و بەشێکیان دەڵێن لە شاری خوی لە ئێران مردوە لە ساڵی 645 کـ، یانیش ساڵی 644 ک. گلکۆێکی ھەیە لەشاری خوی، و ناوی گلکۆکەشی چۆتە ناو بەشی شارستانیەتی جیھانی لە یونسکۆ.

ژیانیشەمس تەبرێزی

شەمسی تەبرێزی دەروێشێکی گەریدە بووە، ئەو خەونێکی سەیری بینیوە لە تەمەنی دە ساڵیدا ئەویش دەچێت بۆ باوکی دەگێرێتەوە بەڵام ئەو بروا بە کورەکەی ناکات بۆیە ئەویش ماڵ جێدێڵێ و گەریدەیی ھەڵدەبژێرێت دەگوترێت کە شەمسی تەبرێزی ھیچ کات زیاتر لە شەوێک لە ھیچ جێگایەک نەماوەتەوە لە کاتی دەروێشایەتی خۆیدا. شەمس پارەی بە تەفسیری خەون و خوێندنەوەی دەست وەدەست دێنا، و بەم جۆرە بەشێکی ژیانی بەسەر برد.

شەمس بەیەکگەیشت لەگەڵ پیاوێک بەناوی مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی لە ساڵی 1244ز، ئەم بەیەکگەیشتنە رێرەوی ژیانی ھەردووکیانی گۆری لەوەی کە مەولانای لە زاناێکی ئاینی ئاسایی کرد بە شاعیر و کەسێکی نقومبووی نێو تەسەوف و عاتیفە و بابگبێژێک بۆ عەشق و خۆشەویستی خودا. بۆیە رۆیشتنی شەمس و جیابوونەوەی لە مەولانا دوای 3 ساڵ کاریگەرێکی گەورەی کردە سەری و ئەو جیابوونەوەی بەکارەساتێکی دڵتەزێن وەسف دەکرد.

وەفاتی شەمس تەبرێزی

گلكۆی ش‏‏‏ە‏‏‏مسی ته‌برێزی ل‏‏‏ە‏‏‏ خوی – پێشبینیكراو

بەپێی سەرچاوەکان شەمس لە بارودۆخێکی سەیر و تەمومژاوی و نادیاردا بزر بوو. وەکو پێشتر باسکرا ھەندێک دەڵێن کەلەسەر دەستی قوتابیانی مەولانادا کوژراوە ئەویش بەھۆکاری ئیرەیی پێبردن بە پەیوەندی شەمس و مامۆستاکەیان و ھەر لە قۆنیا نێژراوە ھەندێکیش دەڵێن کە شەمسی تەبرێزی قۆنیایی بەجێھێشت و لە شاری خوی وەفاتی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە وگلکۆشی لەوێیە.

سەرچاوەکان

  1. کتێبی چل رێساکەی عەشق / ئەلیف شەفەق /وەرگێرانی بۆ کوردی:جەلیل کاکەوەیس
  2. کتێبی مەولانا.. تۆزی بەرپێی خۆشەویست / نوسینی:د. زانا ئەحمەد
  3. RUMI and his sufi path of love.
لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

122532018_zryaab2

چی لە بارەی گەورە موزیکژەنی جیهانی زریاب کوردیی دەزانیت؟

نوسینی: توانا حه‌مە كورد وه‌ك یه‌ كێك له‌ دێرینترین نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ,ده‌ستی داهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌رجه‌م …