Home / بەشی مێژووی كورد / كورد لەسەردەمی ئەمەویدا (661ـ750ز)

كورد لەسەردەمی ئەمەویدا (661ـ750ز)

كورد لەسەردەمی ئەمەویدا (661ـ750ز)

الدولة_الأموية

 

دەربارەی كورد لەسەردەمی خەلافەتی ئەمەوییەكاندا زانیارییەكی كەممان لەبەردەستدایە,هەرچەندە مێژوونووسان لەم ماوەیەدا بایەخیان پتر بە ئەمەویەكان داوە ,بەلام پتر تیشكیان خستۆتە سەر شیحەو خەواریجەكان ورووداوە سەربازی وسیاسییە پەیوەنددارەكانەوە بەوانەوە,ئەو زانیاریانەش لەبارەی كوردەوە لەسەردەمی ئەمەوییەكاندا دیگیرێتەوە بۆسەرەتای هەشتاكانی سەدەی حەوتەم وپەیوەستن بەبزوتنەوە بەنێوبانگەكەی (مختار الصقفی).ئەوەشی پێویستە بوترێ شەهید بوونی حسین كوری علی لەكەربەلا لەسالی 680ز بەدەستی سەربازەكانی یەزید
(680_681 ز),گرژییەكی خستە پەیوەندی نێوان ئەمەوییەكان وشیحەو لایەنگرانی محمد,چونكە ئەمان دانیان نەدەنابە خەلافەتی یەزیدی كوری محاویە.ئەوە بوو عبدولای كوری زوبێر لەمەككە خۆی كرد بە خەلیفەی موسلمانان وبە ئاشكرا بانگی ئەمەوی هەڵدا,بەم جۆرە دورگەی عرەبی وعێراق وهەندێ لەناوچە رۆژهەلاتییەكانی خەلافەت كەوتە ژێر دەسەلاتی عبدولای كوری زوبێرەوە,هەر لەم ماوەیەدا بزوتنەوەیەك لەعێراقدا بەسەركردایەتی والی كوفە(مختار الصقفی).سەریهەڵدا بزوتنەوەكەش لەلایەن شیحەكانەوە تاوانباركرا,بەلگەشیان لەم تاوانباركردنە ئەوەبوو كەگوایە ئەمانە پشتیان لەمندالەكانی علی كردووە.هەر لەژێر فشاری شیحەكاندا موختاری سەقەفی دەسەلاتی عبدولای كوری زوبێری رەتكردەوەو عبدولای كوری موعتبی ئەلحەدەوییان بۆ لای ناردوو بانگی كرد (خوێن بەرامبەر خوێنی حوسێن ).مەوالییەكان چوونە پال بزوتنەوەكەی موختاری سەقەفی, بەلام كاتێ‌ ئەو بەلێنەكانی نەبردە سەر ئەمانیش وازیان لێ هێنا, كاتێكیش كەلەسالی 687 ز كوژرا,ئیدی بزوتنەوەكەش كپ كرایەوە .
لەسەرچاوە عارەبیەكاندا ئەوە روون دەبێتەوە كە كوردەكانی حەلوان هەر لە سەرەتای بزوتنەوەكە. چ كۆمەكێكی ئەم بزوتنەوەیە یان نەكردووە . بەفەرمانی (مختاری الصقفی) . یش لەسالی 685 ز سەعدی كوری حوزەیفەی یەمانی كرا بە والی حەلوان و سوپایەكی هەزار كەسی خرایە ژێر فەرمانییەوە,ئەلمختار بەلێنی ئەوەی دایە بەرامبەر كەنە فكردنی كوردەكان و پاراستنی رێگاو بانەكان, سالانە هەزار درهەمی بداتێ.
خەلیفەی ئەمەوی عبدولای كوری مەروان (685_705 ز). كەلكی لەناكۆكی نێوان خەواریجەكان و خەلیفەی مەككە بینی. ئەوە بوو رێكەوتنامەیەكی لەگەل بێزەنتیەكان بەست وساڵی 691 ز كوفەی داگیركرد. ئەمەوییەكان دووبارە دەستیان بەسەر عێراق داگرتەوە , ئەو دەمە مسحەب كوری زوبێر برای عبدولای كوری زوبێر والی عێراق بوو, دوای ئەوەی كەكوری زوبێر تێكشكا, عەبدولمەلیكی كوری مەروان, حەجاجی كوری یوسفی سەقەفی (694_714 ز)كردە والی عێراق, ئامانجی سەرەكی حەجاج ئەوە بوو كەنەیارانی ئەمەوییەكان (خەواریج وشیحە) لەناو ببات, حەجاج زۆردارێكی سەردەمی خۆی بوو. هەروا رێكەوت نەبوو كە ئەمەوییەكان كردیانە والی ناوچەكانی رۆژهەلات, چونكە چالاكی نەیارەكانی تێدا گورج وگۆڵ بوو. حەجاج بەوپەری دلسۆزییەوە خزمەتی ئەمەوییەكانی كرد, بەجۆرێ‌ جگە لەخوراسان و سەجستان هەموو ناوچەكان كوتنە ژێر دەسەلاتییەوە. لەماوەی فەرمانرەواییەكەی دا كەبیست سالی خایاند هەزاران كەسی كوشت و شەری خەواریجەكانی لەعێراق و ئێران دا كرد. ئەو دەمەشی كە مرد ژمارەی ئەوانەی كەزیندانی كردبوون پەنجا هەزار پیاو بوون. ژمارەی بەندكراوەكانیشی لە ئافرەتان سی هەزار ئافرەت بوون.سەرچاوەكان هەندێ رووداوی پەیوەست بەكورد لەسەردەمی حوكمرانی حەجاج دەگێرنەوە. تەبەری باسی ئەوە دەكات كە حەجاج, سوەید كوری عبدولرەحمانی لەسالێ‌ 696_697 ز كردۆتە والی حەلوان و ماسەبزان .لەهەمان ساڵدا كۆمەڵێك لەخەواریجە شۆرش گێرەكان بەسەرۆكایەتی موتریفی كوری موغیرەی كوری شەعبە سەریان هەڵدا. بەلام سوەیدی كوری عبدولرەحمان بەكۆمەكی كوردەكان بەرەنگاریان بووە وە.تا بەرلەپێشرەوییەكەی بگرێت وقایلی بكات, تا داوای بەخشین لەحەجاج بكات . ئەوەبوو كە كوردەكان ئەو گەورە چیایەیان داخست كە بەرەوو حەلوان دەچێت, بۆیە موتەریف لێبڕا مەیدانی شەرەكە چۆڵ بكات, كوردەكانیش لەراست وچەپی زاری گەلی حەلوانەوە بەیارمەتی ئەو خەواریجانەی كە هاتبوونە پاڵیان. هێرشیان هێناو بەرەوو هەمەدان پێشرەویان كرد. تەبەری باسی ئەوە دەكات كەحەجاج سوپایەكی شەش هەزار كەسی بۆ شەری موتریف ناردووە وكوردیشیان لەگەل دابووە.
لەگەل ئەوەی حەجاج تارادەیەك لەدامركانەوەی پەشێوی ناوچەكانی رۆژهەلاتی خەلافەت سەركوتنی بەدەست هێنا, بەلام ئەو شێوازە دەرەبەگایەتییەی كەپیادەی كردبوو, جگە لەباج وەرگرتن لەدانیشتوانە موسلمانەكان و زوڵم و زۆری بەردەوام لەخەلكی, بووە هۆی شەپۆلیًكی نوێی بێزاری . هەروەها لەگەل ئەوەی حەجاج هەوڵێكی زۆری دا كە بزوتنەوەی خەواریج لەعێراق وئێران دابمركێنێتەوە. بەلام بۆی نەكرا . هەر لەبەرای سالەكانی بە والی بوونی, خەواریجەكان كاری گەورەیان لەموسل وجەزیرە دا ئەنجام دا,ئەوە بوو ساڵح كوری مەسرەح ئەلتمیمی (سەركردەیەكی بەنی قەیس) راپەری و سەركردایەتی بانگەوازەكەی كرد,ئەوە بوو مەیدانی چالاكییەكانی لەموسلەوە گەیشتە ئازەربێجان.
تەنانەت گەیشتە كوفەش. بەلام حەجاج تێكیشكاندن .
لەماوەی سالانی 700_701 ز بەشەركردایەتی والی سەجستان عبدولرەحمان كوری محەمدی ئەلئەشحەس راپەرینێك پەرپابووە. لەم راپەرینەدا
هەندێ لەهۆزە عەرەبەكان و دانیشتوانی بەسرا وكوفە و دانیشتوانی ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەلاتی عارەبەكان بەشداریان كردووە. ژمارەی شۆرش گێرەكانیش گەیشتە هەزار كەس بەجۆرێ حەجاج نەیتوانی راپەرینەكە دابمركێنێتەوە, بۆیە خەلیفە عبدولمەلیكی كوری مەروانی لەمە ئاگادار كردەوە .لەم سۆنگەیەوە ناودارانی قورەیش و سەرۆكی هۆزە عارەبەكانی سوریا هەوڵیان دا كەخەلیفە عبدولملیك قایل بكەن.
تا حەجاج لەعێراق دووربخاتەوە بۆ ئەوەی شۆرش گێرەكان هێمن ببنەوەو راپەرینەكە دابمركێنەوە بەلام هەولەكانیان سەری نەگرت. خەلیفەش پەیمانی دا كەلە شۆرش گێرەكان خۆش بێت , ئەوە بوو داوای لە ئەلئەشحەس،كرد كە شۆرشەكە رابگرێت, بەلام ئەلئەشحەس داواكەی خەلیفەی رەت كردروە و راپەرینەكەش چەند سالی دیكە بەردەوام بوو. ساڵی704 ز ئەلئەشحەس بەدەستی سوپای خەلیفەی عبدولمیك تێكشكاو بەرەو سەجستان پاشەكشەی كرد . تەبەری و ئیبنولئەسیرو ئەلزەهەبی دەگێرنەوە كەكوردەكان لە بزوتنەوەی كوری ئەلئەشحەس. بەشداریان كردووەو بەتوندی بەرەنگاری هێزەكانی حەجاج بوونەتەوە. بزوتنەوەكەش بەسەرۆكایەتی كوری ئەشبحەس تا سالی 705 ز بەردەوام بوو. لەپاشا گیراو لەسێدارەی دا.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …