Home / ناوداران / ڕەوشەن بەدرخان

ڕەوشەن بەدرخان

 ڕەوشەن بەدرخان

17520152158550_10359412_470098999813366_4916356388572336963_n

داناز عەبدولڕەحمان

ژنە تێکۆشەری ناوداری کورد، ڕەوشەن بەدرخان ساڵی ١٩٠٩ لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووە. ڕەوشەن بەدرخان گەلێ چالاک بووە لە بزاڤی ژناندا و ھەوڵی دەداکە، ڕەوشەن بەدرخان کەسایەتی خۆی بە سەر ھەموو لایەکدا سەپاندبوو و زیرەکانە روو بە روویان دەبووە. ڕەوشەن بەدرخان لە بواری نووسین و وەرگێرانیشدا ڕۆڵێکی باشی ھەبوو بۆ یارمەتیدانی کچان و ژنانی کورد و عەرەب لە سووریا. زیاتر لە دە کتێبی کە یا بە خۆی نوسیبونی یا وەریگێرابون لە بوارە جیاوازەکانی پەروەردە و ئەدەب و مێژوو و یادداشتدا بڵاوکردۆتەوە.
کاتێ تورکە عوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لە تورکیا دوورخستەوە، باوکی رەوشەن ناچاربووە بە خێزانەوە بچێتە ‌شاری دیمەشق و لەوێ نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لە قوتابخانەکانی دیمەشق خوێندویەتی و پەیمانگەی مامۆستایانی تەواوکردووەو بووەتە مامۆستا لە پەیمانگەی کچان.
ساڵی ١٩٣٥ شووی بە جەلادەت بەدرخان کردووەو شازدە ساڵی لەگەڵدا بەتەبایی و خۆشی ژیاوەو لە ‌١٩٥١ دا جەلادەتی ھاوسەری کۆچیدوایی کردووەو ئەم دەورە نیشتمانییەکەی ئەوی بینیوە خاتوو رەوشەن گەلێک ھەڵوێستی نەتەوەیی دیاری نواندووە، لەوانە لە ساڵی ١٩٥٧ بووەتە نوێنەری کورد لە کۆنگرەی (دژی ئێمرپالیزم) کە لە وڵاتی یۆنان بەستراو ھەرچەندە ‌٦ کورسی بۆ نوێنەرانی کورد تەرخان کرابوون، بەڵام لەبەر رێلێگرتنیان تەنیا ئەم وەک نوێنەری ھەموو کوردستان وەک ئافرەتێکی خەباتگێڕی کورد لە کۆبوونەوەکانی ئەو کۆنگرەیەدا بەشداریکردووەو بەتوندی لە دژی ئیمپریالیزم و دابەشکردنی کوردستان دواوەو داوای مافە ڕەواکانی نەتەوەی کوردی کردووەو ھەرچەندە لەلایەن تورک و عەرەبە شۆڤێنیەکانەوە ھێرشی کراوەتە سەر، بەڵام ئەو ھەر قسەی خۆی کردووەو داخوازییەکانی نەتەوەکەی خۆی ھەر پێشکەش بە کۆنگرگرەکە کردووە.
خاتو (ڕەوشەن ساڵح بەدرخان)ی هاوسەریدا ماوەی 11ساڵ گۆڤاری (هاوار)یان لە (شام- دیمەشق) دەركرد.. شانبەشانی ئەمیش گۆڤاری (ڕۆناهی)یشی دەركرد.. لە 15ی یۆلیۆی 1951دا، بە كوێرەوەری‌و هەژاری لە (شام) دواماڵئاوایی كرد‌و، ڕەوشەنخانی بێوەژن‌و غەمگین، لەبەر نەداری، بەناچاری ماڵەكەی بۆ شاری (بانیاس) باركرد، تاكو لەوێ‌ بە كرێچێتی بژی.
ھاوسەری جەلادەت عالی بەدرخانە .ئەو کاتە ساڵح بەدرخانی باوکی دوور خرابووە بۆ ئەو شارە. چوار ساڵی تەمەنی منداڵی لە ئەستەمبوڵ بردۆتە سەر. لە ساڵی ١٩١٣ دا بەدرخانیان جارێکی تر دەکەونە بەر شاڵاوی کاربەدەستانی تورکەلاوەکان و دوور دەخرێنەوە. ڕەوشەن بەدرخان لەگەڵ باوکیدا لە شام دەگیرسێنەوە و لەوێ باوکی دەیناتە بەر خوێندن و لە دواییدا دەبێ بە یەکی لە مامۆستا پێشەنگەکانی ژن لە ھەموو وڵاتی سووریادا. لە ساڵی ١٩٣٥ دەبێ بە ھاوسەری میر جەلادەت بەدرخان و ھەڤدە ساڵ پێکەوە ژیانی ھاوسەرێتی بەسەر دەبن. کاتێ لە ساڵی ١٩٥١ جەلادەت کۆچی دوایی دەکا و ڕەوشەن بەدرخان بە دوو منداڵەوە بەجێ دێڵێ. ڕەوشەن بەدرخان گەلێ چالاک بووە لە بزاڤی ژناندا و ھەوڵی دەداکە، ڕەوشەن بەدرخان کەسایەتی خۆی بە سەر ھەموو لایەکدا سەپاندبوو و زیرەکانە روو بە روویان دەبووە. ڕەوشەن بەدرخان لە بواری نووسین و وەرگێرانیشدا ڕۆڵێکی باشی ھەبوو بۆ یارمەتیدانی کچان و ژنانی کورد و عەرەب لە سووریا. زیاتر لە دە کتێبی کە یا بە خۆی نوسیبونی یا وەریگێرابون لە بوارە جیاوازەکانی پەروەردە و ئەدەب و مێژوو و یادداشتدا بڵاوکردۆتەوە.
خاتوو رەوشەن بەدرخان رۆژی ١٩٩٢/٦/١ کۆچیدوایی کردو رۆژی دواتر لە شام بەخاکسپێردرا.

About كه‌یفی عمر

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …