Home / بەشی مێژووی كورد / حیکمەت ئەمین

حیکمەت ئەمین

 حیکمەت ئەمین

داناز عبد الرحمن 

16520151845550_10471094_469298139893452_6875175394331487170_n

ئەفسەرێکی شۆڕشگێری بەشداربووی شۆرشی شێخ مەحمودە “لەکاتی دامەزراندنی حکوومەتی کوردستانی باشور وەک ئەفسەر لەریزەکانی سوپادا خزمەتی کردووە ساڵی 1892 لەگوندی سەرگەڵوی دۆڵی جافایەتی لەدایک بووە ” کۆلیژی سەربازی لە و سەردەمەدا لە ئەستەنبوڵ تەواو کردووە ” لەپێناوی ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتیمانەکەیدا رووبەروی زۆر ئەشکەنجە و ناخۆشی بۆتەوە ” ساڵی 1946 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
وەک دکتۆر ئەحمەد نوسێوێتی و دەڵێت 
بەپێی ئەو زانیارییەی لە کتێبەکەی بەهەشتی” عەلی کەمال باپیر” دا هاتووە، حیکمەت ئەفەندی کوڕی مەلا ئەمینی سەرگەڵویی، ساڵی ١٨٩٢ هاتۆتە دنیاوە، دەربارەی شوێنی لەدایکبووونی دوو رای جیاواز هەن، یەکێکیان دەڵێ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی هاتۆتە دنیاوە و ئەوی دیکەشیان رای وایە کە لە گوندی سەرگەڵوو هاتبێتە دنیاووە. حیکمەت، خوێندنی دوا ناوەندی و روشدییەی سەربازی لە سلێمانی تەواو کردووە و دواتر بۆ خوێندنی باڵاتر چۆتە ئیستانبووڵ و پلەی ئەفسەری بەدەست هێناوە و بووەتە ئەفسەرێکی سوپای ئۆتۆمان.
ساڵی ١٩١٧ لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە باشووری ئێڕاق، بریندار دەبێ و لە لایەن سوپای ئینگلیزوە دەستگیر دەکرێ و دووردەەخرێتەوە بۆ هیندستان. لە ساڵی ١٩١٩ ئازاد کراوە و گەڕاوەەتەوە بۆ ئێڕاق. لە هیندستان، فیری زمانی هیندوستانی/ ئوردوو و ئینگلیزی دەبێت و لە تورکیاش فێری زمانەککانی فەرەنسی و تورکی دەبیت، زمانی فارسی و عارەبیشی زانیوە و هۆنراوەی بە کوردی و فارسی هەڵبەستووە. حیکمەت، جگە لەوەی ئەندازیار بووە نووسەر و هۆزانڤانیش بووە.
حیکمەت، وەک ئەفسەرێک بەشداریی شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمری کردووە و لەگەڵ شێخ دا دەربەدەری ناوچەی شارباژێڕ بووە. دوای کووژانەوەی شۆڕشەکەی شێخ، وەک ئەندازیارێک، دوورخراوەتەوە بۆ باشوووری ئێڕاق، ماوەیەک لە باشووری ئێڕاقدا لەژێر چاودێریدا بووە و دواتر کە باروددۆخی کوردستان هێمن بووەتەوە، وەک کارمەندیکی ئەندازیار لە شارەکانی، سلێمانی، موسل و هەولێر، کاربەدست دەبیت. دوا کارمەندییەکەی بەڕێوەبەراێتی بیڕۆی درووستکردنی رێگەوبان” دائیرەی ئشغال” بووە لە هەولێر.
حیکمەت لە سەر رێگەو بانەکانی سلێمانی، مووسڵ و هەولێر زۆر پردی درووست کردووە، لە ناوچەی سلێمانی بەتایبەتی لە ناوجەی شارباژێر هەتا ئێستاش زۆر لەو پردانەی درووستی کردوون بەپێوە ماون. یەکێک لە پردە گەورەکان، پردی قەشان بوو، کە لەخوار هەورازی ناڵەشکێنەی خوار گوندی دڕی بە قسڵ و گەچ بۆ پەڕینەوەی کاروان و سەڵتە زەلام درووستی کردبوو، ئەو پردە هەتا دوای راکێشانی رێگەی تڕومبێل/ ماشێن بۆ ماوەت، هەر لەکاردا بوو، نازانم ئێستاش بە پێوە ماوە یان نا.
حیکمەت، جگە لەوەی کە ئەندازیار بووە، نووسەر و هۆزانڤانێکی نەتەوەیی بە توانا بووە. بە وتەی ئەحمەد فەخری برای، حیکمەت، جگە لە دیوانی هۆزانێک، لە نێوان نووسینی خۆی و وەرگێڕاندا چوار دەستنووسی هەبووە کە هیچکامیان بە چاپ نەگەیشتوون. نەوەکانی جگە لە دیوانی هۆزانەکەی تەنها ناوی دوو دەسستنووسیان لەیاد ماوە کە بریتین لە ( نەژادی کورد و جووڵانەوەەی هەقە لە کوردستاندا) وەلێ بەداخەوە دوای کۆچی دوایی حیکمەت کەس نازانێ چی بەسەر دیوان و باقی دەستنووسەکانیدا هاتووە و کەوتوونەتە کوێوە.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …