Home / په‌رتووكخانه‌ / یاداشتەکانم: (38)ساڵ لەمەوبەر قادر عزیز

یاداشتەکانم: (38)ساڵ لەمەوبەر قادر عزیز

یاداشتەکانم: (38)ساڵ لەمەوبەر

قادر عزیز

FB_IMG_1457426448864

داستانى دەشتێوو شەهید بوونى کاک سەعدى گچکە و هاوڕێکانى 8/3/1978.

لەڕۆژى 3/3/1978 ئێوارە درەنگانێک لەپشت گوندى (قورتەلاس)ى بنارى باواجى لە چاوەڕوانى رۆژئاوابوون و چوونە ناو دێ و دابەشبوونى سەر ماڵەکان بەدەورى ئاگرێکەوە ئەڵقەمان بەستبوو، کاتێک (ئەکرەم ملافتاح) بەسوارى ئەسپێکەوە پەیدابوو نامەیەکى مام جەلالی گەیاندە کاک سەعدى، کاک سەعدى ئەوکاتە ئەندامى سەرکردایەتى بزوتنەوەى سۆسیالستى کوردستان و ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و فەرماندەى هەرێمى دەشتى هەولێر بوو، لەنامەکەیدا مام جەلال داواى لە شەهید سعدى کردبوو کە بۆ بەشداریکردن لەکۆبونەوەکانى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کە بڕیارە لە نەورۆزدا ببەسترێت، بەرەو نۆکان بەرێ بکەوێت دیارە ئێمە پێشتریش لەوە ئاگادار کرابوینەوە کەهاوکات لەگەڵ کۆبونەوەکانى یەکێتى ، بزوتنەوەش کۆبونەوەى فراوانى کادیرانى دەبەستێت، بۆیە بڕیاردرا کادیرەکانیش لەم سەفەرەدا هاوڕێیەتى شەهید سەعدى بکەن، ئەوەبوو هەر بۆ بەیانیەکەى بەڕێکەوتین، بۆ چون بۆ سەرکردایەتى-نۆکان ڕێگەى بنارى کۆسرەت و چیای ئاسۆسمان هەڵبژارد بەوپێیەى مشیرى ملافتاحى و مام زرار وەرتێ خۆیان خەڵکى ئەو ناوچانە بوون و دەتوانن ڕێبەریمان بکەن، سەرەتا بەدەشتى بیتوێندا گەیشتینە بنارى کۆسرەت و دوو شەو لەدێى چنارۆک ماینەوەو ئەوسا بە بەلەم لەدەریاچەکە بەرەو شاخى ئاسۆس پەڕینەوە بۆ ڕۆژى دواتر شەوەکەى گەیشتینە گوندى “گەرمکان” گوندى “گەرمکان” لەودیو ئاسۆسە لەسەر رووبارى قەڵادزێ، ئێوارەکەى دواى نانخواردن هەموومان لەمزگەوتى دێیەکە کۆبوینەوە، هەرلەوێ هەواڵى شەهید بوونى کاک ئاراممان زانێ کەبەڕاستى بۆ ئێمە هاواڵێکى ناخۆش بوو، دیارە ئەوکاتە زیاتر لەمانگێک بوو کاک ئارام شەهید کرابوو ، بەڵام ئێمە بەهۆى نەبوونى پەیوەندییەوە تائەو شەوە نەمانزانى بوو بەیانیەکەى زوو لەخەو هەڵساین لەڕووبارى قەڵادزە لەنێوان گوندى خاس و نورالدین پەڕینەوە بەرەو گوندى (دەشتێو) بەڕێکەوتین بڕیار بوو نانى بەیانى لە دەشتێو بخۆین و ئەوسا بەبنارى شاخەکە بەرەو گوندى دارەشمان و پاشان هەڵشۆ بکەوینەڕێ، بەگەیشتنمان بۆ خوار گوندى دەشتێو دونیا تەواو رووناک بوەوە ، کەسەیرمان کرد سەربازێکى زۆر لەسەربانەکانى گوندەکەو دەورووبەرى دامەزراون و دیاربوو ئەو سەربازانە هەرشەوەکەى زوو گەیشتبوونە دێیەکەو لەچواردەورى دامەزرابوون وەک ئەوەى لەچاوەڕوانى ئێمە دابن، ئێمە ناچار بەرەو رووبارەکەى قەڵادزێ پاشەکشەمان کرد بەنیاز بووین لەڕووبارەکە بپەڕینەوەخۆمان بگەیەنینە چیاى ئاسۆس بەڵام کە گەیشتینە سەر رووبارەکە بەلەمەکانى لێ نەمابوو ، دیارە هەر شەوەکەى سەربازەکان ئەو بەلەمانەشیان بردبوو، بەمەدا بۆمان دەرکەوت لەهەموولایەکەوە گەمارۆ دراوین و خراپ کەوتوینەتە داوى دوژمن ئەوەبوو بەناچارى لەگردۆکەکانى  بەرامبەر دێیەکە دابەشبووین و بڕیارى سەنگەرگرتن و بەرەنگار بوونەوەماندا، ئێمە هێزەکەمان ژمارەمان (42) کەس بوو ، کڵاشنکۆف و بڕنەوو ئاربیجیەک و (3) گولەمان پێبوو، بەڵام ئەوکاتە وابوو هەریەکێکمان فیشەکێکى زیادەى زۆرمان هەڵگرتبوو، پێش دەسپێکردنى شەرەکە کاک سەعدى کۆى کردینەوە و قسەى بۆ کردین و گووتى” ئێمە پێشمەرگەین، پێشمەرگەش ناوى خۆى بەخۆیەوەیە کەشەهید بوون لەپێناوى کوردستان بۆ هەموومان سەربەرزییەو هەمووشمان بەئارەزووى خۆمان ئەو ڕێیەمان هەڵبژاردووە” هەر لەدێژەى قسەکاندا گووتى” ئێمە ماوەى زیاتر لەساڵ و نیوێکە لەتەمەنى شۆڕشەکەدا لەچەندین شوێندا دوژمنمان خستۆتە داوى خۆمان و زەرەرو زیانى زۆرمان پێگەیاندوون ، بەڵام ئیمڕۆ وەک دەبینین ئێمە بەناچارى و بە نەشارەزایى کەوتوینەتە داوى ئەوان و کات و شوێنى شەرەکەش خۆمان هەڵمان نەبژاردووە، ئەمەش بەو مانایەیە کەبەزەرەرى  ئێمە تەواو دەبێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جگە لە مقاوەمەت و بەرەنگار بوونەوەى هێزەکانى رژێم هیچ رێگایەکى ترمان نیە” دواى ئەو قسانە هێزەکەى دابەشکردو فەرمانیکرد هەرکەسەو سەنگەر لێداو چاوەڕوانى هێرشى دوژمن بکات.

دوژمن پێى وانەبوو ئێمە لەدۆخێکى ئاوا سەختدا کەپشتمان رووبارى قەڵادزێ و پێشەوەمان هێزەکانى رژێمەو شوێنەکەشى رووتەڵەو لەهەرچوارلاوەش گەمارۆدراوە مقاوەمەت دەکەین، بۆیە پێش دامەزراندى  تەقە سەرەتا چەند جارێک لێمان نزیکبوونەوەو لەڕێگەى مایکرۆفۆنەوە داواى خۆبەدەستەوە دانیان لێدەکردین و بەڵێنیان پێداین ئەگەر خۆمان بەدەستەوە بدەین لەسەر شەرەفى سەرۆک کۆمار (احمد حسن البکر) گیانمان پارێزراو دەبێ، بەڵام  ئێمە بەتەقەکردن وڵاممان دایەوە، هێزەکەى رژێم وەک (ئیسماعیل تایە النعیمى) سەرپەرشتیارى شەرەکە لەنامیلکەکەیدا بەناوى (بساگ فی منگقە قلعه دزە) سەبارەت بەشەڕەکە باسى لێوە دەکات بریتیبوو لەهێزەکانى فرقەى(2) و فرقەى سلێمانى و فرقەى موسل و ژمارەیەکى زۆر لەهەلیکۆپتەرو چەکى سوک و قورس. شەڕ لەهەموو لایەکەوە بەقورسى دەستیپێکرد سەرەتا تۆپباران و دواتر بۆردوومانى هەلیکۆپتەرەکان بەتەواوى شەرگەکەیان دەکێڵا، ئەوجا هێزى پیادەکە کەلەموغاویرو هێزى تایبەت (قوات خاێە ) پێکهاتبوو هێرشیان دەهێنا، لەبەیانیەوە تاکات ژمێر سێ و نیوى عەسرەکەى ئەو بۆردومان و دواجار هێرشی پیادە چەند بارە بوویەوە ، بەڵام هێزەکانى رژێم نەیانتوانى هیچ پێشرەویەک لەشەرەکەدا بکەن ، کات ژمێر سێ و نیو هێزەکانى رژێم دواى ئەوەى سەید کاکە شوێنەکەى خۆى بەردابوو توانیان (گردە چێو ) کەگردێک بوو تەواو زاڵبوو بەسەرشەرەکەدا بگرن، کاک (سەعدى) کە گرنگى ئەو گردەى لە هاوکێشەى شەڕەکەدا دەزانێ لەگەڵ دەستەیەکدا خێرا هێرشى گردەکە دەکاو هەر زوو دەیگرێتەوە بەڵام  دواى گرتنەوەى گردەچێو لەدوژمن و لەناوبردنى هێزەکەى دوژمن سەربازێکى بریندار تەقەى لێدەکاو بەهۆى ئەوەش کە گوللەکان بە سەرى دەکەوێ یەکسەر  شەهید دەبێت.

بەکر حەمەو سەرباز کۆیى و جەوهەرى براى شەهید دکتۆر خالیدو جەعفەر مام ئەسوەدلەو دەستەیەى شەهید سەعدى بوون لەهێرشکردنە سەرگردە چێوەدا .

بەشەهید بوونى کاک سەعدى و گرتنەوەى دووبارە گردە چێو لەلایەن هێزەکانى رژێمەوە بەرەى شەرەکە هەرەسى هێنا بەتایبەتیش دواى ئەوەى سەید کاکە بەبەرچاوى پێشمەرگەکان لەگەڵ (2) پێشمەرگە خۆى دەرباز کردو شەرەکەى جێهێشت.

ئێمە چوار کەس (بەندەو رەشید گەزنەیى و ئەحمۆ چەمرگەیى و سەیدحسین) لەگردێکى رۆژ ئاواى شەرگەکە بووین تائێوارە لەشوێنەکەى خۆماندا ماینەوە و سەربازەکان چەند جارێک هێرشیان بۆ دەهێناین، بەڵام بەژمارەى کەم دەمانشکاندنەوە، ئێوارە درەنگانێک ئەحمۆ بەگووللەى کۆپتەرەکان شەهید بوو سید حسین یش جێى هێشتین دواتر زانیمان کەشەوەکەى چۆتە قەڵادزى و خۆى تەسلیم بەڕژێم کردۆتەوە، من و کاک رەشید گەزنەیى  لەدواى ئێمەش کاک جەمال کوردە کەبریندار بوو کەتاریک داهات بەیارمەتى و چاوساغى کەسێکى گوندى دەشتێو بەناوى (محمد خدر گوڵاوى) شوێنەکەمان جێهێشت و لەماوەى (2) شەو رۆژدا بەرێگەى هەردوو گوندى دارشمانەو هەڵشۆ گەیشتینە نۆکان بارەگاى سەرکردایەتى کەهەموویان بەو شەوە چاوەڕوانى گەیشتنى ێمە بوون، مام جەلال و عەلى عەسکەرى و رەسوڵ مامەندو د. خالید و د.محمود و شمس الدین موفتى و تایەرى على والى کادیرەکان دواى شەهید بوونى کاک سەعدى دەرباز بوونى منیان زۆر بەلاوە گرنگ بوو، ئێمە بەهۆى ئەوەى کەلەبەرەى شەرەکەدا سەنگەرەکانمان لێک دوور بوو، بۆیە تانەگەیشتینە نۆکان بەشەهید بوونى کاک سەعدى و شەهیدەکانى ترمان نەزانیبوو، زیانى ئێمە لەم شەرەدا بریتى بوو لە شەهید بوونى کاک سەعدى و (12) پێشمەرگەو بەدیلگیرانى (5) پێشمەرگە کەدواتر رژێم لەسێدارەیدان بەم شێوەیەى خوارەوە:

 

1 – سەعدى عەزیز ناسراو بەسەعدى گچکە ئەندامى سەرکردایەتى بزوتنەوەى سۆسیالیستى کوردستان و ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى یەکێتىنیشتمانى کوردستان و فەرماندەى هەرێمى (8)ى دەشتى هەولێر.

2 – فاروق سدیق رابەرى سیاسى هەرێمى (8) و کادیرى پێشکەوتووى کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان ـ هەولێر ـ گوندى قشاغلو.

3 – فەرخ قادر پێشمەرگەـ هەولێرـ ناوچەى قەراج.

4 – فەریق هەمزە پێشمەرگەـ  کەرکوک.

5 – شاهین عزەالدین پێشمەرگەـ پردێ.

6 – تاهر محەمەد پێشمەرگەـ هەولێر  ـ قەراج.

7 – جەبار ئیسماعیل پێشمەرگەـ هەولێر .

8 – عوسمان باوەـ هەولێر

9 – سامى عوبێدـ هەولێر.

10- سەباح جەمیل ـ هەولێر.

11 – ئەحمەد محەمەد ئەمین ـ  هەولێرـگوندى چەمرگە.

12 – ئەحمەد محەمەد ـ هەولێر.

 

هەروەها (5) پێشمەرگەش بەبریندارى لەمەیدانى شەرەکەدا  بەدیل گیران بەناوەکانى :

1 – جەعفەرمام ئەسوود خەڵکى کۆیەو کادیرى پێشکەوتووى بزوتنەوە .

2 – حسین عبدولرەحمان گۆمەشین کۆیە.

3 – جواد کەریم گۆمەشین کۆیە.

4 – کەمال کەریم گۆمەشین کۆیە.

5- عزیز باپیر ناسراو بە سەید عزیز کە ئەویش خەڵکى گوندى گۆمەشین بوو لە شەڕەکەدا گیرا، بەڵام بەهۆى بچوکى تەمەنیەوە لەسێدارە نەدراو دواتر بە لێبوردنى گشتى ئازادکرا.

 

دواتر (4) کەى تریان لە رۆژى 21 / 6 / 1978 لەزیندانى موسل لەسێدارەدران.

زیانى دوژمنیش لەم شەڕەدا بریتیبوو لە کوژرانى زیاتر لە (160) سەرباز و ئەفسەر بریندار بوونى (250 )ى تر ، پێکانى (12) هەلیکۆپتەرو کەوتنە خوارەوەى( 2)لەو کۆپتەرانە لەناوچەى شەڕەکەدا.

لەدواى شەڕى (دەشتیۆ) بەماوەیەک (ئیسماعیل زایر) کەبە (ابو زەفار) ناسرابوو یەکێک لەبەشدارانى هێزەکەى رژێم بوو لەم شەڕەدا پەیوەندى بەشۆڕشەوە کرد، کەبەشێکى زۆر لەو زانیاریانە لەو وەرگیراوە، ئیسماعی زایر نائیب زابت بوو لەسوپاى عێراق و خۆى بەنهێنى لەرێکخستنێکدا بەناوى (الشیوعیە   العربیە) دا کارى دەکرد.

ئیسماعیل پیاوێکى رۆژنامەنووس و زمان زان و بەتوانا بوو تەنانەت زۆر لەپۆستەرى شەهیدانیش ئەو دروستیدەکرد سەرەتا لاى یەکێتى  بوو دواتر پەیوەندى بەخۆمانەوە کرد ماوەیەکى باش من و ئەو بەیەکەوە دەژیاین لەدۆڵەتوو لە هەندێ جەولەى پێشمەرگەدا بەشدارى لەگەڵدا دەکردین، ئیسماعیل زایر ئێستا رۆژنامەنووسێکى دیارو ناسراوى عێراق و سەرنوسەرى رۆژنامەى (ێباح الجدید)ە کەرۆژانە لەبەغداد دەردەچێت.

ئیسماعیل تایە النعیمى  سەرکردەى فەیلەقى (1) کەخۆى و ئەرشەد زێبارى خۆفرۆش پارێزگارى ئەوکاتەى سلێمانى  سەرپەرشتی  شەڕەکەیان دەکرد دواتر لە رێگەى دەرکردنى نامیلکەیەک لەسەر شەرەکە بەم شێوەیە باس لەشەڕى (دەشتیۆ) دەکات

 

( بساط ناجح في منطقة قلعدزة)

410. فى ربيع عام 1978 خطط الفيلق لمعركة بساط في منطقة (قلعدزة) على ان يكون مركز البساط قرية (ديشتيوى) وهى قرية تقع على وادى اخضر قريبة من الزاب الاسفل وجنوب (قلعةدزة) على ان تشترك فيها قوات من الفرقة الثانية والفرقة التى فى منطقة (السليمانية) وقد حدد الاهداف على ان يتم مسك المصدات مع الضياء الاول بالطائرات السمتية ثم بعد ذلك تبدا عملية التمشيط للبحث عن العصاة المحصورين تحت البساط.

وفي ساعة مبكرة تحركت من (كركوك) يرافقني قائد الفرقة في قاطع (الموصل) العميد الركن حازم برهاوى وتوجهنا الى (السليمانية) حيث استصحبت محافظ السليمانية السيد ارشد الزيبارى , من السليمانية تحركت الى (دوكان) التى كانت قاعدة انطلاق قطعات الفرقة فى منطقة السليمانية وعند النزول فى (دوكان) سالنا عن قائد الفرقة فاخبرونا انة يستطلع بطائرة الويت وسالنا ضابط الركن فى المقر الجوال الذى تم تاسيسة فى (دوكان) لقيادة العملية فاخبرنا انهم لم يستيطعوا مسك المصدات حيث اضطرت عناصر من القوة للعودة الى (دوكان) وبعضها نزل فى (قلعةدزة) نظرا لاصابة طائرتهم وقد بلغ عدد الطائرات المصابة ثمانية طائرات ولذاك بتمسك المصدات المطلوبة وفق الخطة. لقد طلبت حضور قائد الفرقة الى (دوكان) ولكنة تاخر وكان الوقت يقارب الساعة 10 فطلبت احضار القوة وهبوطها فى المصدات بنقلها بوجبات بالطائرات المتوفرة وفعلا امكن انزال القوة ومسك المصدات ولم تصب اى طائرة باذى اذ ان الفرقة الثانية نفذت واجباتها بسرعة ومسكت المصدات وهيات لواء قوات خاصة للقيام بالتمشيط وبعد ان امكن تنفيذ الخطة بحضورنا فى قاطع (دوكان) ولعدم حضور قائد الفرقة ,غادرت (دوكان) وذهبت الى (قلعةدزة) وشاهدت الطائرات المصابة فظهر ان اكثر الاصابات لاتؤثر على الطيران ولذلك طلبت طيرانها عدا اثنين منها كانت اصاباتها تؤثر على الطيران وتحتاج الى تصليحات قد تستغرق يوما كاملا ولذلك امرت بعودة الطائرات والقوة الى (دوكان) لاستخدامها لتعزيز المصدات التى امكن مسكها بدون مقاومة, القوة المتوفرة فى (دوكان) ولكن التاخر الذى سببة عدم تنفيذ مسك المصدات فى مواعيدهاحسب الخطة ساعد على هروب بعض العصاة قبل اكمال الطوق حولهم.

402. عند وصولى الى (قلعةدزة) سالت عن قائد الفرقة الثانية وهو العميد الركن لطفى الدباغ حيث تم نقل قائدها السابق اللواء الركن سعدالدين عزيز بعد الانتصارات الباهرة التى حققتها فرقتة الى منصب معاون رئيس اركان الجيش للتدريب ونقل بدلة العميد الركن لطفى الدباغ وهو ضابط كفؤ حيث عملنا معا معلمين فى كلية الاركان معا وكنت معلم اقدم وهو معلم معى لدورة الاركان (31) كما كان امر فوج مشاة فى (كويسنجق) عندما كنت قائدا للفرقة الثانية سنة (1969) وتمكنا من فتح الطريق الى (كويسنجق) (راجع الفصل الثالث). لقد ذهبت الى مقر الفرقة الجوال فى منطقة مشرفة على قرية(دشتيوى) فوجدت هناك قائد الفرقة وامر لواء القوات الخاصة العقيد الركن صباح صبرى ولواء مفتوح للقيام بالهجوم على سلسلة التلول المشرفة على القرية وكان فى قمة هذة السلسلة موقع يبدو انة ملائم لنزول الطائرات السمتية يظهر ان العدو قد شخص هذا المكان ووضع قوة لمسكة كما توزع على السلسلة بعد اكمال الطوق حولة وعدم امكان التملص الابعض الاعداد التى كان يقودها (سيد كاكة) والتى استطاعت التملص لتاخر مسك المصدات من قبل الفرقة فى قاطع السليمانية. وعند شرح الموقف من قبل قائد الفرقة وامر اللواء عرفت انهم ينوون مهاجمة السلسلة بلواء القوات الخاصة لمسك قمة السلسلة ثم بعد ذلك الاندفاع الى القرية وتفتيشها.

لقد لاحظت ان هنالك قمة كائنة شمال القرية. يستطيع العدو الانسحاب اليها من القرية فطلبنا ارسال قوة بطائرات السمتية لمسكها والسيطرة على الوديان التى تؤدى الى الشمال والشرق من القرية فتم ذللك بسرعة بينما كان العصاة مشغولين باالقوات الخاصة التى تتقدم باتجاة السلسلة امكن اجراء عملية الانزال بدون مقاومة وبدلك استطعنا ان نطوق القرية بصورة كاملة بحيث لايمكن ان يفلت العصاة من هذا الطوق الا اثناء الليل, ولذلك طلبت السرعة فى حسم المعركة نهارا قبل حلول الظلام وقد تكلمت مع القوات الخاصة قبل حركتهم للهجوم  فازداد اندفاعهم اننى اعرف امر لوائهم وهو من الضباط الشجعان المندفعين ولذلك كنت مطمئنا بانهم سيحتلون اهدافهم بسرعة. كما تكلمت مع طيارى السمتيات المقاتلة وطلبت منهم مسائدة القوات الخاصة يضرب حافة القريية للسلسلة والاستمرار بالاسناد لحين وصول القوات الخاصة على ان يتم التنسيق بين اسناد الطائرات والاسناد المدفعى الذى تم وضع خطتة من قبل امر مدفعية الفرقة بالتعاون مع امر لواء القوات الخاصة. اندفع الفوج الاول بسرعة واستطاع ان يمسك ربيئة قديمة فى بداية السلسلة بعد ان تركها العصاة ولكن القوات الخاصة كعادتهم لم يمسكوا المنطقة بل انحدروا الى السفح الاخر معقبين العصاة وتركوا الربيئة, فقام العصاة بهجوم مقابل استطاعوا على اثرة ان يطاردوا السرية التى وصلت الى الربيئة واستشهد امرها وجرح ضابط اخر.

ولم تتراجع السرية الى مسافة بعيدة بل بقيت فى طنف لايبعد عن الربيئة اكثر من مائتى متر وامكن تحويل نيران المدفعية والسمتيات على الربيئة التى مسكها العصاة وارسلت سرية جديدة لتعزيز السرية الاولى فاندفعت السريتان لاحتلال الربيئة. وفى الساعة 1430 هبطت طائرة سمتية  مقاتلة حيث اصيبت بشظية من قذيفة( ار بى جى 7) وتحتاج الى تصليحات بسيطة ولكن طياريها لم يصب باذى فتحول الطيار الى طائرة اخرى واستانف المعركة ان هذا الطيار لا اتذكر اسمة ولكننى اكبرت فية روح التضحية والاندفاع وقد طلبنا تكريمة لشجاعتة لقد كنت اراقب المعركة ومعى محافظ السليمانية ارشد الزيبارى وهو ضابط شجاع ومقاتل جرىء والعميد الركن حازم البرهاوى وقائد الفرقة الثانية. هبطت طائرة الويت ونزل عنها قائد الفرقة فى منطقة السليمانية وسالتة اين كنت كل هذة الفترة الطويلة وقد سالتة عن موقف فرقتة فقال جيد مع العلم انة لم ينفذما مطلوب من الفرقة الابعد ان وصلنا ( دوكان) وطلبنا التنفيذ . وكان القائد فى الاستطلاع وكان الاعتذار لعدم التنفيذ بسبب وجود مقاومة.

0403 كانت  المعركة تسير بشكل جيد والقوات الخاصة تندفع لاعادة احتلال الربيئة التى يمكن اعتبارها مفتاح الموضع . اقترح قائد  الفرقة فى قاطع السليمانية ان اسمح لة باستخدام سرية مغاوير من فرقتة لانزالها فى قمة السلسلة بالطائرات السمتية فقلت له ان العدو يمسك القمة بقوة وقدضربوا احدى السمتيات المقاتلة بالقاذفات ولذلك فان الانزال لايمكن تنفيذه مع العلم ان العصاة محصورين ولذا فأنهم يدافعون عن رقابهم ولذلك لم اوافق على هذا المقترح كما ان الفرقة الثانية استطاعت ان تحتل الربيئة في بداية السلسلة واندفعت القوات الخاصة على ظهر السلسلة باتجاه القمة كما ان من الناحية الادبية لاتجيز تدخل قائد في قاطع قائد اخر الا بعد ان يثبت عجزه وعدم مقدرته على ادارة المعركة في قاطعه ولذلك رفضت هذا المقترح، لقد كان لهذا الرفض اثره البالغ على قائد الفرقة في قاطع السليمانية حيث ذهب الى المسؤولين  ونقل صورة المعركة بشكل مغاير للحقيقة وقد علمت بذلك من السيد ارشد الزيباري محافظ السليمانية عند مواجهته لاحد المسؤولين حيث اخبره بالمعركة التي شاهدها بنفسه لكنه وجد صورة غير حقيقية لدى المسؤولين عن المعركة وان هذا العمل ان دل على شىْ فانما يدل على مدى الطموح غير المشروع الذى كان لدى قائد الفرقة في قاطع السليمانية فلايهمه قلب الحقائق والاضرار بالاخرين من اجل الوصول الى هذا الطموح، ولم نكن نعلم ان وراء هذا الطموح والتكالب على المنصب مخطط تامري لضرب قيادتها وحزبنا المقدام حزب البعث العربي الاشتراكي ولكن الله كان له بالمرصاد فتم كشف الموامرة ونال المتامرين جزائهم.

0404 لم تمر فترة طويلة على قوات الخاصة التي اندفعت باتجاه القمة وعند اقترابهم منها هرب العصاة منها فلحقت بهم السمتيات المقاتلة وقتلت اعداد كبيرة منهم ونحن نشاهد هذا المنظر فقال السيد ارشد الزيباري محافظ السليمانية لقد قاتلت العصاة فترة طويلة ولكنني لم اشاهد في حياتي مثل هذا المنظر فالعصاة ينحدرون من القمة باتجاه القرية ويلحقهم رجال القوات الخاصة وكانت مطاردة مشهودة فتم احتلال القرية واسر مايزيد على (35) من العصاة اما الاعداد الاخرى فتم قتلهم و بقيت جثتهم في المنطقة، كان يعوزنا مصورى تلفزيون لتصوير هذه المعركة ولكن لم يكن معتادا تصوير المعارك تلفزيونيا في ذالك الوقت.

لفد كان معركة (ديشتوى) معركة ناجحة و حاسمة و امكن مسك و قتل كافة العصاة الذين كانو في المنطقة ولم يستطيع ان يفلت منها سوى (سيد كاكه) مع عدد من حمايته، وقد هرب عندما تاخرت الفرقة في قاطع (السليمانية) من مسك المصدات حسب الخطة.

 

ئیسماعیل تایە النعیمى هەرچەندە وەک دەبینین درۆو چەواشەکارى زۆر لەگێڕانەوەى شەڕەکەدا دەکات،بەڵام لەهەمان کاتدا دان بە شکستى خۆیان دادەنێ لە شەڕەکەدا کە قائد فرقەى سلێمانى و چەند ئەفسەرێکى تر لەئەنجامى ئەو شکستەدا لەسێدارە دراون کە ئەو بە خیانەتکار باسیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەپێویستمان زانى بەشێک لەنامیلکەکە ئەوەى پەیوەندى بەشەڕەکەوە هەیە بەم شێوەى لەسەرەوە هاتبوو بڵاوى بکەینەوە چونکە شەڕی “دەشتێو ” تاکە شەڕە کەلەبەر گرنگى نامیلکە (کڕاس)ى لەسەر بنوسرێت و لەڕیزەکانى سوپاى عیراقدا بڵاو بکرێتەوە.

شەهید سەعدى لە شۆڕشی ئەیلولدا فەرماندەى بەتالیۆن بوو لەهێزى قەندیل، لەدەیان شەڕو نەبەردیدا بەشدارى یا سەرکردایەتى شەڕەکانى کردبوو،لە ساڵى (1974)دا یەکێ لەسەرکردەکانى شەڕە سەختەکانى ماکۆک بوو کەلەو شەڕەدا بریندار بوو، لەشۆڕشی نوێشدا جگە لەشەڕى دەشتێو لە شەڕەکانى (خانزاد-حسن موترب، شیواشیوک، سەفین، هەورێ، شیوەشان ، قوباد بەگیان ، پێبازۆک) سەرکردایەتى کردبوو، لەو شەڕانەشدا دووجار بریندار بوو.

About زريان احمد

Check Also

گەشتى دێى قارەمان لە قەرەداغ

نوسینی ، حسن محمود حمە کریم نیوەڕۆى دووشەممە ڕێکەوتى 17|1|2023 لەخزمەت کاک عەبدولکەریم عارف و …