Home / مێژووى جیهان / مێژووی میسری كۆن وچۆنیەتی دامەزراندنی

مێژووی میسری كۆن وچۆنیەتی دامەزراندنی

مێژووی میسری كۆن وچۆنیەتی دامەزراندنی :ـ

هةرةمةكان

مەملەكەتی میسر وەكو شارستانیەكانی تری چاخی كۆن دەگەرێتەوە بۆ سەدان سال پێش زاین بەلام وەكو مێژووییەكی نووسراوو دیاری كراو بۆ سەرەتاكانی دانانی بناغەی میسری كۆن كەدەگەرێتەوە بۆ سالی 3200 پ.ز
كەلەم سەردەمەدا یەكەم بنەمالەی دەسەلاتداری یەكگرتوو لەسەر خاكی میسری كۆن پێك هێنرا بەسەركردایەتی ئەم بنەمالەیە كەناسرا بەناوی(نحرمر) كەئەم مەیلكە توانی بۆ یەكەمجار دەسەلاتێكی یەكگرتوو دابمەزرێنێ‌ كە بتواێ‌ حوكمرانی گشت ناوچەكانی میسر بكات پاش ئەوەی كەمیسر لەسەردەمەكانی پێش و دابەش كرابوو لەنێوان باكور وباشور.
وە گرینگترین كارەكانی ئەم مەلیكە دەست نیشان كردنی پایتەختێكی نوێ‌ بوو بۆ دەسەلات بنەمالەكەی لەسەرەوەی میسركە ناسرابوو بەپایتەختی (من تفر) واتا جوانی بەردەوام.
بەلام یۆنان وئەغریقیەكان ناویان نابوو شاری(ممفیس) وە هەروەها بەو ناوەبەناوباگ بوون.(نحرمر) توانی بناغەكانی دەسەلاتی مەملەكەتی كۆنی میسر بەشێوەیەكی سەرەتای دابمەزرێنێ‌ لەرووی رامیاری كەناسرابوو بەناوی (نب رع) لەرووی ئاینی وسەربازی بناخەكانی بەشێوەیەكی سەرەتای دامەزراند كە زۆربەی زانایان ومێژوونووسان كەلە سەرەتاكانی بەرجەستەكردنی پەیرەوكردنی ئاینی پەرستنی رۆژ لەمەملەكەتی میسری كۆن بەنازناوی (رع) بەناوبانگ بوو لەسەردەمی ئەم مەلیكە دەستی پێكرد هەر لەنازناوەكەی دیارە كە(نب رع) بەمانای رۆژ یان خۆری بالادەستە, هەروەها پەرستگایەكی تایبەت بۆ پەرستنی ئەم خواوەندە دروست كرا لە (ئەبیروس) كەئەم ناوچەیە دواتر بوو بەیەكێك لەگرینگترین ناوچەی ئاینی .
مەملەكەتی میسری كۆن مێژووی بنەمالەی دامەزرێنەری میسری كۆن لەسالی (3047پ.ز) كۆتای پێ دێ كەلەم ماوەیە (6ـ7) مەلیك حوكمرانی میسر دەكەن .
لەسالی (3047پ.ز) بنەمالەی دەسەلاتداری دووەم دەست پێ دەكات بە حوكمی مەلیك (رخت صر) چونكە سەردەمەكەی چەند تایبەت مەندیەكی خۆی هەبوو چ لەرووی ئاوەدانی وبیناسازی كەبۆ یەكەم جار لە مێژووی مەملەكەتی میسری كۆن بەردیان بەكارهێنایە بەشێوەیەكی بەردەوام و رێك و پێك بۆ دروستكردنی كۆشكی مەلیك و دروست كردنی پەرستگاكان و گۆرستانەكان وە هەروەها لەسەردەمی ئەم بنەمالەیە یەكەم سەركەوتنی بەچاو لەسەر ئاستی سەربازی هاتە دی بە سەركەوتنی لەشكری ئەم پاشایە وپاشاكانی تری لەدوایدا بەسەر دوژمنەكانی باكورو رۆژئاوا وە بەم شێوەیە دەسەلاتێكی یەكگرتووی میسری كۆن پەرەی سەندو پتەوتر بوو لەگشت رووەكانی ئەمەش بووە رێگا خۆشكەرێك بۆ بنەمالەكانی داهاتوو كەبەشێوازێكی نایاب حوكمرانی میسری كۆن بكەن وە فراوان وئاوەدانی بكەنەوە ئەمەش هەر لەسەردەمی حوكمرانی سێ یەم بۆمان روون دەبێتەوە كەلەسالی(2780پ.ز) مێژووی دەسەلاتی بنەمالەی سێ یەم دەست پێ دەكات لەگەل ئەم مێژووە مێژووی چاخی كۆنی مەملەكەتی میسر دەست پێ دەكات .

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About كه‌یفی عمر

Check Also

72668797_417683955615441_8650480642892496896_n

شانشینی میرۆفەرەنجی

لەنوسین ئامادەکردنی: “زكريا(مراد)ھۆشەنگ” قوتابي قوناغي سيیەمێ میژوو زانکۆی صلاح الدين  چەنك و زاراوەی (فەرەنکەکان یان …