Home / ناوداران / جۆزێف ستالین كيه؟

جۆزێف ستالین كيه؟

جۆزێف ستالین كێیه؟

12_182345_01

 

ژۆزەف ئەستالین (بە ڕووسی: Иосиф Сталин) (لەدایک‌بوون ١٨٧٨ – کۆچی دوایی ١٩٥٣) ڕابەر و سسیاسەت‌پیشەی کۆمۆنیستی سۆڤیەت بو کە لە نێوانی ساڵانی ٢٠ی تەمەنی تاکوو کاتی مردن ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەتی لە ئەستۆ بوو. زۆر کەس بە بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤی ئەزانن کە ژمارەیان نێوان ٤ تا ٢٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

 

ناوی کاتی لەدایک بوونی یوسف ویسارینۆڤیچ جۆگاشڤیلی (بە زمانی گورجی، زمانی زکماکی:იოსებ ბესარიონის ძე ჯუღაშვილი).

 

لە ساڵی ١٩٢٢ گەیشتە پلەی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەت. دوای مردنی ڤیلادیمیر لینین، ئەستالین توانی بەسەر لیۆن ترۆتێسکی سەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی ١٩٣٠ خاوێن‌کردنەوەی گەورەی بەڕێ‌خست کە زنجیرە سەرکوتی سیاسی و دەست‌بەسەر کردن و کوشتنی ناڕازییەکان بوو کە لە ساڵی ١٩٣٧دا گەیشتە بەرزترین پلەی خۆی.

 

ئەستالین بڕوای وا بوو کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای مارکسیسم-لینینیسم‌ پێک‌ھاتووە بەڵام ئێستا ھەموان سیستەمی ئابووری و سیاسیی ئەو بە ئەستالینیسم ناو دەبەن.

 

لە ساڵی ١٩٢٨دا ئەستالین بە گۆڕینی پلانە ئابووریەکان و دانانی پلانی کشت‌وکاڵی ھەڵبژاردەیی، یەکیەتی سۆڤیەت تا کۆتایی ساڵانی ١٩٣٠ لە وڵاتێک بە زۆرینە جەماوەری جووتیار بوو بە یەکێک لە زل‌‌ھیزەکانی بواری سەنعەت لە جیھان‌دا.

 

داگیر کردنی گەنم و خواردمەنیەکانی دیکە لە لایەن کاربەدەستانی سۆڤیەت و بە دەستووری ئەستالین لە ساڵانی ١٩٣٢تا ١٩٣٤ بووە ھۆی ھاتنی قڕ و قاتی لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئۆکراین، قەزاقەستان و قەفقازی باکوور. ھەرکەس لە جووتیارەکان کە دژایەتی ئەوەی بکردایە کۆلاک ناویان دەنا و سەرکوت و دەسبەسەر دەکرا.

 

لە کاتی شەڕی جیھانی دووھەم ئەستاڵین ڕابەری یەکیەتی سۆڤیەت بوو و دەورێ گرینگی ھەبوو لە شکەست ھێنان بە ئەڵمانیای ژێر دەسەڵاتی نازیەکان. ئەوە سۆڤیەتی کردە یەکێ لە دوو زل‌ھێزی دونیا و ئەوە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ واتە تا کۆتایی ژیانی ئەستالین ھەر مایەوە.

 

ھێندێ کەس حکوومەتی ئەستالین بە دەسەڵاتی تاکەکەسیی دەناسن و ھەروا بە لەنێو بردنی کەساییەتیەکانی دەژ بەو تاوانباری دەکەن. نیکیتا خرۆشچەف، جێگری ئەستالین، کەسایەتی و شێوازی حوکمڕانی ئەستالینی لە کۆبوونەوەی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٦ کێشایە ژێر پرسیار و دواتر دەستی کرد بە خاوێن‌کردنەوەی حکومەت لە ھاوڕێیانی ئەستالین. سەردەمی منداڵی و ھەڕەتی لاوی: ستالین لە شاری گۆری (Gori ) لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی روسیدا لە دایک بووە، زانیاری دروست سەبارەت بە منداڵی و ھەڕەتی لاوی ستالین زۆر نین، بەڵام نوسراوەکانی کچەکەی ستالین سڤیتلانە (Svetlana ) بە راستترین سەرچاوە ناسراون ، بە پێ ی وتەکانی ئەو باوکی ستالین سەرەتا بەرگدروو بووە ، بەڵام پاش ئەوەی منداڵەکانی بەجێدەھێلێت و دەچێت بۆ تەبلیسی کاری پینەچێتی ( ئیسکافی – پێڵاو دورینەوە) دەکات. دەگوترێ باوکی ستالین ھەمیشە حەزی لە خواردنەوەی مەی بووە، بە مەستی گەڕاوەتەوە ماڵێ و زۆر بە توندی و دڵڕەقانە رەفتاری لەگەڵ ستالین و دایکیدا کردووە. یەکێک لە ھاوڕێکانی سەردەمی منداڵی ستالین لەم بارەوە دەنوسێت ( باوکی ستالین ھێندە دڵڕەقانە و خراپ لە ستالینی دەدا، ھەندێک جار نیوە مردوو دەبوو، بەڵام سەیر لەوە دا بوو کە ھیچ کەس گوێ ی لە گریانی ستالین نە دەبوو، ستالین ھەرگیز نەگریاوە ). کاتێ ستالین تەمەنی حەوت ساڵان بووە، باوکی بۆ تەفلیسی دەڕوات و خێزانەکەی بەجێدەھێلێت ، بەمجۆرە بەخێوکردنی ستالین دەکەوێتە ئەستۆی دایکی، کە ئەویش بە کارەکەری و جل شۆری ماڵان بەخێوی دەکات‌. یەکێک لەو ماڵانەی کە دایکی ستالین کاری تێدا دەکرد ماڵی کابرایەکی جولەکە بووە بە ناوی ( دەیڤد پایسیمدۆڤ ) ، ئەم کابرایە کاتێک ستالین دەبینێت کە بۆ ھاوکاری دایکی لەگەڵیدا بۆ ئەو ماڵە دەڕۆشت ، زۆر سەرسامی دەبێت و خۆشی دەوێت ، بە کتێب وپارە زۆر کۆمەکی ستالین دەکات، کاتێک ستالین دەگاتە ترۆپکی دەسەڵات ئەم پیاوە بڕیار دەدات سەردانی ( سوسو) ی بچکۆلە دەکات تا بزانێت رەوشی چۆنە، ستالین زۆر بە گەرمی پێشوازی دەکات و لە زۆر شوێنی گشتیدا لەگەڵ خۆیدا دەیگەڕێنێت…

 

سەرکەوتنی بۆ لوتکەی دەسەڵات: ستالین بۆ یەکەمجار پاش ئەوەی پێنج ساڵ بوو لە خوێندنگەی ئەرتۆدۆکسی بوو، بە بنەماکانی بۆلشەویزم و مارکیسزم ئاشنا بوو، سەرەتا ناوی خوازراوی ( کۆبا – کۆڵنەدەر) ی ھەڵبژرادبوو، ساڵی ١٩٠٢ بۆ یەکەمجار دەستگیرکراو رەوانەی سیبریا کرا، بەڵام سالی ١٩٠٣ توانی خۆی دەرباز بکات و ھەڵبێت، سالی ١٩٠٤ بوو بە لایەنگری باڵەکەی لەنین لەناو ( پارتی سۆشیال دیمۆکراتی کرێکارانی روسیا) کە بە باڵی بەلشەفیک ناسرابوو، لەسەر فەرمانی پارتەکەی ساڵی ١٩٠٥ بۆ کاری حزبی لە ناوچەی تامپێرای فنلەنداو ساڵی ١٩٠٦ لە شاری ستۆکھۆڵم ی سوید ژیاوە. ستالین لەروی تیۆریەوە زۆر بیرتیژ نەناسراوە تەنھا نوسینی گرنگی تەو سەبارەت بە مارکیسزم یاخود بەلشەویزم نوسرابێت تەنھا نوسینێکە کە بە ھاوکاری نیکۆڵا بوخارین (Nikolaj Boecharin ) بە ناوی ( مارکسیزم پرسی ناسیۆنالیزم ) لە ڤیەنا سالی ١٩١٢نوسیویەتی.. ھەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ناوبانگی ستالین لە نێو حزبدا ئەوکاتە بڵاو بۆتەوە کە ستالین بۆ دابینکردنی داھاتی دارایی بۆ حزبەکەی لەگەڵ چەندی ھاوڕێ ی دیکەی خۆیدا زۆر سەرکەوتوانە چەندین بانکی وڵاتیان بڕیووە. ساڵی ١٩١٢ستالین بۆ یەکەم جار دەبێت بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزب ، پاش ئەوەی لە ڤیەنا دەگەڕێتەوە لە ھەمان ساڵدا دەستگیر دەکرێتەوەو رەوانەی سیبریا دەکرێتەوە، بەڵام دیسانەوە خێرا دەتوانێت دەرباز بێت و ھەڵبێتەوە، لە رۆژی ٢٣ ی فێبەروەری ١٩١٣ دیسانەوە دەستگیر دەکرێتەوە و رەوانەی قوڵایی سیبریا دەکرێت و دەخرێتە ژێر چاودێری توندەوە، ھەر لە سیبریا بۆ چەندین جار شوێنی زیندانی کردنی دەگۆڕن و ھەمیشە لەژێر چاودێری توندی گرتووخانەکاندا دەبێت بۆیە ئەمجارە ھەتا سەرکەوتنی شوڕش نەیتوانی خۆی دەرباز بکات. پاش سەرکەوتنی شۆڕشی فێبروەری ، ستالین لە پترۆگراد ( Peterograd ) خۆی سەرقاڵی کاروباری شوڕش دەکات، بەپێ ی وتەی ھەندێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی لەم ماوەیەدا ستالین زۆر زیرەکانە تەنھا وەک تەماشاچی سەیری شۆڕشی کردووە و چاوەڕێ ی یەکلابوونەوەی ململانێکانی نێو پارتەکەی بووە بۆ ئەوەی لە پاشاندا خۆی لەگەڵ لایەنی براوە دا گرێ بدات، پاش سەرکەوتنی تەواوی شۆڕش لە مانگی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ دا ستالین وەک کۆمیسیار ( وەزیر) ی نەتەوەکان دەستنیشان کراوە، لەکاتی شەڕی خۆبەخۆشدا ( ١٩١٨ – ١٩٢١ ) ، ستالین بۆ تەواو کردنی خزمەتی سەربازی خۆی لە نێو سوپای سوردا وەک رێکخەری کاروباری حزب لەنێو سوپادا دەستبەکار دەبێت. لە گرمەی جەنگی جیھانی یەکەمدا کاتێک شوڕشی بەلشەفیک تازە سەرکەوتنی بەدەستھێنابوو ستالین زۆر دڵڕەقانە ئەو ناوچانەی لە نەیارەکانی شۆڕش پاکدەکردەوە کە خۆی سەرپەرشتیاری بوو. ، لەمانگی مەی ساڵی ١٩٢٠ پاش ھەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیاو پۆڵەندا ستالین وەک سەرپەرشتیاری بەرەکانی باشوری خۆرھەڵاتی سوڤیەت دانرا. ساڵی ١٩١٩ بۆ یەکەمجار ستالین یەکێک بوو لەو پێنج ئەندامەی کە مەکتەبی سیاسی پارتی کۆمۆنیستیان بەڕێوە دەبرد، ئیتر لێرەوە ستالین نەخشەکانی خۆی بە ھێواشی بردە پێش و ھەنگاو بەھەنگاو بەرەو لوتکەی دەسەڵات بەرەو پێشەوە دەچوو، ساڵی ١٩٢٢ بوو بە سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی شورەوی ، ستالین لە رێگای ئەم پۆستە گرنگەوە ھەوڵیدا بە تەواوەتی دەسەڵاتی خۆی بەسەر دامەزراوەی دەوڵەت و حزبدا زاڵ بکات، ساڵی ١٩٢٤ فلادمیر لەنین Vladimir Lenin یەکەم سەرۆکی یەکیەتی سۆڤیەت کۆچی دووایی کرد، ستالین مەرگی ئەم رابەرە گرنگەی زۆر زیرەکانە قۆستەوە ، ئەو دەیزانی دڵسۆزی و گوێ رایەڵی بۆ کەسێکی وەک لەنین کە سیمبولی ھەموو روسەکان بوو بە بەرژەوەندی خۆی بەکار بێنێت ، بۆیە وەک میراتگری ئەو خۆی دەرخست و مەراسیمێکی زۆر گەورەو شایستەی بۆ ئەنجامدا، تەنانەت زیرەکانە نەیھێشت ترۆتسکی کەئەو دەمە نەخۆش بوو، لەو مەراسیمەدا دەرکەوێت ، ھەرچەندە ئەو ( واتە ترۆتسکی ) نزیکترین کەس بوو لە لەنینەوە دەگوترێت گویا ستالین رۆژ و کاتی مەراسیمەکەی بە ھەڵە بەو گەیاندووە… پاش مردنی لەنین حکومەتێکی سێ قۆڵی لە ستالین و کامنیف وزینۆفیف پێکھێنرا، لێرەوە ستالین زۆر ورد و زیرەکانە گەمە سیاسیەکانی خۆی دە‌کرد، سەرەتا بە ھاوکاری باڵی راستڕەوی ناو پارتەکەی بە تایبەت‌ بوخارین و ئەلێکسی ریکۆف بەھێزترین کەسایەتی بەرامبەری لە باڵی چەپ واتە ترۆتسکی Trotski دامەزرێنەری سوپای سور و یەکێک لە ھەرە بیرمەندە دیارەکانی شۆڕشی پەراوێزخست ، لەم نێوەدا بۆ سەرکەوتنی خۆی زیرەکانە بوخارینی بۆ لێدانی ترۆتسکی بەکار ھێنا، بۆ ئەوەی پێگەی ترۆتسکی بە تەواوی لەناو بەرێت تیۆری بەلشەفیزم لەمەڕسۆشیالیزمی جیھانی گۆڕی و لە شوێنیدا تیۆری ( سۆشیالزمی یەک وڵات ) ی ھێنایە گۆڕێ بەم ھەنگاوەش توانی لە کۆنگرەی پازدەھەمی حزبدا لە ساڵی ١٩٢٧ترۆتسکی لە ئەندامێتی حزب بێبەری بکات و پاشان لە وڵات دووریشی خستەوە، بە ھەمان شێوە توانی بوخارین لەبەردەم خۆیدا لا‌ بەریێت و لاوازی بکات، بەمجۆرە لە نێوان ١٩٢٨ – ١٩٢٩ دا ئیتر ستالین دەستی بە تەواوی کرایەوە، بەڵام ھەتا ئەو کاتەش دەسەڵاتی رەھای نەبوو بۆیە لەو پێناوەدا لە سەرەتای ساڵانی سیەکانەوە کۆمەڵێک کردەوەی کۆشتن و پاکتاوی جەستەیی ئەنجامداو خۆی بوو بە خاوەنی دەسەڵاتی بێ سنور و رەھای دەوڵەت..

 

خێزان و باری کۆمەڵایەتی: ستالین دوو جار ژنی ھێناوە، یەکەم ژنی بە ناوی یەکاترینا Jekaterina Svanidze پاش چوارساڵ لە ژیانی ھاوسەری خۆی لەگەڵ ستالیندا ساڵی ١٩٠٧ بە نەخۆشی سیل دەمرێت، ستالین ھەموو پارەو پولی خۆی بۆ حزب تەرخان کردبوو بۆیە نەیتوانی فریای ئەم ژنەی بکەوێت و دەرمانی گران بەھای بۆ بکڕێت، ستالین ئەم ژنەی یەکجار خۆش ویستووە، لە کاتی ناشتنیدا یەکێک لە وتە ھەرەگرنگەکانی خۆی دەڵیت ” ئەو تەنھا کەس بوو دڵی بەردم بکات بە ئاو، پاش مەرگی ئەو ئیتر ھیچ واتایەک بۆ سۆز و خۆشەویستی خەڵک لای من بەھای نیە”. ستالین لەم ژنەی تەنھا یەک کوڕی دەبێت بە ناوی ژاکوب، بەڵام پەیوەندی لەگەڵ ئەم کوڕەیدا باش نابێت و سەرزەنیشتی زۆری دەکات، کوڕەکەی ستالین ھەوڵی خۆکوشتن دەدات بەڵام فیشەکی تفەنگەکەی سەردەکات و تەنھا زامدار دەبێت، ستالین لەم بارەوە گوتویەتی ( ئەو تەنانەت نازانێت فیشەکیش بە راستی بتەقێنێت)، ئەم کوڕەی ستالین لە جەنگی جیھانی دووەمدا لە لایەن ئەڵمانەکانەوە یەخسیر دەکرێت، کاتێک ئەڵمانەکان دەزانن کوڕی ستالینە داوای ئاڵوگۆڕی ئەو دەکەن لەگەڵ ژەنراڵێکی ئەڵمانی بەڵام ستالین بەوە قایل نەبووە و گوتویەتی ( سەربازێک بەرامبەر بە ژەنراڵێک زۆرە )، پاشان ئەم کوڕەی ستالین لە ھەوڵێکی راکردندا بەدەستی ئەڵمانەکان دەکوژرێت، سەبارەت بە مەرگی کوڕەکەی ستالین ئەمە لێداوانی فەرمیە بەڵام دەنگۆی ئەوەش ھەیە کە ئەو دیسان بە دەستی خۆی کۆتایی بە ژیان ھێنابێت و بە ئانقەست لە زیندانەکەیدا بەسەر کێبڵێکی کارەبایی تەوژم بەرزدا رۆشتبێت‌.. ژنی دووەمی ستالین نەداشا ئالیلوژاڤا Nadezjda Alliloejeva کچی یەکێک لە ھاوڕێکانی خۆی بوو، ئەم کیژە سەرقاڵی خوێندنی ئەندازیاری بوو کاتێک لە تەمەنی ھەڤدە ساڵیدا شوی بە ستالین کرد، بە ھەمان شێوە ئەمیش ئەندامێکی دلسوز و دڵگەرمی بەلشەویەکان بوو، ئەم ژنەی ستالین ساڵی ١٩٣٢ کۆچی دووایی کردووە، بە پێ ی لێدوانە فەرمیەکان بە نەخۆشی مردووە بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ ستالین جۆی کوشتووە، لەم ژنەش ستالین کچێک و کوڕێکی خستۆتەوە، کوڕەکەی ستالین Vasili Stalin ھەتا جەنگی دووەمی جیھانی لەھێزی ئاسمانیدا خزمەتی سەربازی خۆی کردووە بەڵام دەگوترێت ئەویش لە پاشاندا بەھۆی گیرۆدە بوونی بە ئەلکھولەوە سالی ١٩٦٢‌ کۆچی دووایی کردووە، کچەکەی ستالین Svetlana Alliloejeva زمانی ئینگلزی و مێژوی ئەمەریکای خوێندووە ،ساڵی ١٩٦٧ رۆشتووە بۆ ئەمەریکا و پاشان ساڵی ١٩٨٤ بۆ یەکەمجار گەڕاوەتەوە سۆڤیەت و چەند ساڵێک مافی نیشتەجێ بوون وەردەگرێت و پاشان بەکجاری لەگەڵ کچەکەیدا بەرەو خۆرئاوا دەڕواتەوە.

 

پۆلیسی نھێنی ستالین و کاری جاسوسی و پاکتاوی جەستەیی : سەردەمی حوکمی ستالین بە سەردەمی ئاگر و ئاسن ناو دەبرێت، ئەو ھەر ئەوەندەی دەستی واڵا بوو، ئیتر کەوتە وێزەی نەیارەکانی خۆی، ھەرچەندە دەزگاکانی پۆلیسی نھێنی وەک ( چیکا- Tsjeka ) پاشان ( گپو- GPU) لەکاتی لەنینیشدا ھەبوون، بەڵام لەسەردەمی حوکمی ستالیندا گەیشتنە ئەوپەڕی دەسەڵات و دڵڕەقی.. لە چوارچێوەی ئەم شێوەکارانەدا ستالین پۆلیسی نھێنی ناوخۆ و دەرەوەشی دروستکرد، لەژێر چاودیری راستەوخۆی خۆیدا چەندین تۆڕی جاسوسی و دژە جاسوسی لە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا و ژاپۆن و ئەمەریکا، بڵاو کردەوە، یەکێک لە کارە دیارەکانی ئەم دەزگایانەی ستالین ئەوە بوو کە ساڵی ١٩٤٠ لە مەکسیک توانیان دەستیان بگەیەننە ترۆتسکی و لەناوی بەرن. ستالین جیاوازی لە نێوان کاری سیاسی و پروپاگەندەی حزبی و جاسوسی نەدەکرد بۆ ئەو ھەموو یەک ئامانجیان ھەبوو، کۆنفرانسی ئەنتەرناسیۆنالی سێھەمی بۆ ئەم مەبەستە خستە خزمەت خۆیی و تەواوی ھەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ھەموو پارتە کۆمۆنیستەکانی دنیا دڵسۆزو مل کەچی سۆڤیەت و ستالین بن و لە وڵاتەکانی خۆیاندا لە بەرژەوەندی ئەم رێبازە وەگەڕیانخات، لەناوخۆی وڵاتیشدا ھەرکەس و گروپێک بۆچونیان جیاواز بوایە بە ناوی خیانەت بە شۆڕش وسوشیالیزم و بەکرێگراوی بێگانە لە لایەن ئەم دەزگا پۆلیسانەوە دەستگیر دەکران و دووچاری چارەنوسی نادیار دەبوونەوە.

 

شاڵاوەکانی کوشتن و پاکتاوی گەورە: کوژرانی سێرگی کیرۆف (Sergej Mironovitsj Kirov ) لە یەکی دیسێمبەری ١٩٣٤ سەرەتای دەستپێکردنی گەورەترین شاڵاوی کوشتن و پاکتاوکردن بوون لە سەردەمی ستالیندا، کیرۆف لەساڵی ١٩٣٠ دا بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب، یەکێک بوو لە کەسایەتیە خۆشەویست و ناسراوەکانی حزب، زۆرێک لە ئەندامان داوای ئەوەیان لێکرد لە کۆنگرەی ھەڤدەھەمینی حزبدا شوێنی ستالین بگرێتەوە و خۆی بۆ سەرۆکایەتی حزب کاندید بکات، ھەرچەندە ئەو خۆی لایەنگری ستالین بوو، ھەر خۆشی ئەم چیرۆکەی بۆ ستالین باس کرد، بەڵام ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە ئیتر ستالین ئەو وەک دوژمنێکی خۆی بناسێت، لەکۆنگرەدا وێرای فێڵ و تەلەکەبازی ستالین کیرۆف ١٦٦ دەنگی ھێناو تەنھا بە یەک دەنگ لە دووای ستالینەوە بوو. کیرۆڤ لە نوسینگەکەی خۆی لە شاری لینینگراد بە فیشەکێک کوژراو بووە ھۆی ئەوەی حزبی کۆمۆنیست بەتەواوی بھەژینێت، ئەمەش ھەلی بە ستالین بەخشی کە ئیتر بە راست و چەپی خۆیدا نەیارانی خۆی بە ناوی خائن وھەڵپەرست و دژە شۆڕش و ئۆپۆزیسیۆنەوە پاکتاو بکات، بە سەدان ئەندامی حزب و ئەفسەری سوپای سورو کارمەندانی دەوڵەت و تەنانەت ھاوڵاتیانی سڤیلیش کەوتنە بەر ئەو شاڵاوانە.. ستالین خۆی سەرپەرشتی دادگاکانی دەکردن لە مۆسکۆ ، لە تەواوی وڵاتیشدا دادگای ھاوشێوە دانران. ئەم دادگایانە ناسرابوون بە دادگاکانی مۆسکۆ و بە سەرکردایەتی ( ئەندرێ ڤیژینسکی) بەڕێوە دەبران، چوار دانە لە پرۆسەکانی دادگایی کردن بایەخێکی زۆر گرنگیان ھەیە لە مێژوی روسیادا کە ئەوانیش ناسراون بە : – دادگایی کردنی شازدە کەس لە مانگی ئۆگستۆسی ١٩٣٦ . – دادگایی کردنی ھەڤدە کەس لە مانگی ژانیوەی ١٩٣٧ . – دادگایی کردنی مارشاڵ تۆخاچاڤسکی و چەندی ئەفسەرو پلەبەرزی سوپای سور لە مانگی ژونی ١٩٣٧ . – دادگایی کردنی بیستویەک کەس ( لە ناویاندا بوخارین ) لە مانگی مارتی ١٩٣٨ .

 

شاڵاوەکانی کوشتن و پاکتاو کردن بە پلەی یەکەمین ئەندامانی حزبەکەی خۆی دەگرتەوە، کار گەشتە ئەوەی کە پاش کوشتنی ترۆتسکی لە نێو ئەندامانی کۆنی مەکتەبی سیاسی سەردەمی لینیندا تەنھا سێ کەس مابوونەوە ئەوانیش جگە لە ستالین خۆی میخائیل کالینین و مۆلۆتۆڤ بوون! کتێب و نوسین و مێژوش لەم کردەوانە بەدەر نەبوون، مێژوو بە دڵی ستالین دەنوسرا و لە کتیبی قوتابخانەکاندا بەجۆریک باسی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دەکرا کە بە تەنھا لەنین و ستالین ئەنجامیان دابێت و ناوی کەسی دیکە نەدەھینرا… راگواستن و کۆچی زۆرەملێ : ھەر لە ساڵی ١٩٢٩ بەدوواوە ئیتر ستالین کەوتە جێبەجێ کردنی نەخشەکانی خۆی بۆ سەرلەنوێ بنیات نانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت و گۆڕینی بۆ وڵاتێکی سەنترالیزمی بەھێز.ھەرچەندە ستالین خۆی لە قوتابخانەی ئاینی ئەرتۆدۆکسی خوێندویەتی بەڵام .باوەڕی مارکسیزم و لینینزم سرۆشی ئەوەی بەو دەبەخشی کە ئاین بەتەواوی لە بنەوە ھەلتەکینێت و لەناوی بەرێت باوەڕدارانی ئاینیی دەستگیر دەکران، کەنیسەو مزگەوتەکان قەدەغەکران، لە جیاتی ھەموو ئەمانە حزب و دامەزراوەکانی حزب ئەڵتەرناتیف بوون، ئەو دودڵ نەبوو لەوەی ئاین بخاتە خزمەت ئایدۆلۆجیای خۆیەوە، لەم ئانوساتەدا ستالینیزم وەک رێبازێک لە برەو سەندندا بوو، بۆیە ئەو خۆی لە جیاتی حەزرەتی مەسیح نیشان دەدا، تابلۆی تایبەت بە ستالین بڵاو دەکرانەوە کە ھاوتای وێنەکانی یەسوعی مەسیح بوون ، کارگەشتە ئەوەی کە ستالین لە تابلۆی ( دوواھەمین خوان) لە ژوور سەری مەسیحەوە یەکێک بێت لە دووازدە یاوەرەکەی…ھەر ناوچە و دەڤەریک بەرامبەر بە سیاسەتە ئابوریەکانی ستالین ھاوکاری تەواوی نەکردایە راگواستن چارە نوسی بوو، سەدەھا کەس بە تۆمەتی ئاغا و سەرۆک ھۆز و کۆلاک بوون رەوانەی سیبریا کران. پرۆسەکانی راگواستن و کۆچی زۆرە ملە لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم و پاش جەنگ گەشتنە ئەوپەڕی، پتر لە یەک ملیۆن و نیو مرۆڤ کە سەربە نەتەوە جیاوازەکان بوون بۆ سیبریا و کۆمارەکانی سەنترالی ئاسیا دوور خرانەوە ، ئەم پرۆسانە بوونە ھۆی ئەوەی کە سروشتی دیموگرافی وڵات بشێوێت و زۆرێک لە جەنگ و ململانێکانی ئەمڕۆ بە تایبەت لە ناوچەکانی قەوقاز دەرئەنجامی ئەو کارانەی ستالینن، ھۆیەکانی راگواستن و کۆچی زۆرەملەی خەڵکی لە زاری حکومەتی سۆڤیەتەوە بریتی بوون لە ھاوکاری نازیەکان، خیانەت کردن بە وڵات ، یاخی بوون و داوای سەربەخۆیی بوون.

 

ژمارەی قوربانیەکان: ژمارەی قوربانیەکانی ئەو پرۆسانەی لە سەرەوە ناومان بردن ئاشکرا نین، لە سەردەمی جەنگی ساردا ئەم ژمارەیە بە شێوەیەکی خەیاڵی زیاد کراوە و گەشتۆتە نزیکەی چل ملیۆن کەس، پاش ھەڵوەشاندنەوە و لەناوچوونی یەکیەتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ زانیاریەکان تاڕادەیەک ئاشکرا بوون، ھەرچەندە ژمارەی دروست و تەواوی قوربانیەکان ھەرگیز نەزانراوە بەڵام باس لەوە دەکرێت کە نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کەس بە تاوانی سیاسی و نا سیاسی لەناو براون و ئەگەر قوربانیانی راگواستن و کۆچی زۆرەملەی بخریتە سەر ئەوا پێکەوە خۆی لە نزیکەی ٣ ملیۆن نەفەر دەدات… ھەرچۆنێک ھەژمار بکرێت ھەتا ئێستا ژمارەی دروستی قوربانیەکان نەزانراون و لەم بارەوە چەندین سەرچاوەی جیاواز ئاماژە بۆ ژمارەی جیاواز دەکەن، نوسەری روسی ڤادیم ئەرلیکمان ژمارەی قوربانیەکان بە ٩ ملیۆن کەس لە قەڵەم دەدات کە لەوانە ملیۆن و نیوێک بە تۆمەتی سیاسی و نا سیاسی جیاواز لەناو براون. رۆبەرت کانگۆئیست ژمارە تەواوی قوربانیەکانی سەرەتا بە ٣٠ ملیۆن کەس ناو دەبرد پاشان کردنی بە بیست ملیۆن.

 

کاریگەری ستالین لەسەر ئابوری وڵات: جەنگە درێژەکانی ناوخۆی وڵات و جەنگی جیھانی یەکەم روسیای بە تەواوی وێران و ماندوو کردبوو، گەشەسەندنی ئابوری وڵات لە ساڵی ١٩٢٢ دا تەنھا بەرامبەر بەڕێژەی ١٣٪ ی ساڵی ١٩١٤ بوو،کاری یەکەم و سەرەکی ستالین ئەوە بوو کە ئەو وڵاتە گەورەیە لە کۆمەڵگایەکی جیاوازی پڕ لە نەتەوەو رەگەزو ئاین و ئاینزاکانەوە بگۆڕێت بۆ یەک نەتەوە لەژێر یەک ئاڵای سوردا لە چوارچێوەی یەکیەتی سۆڤیەت، بۆ ئەم مەبەستەش دەبوو کۆمەڵگای سۆڤیەت لە کۆمەڵگایەکی دوواکەوتووی کشتوکاڵیەوە بگۆڕیت بۆ کۆمەڵگایەکی پێشەسازی مۆدێرن و بەھێز. دەبوو بۆ ئەم مەبەستە ستالین کۆمەڵیک بڕیارو ھەنگاوی گرنگ ھەڵنێت لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵی و پیشەسازییەوە، کارێکی لەم جۆرەش ئاسان نیە چونکە دەبوو ئەو سترەکتۆری کۆمەڵگا بە سەرخان و ژێرخانیەوە بگۆڕێت بۆیە سەرەتا رووبەڕووی بەرھەڵستی توندی جوتیاران و ئاغاو دەرەبەگەکانی دووچار بۆوە، بۆ ستالین تەنھا یەک بڕیار لە گۆڕێدا بوو بۆیە فەرمانی بە ھێزەکانی خۆیدا ھەر کەس بەرامبەری بوەستێت و بەگوێ ی نەکات چارەنوسی یان کوشتن یاخود راگواستن و دوورخستنەوە دەبێت…

 

پیشەسازی: لەکۆتایی دەیەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە ئیترسیاسەتی ئابوری وڵات گۆڕا، نەخشەکێشانی ئابوری بوو بە بەرنامەی سەرەکی بۆ گواستنەوەی سۆڤیەت بەرەو سوشیالیزم و سۆشیالیزمی دەوڵەتی، بۆ ئەم مەبەستەش ( پلانی پێنجی) دانرا، پیلانی پێنج ساڵی بۆ ئابوری نەتەوەیی یەکیەتی سۆڤیەت (Five-Year Plans for the National Economy of the Soviet Union ) بریتیی بوو لە پلانێک بۆ سەرلەنوێ بنیات نانەوەی وڵات و ھەر پێنج ساڵ جارێک نوێ دەکرایەوە، ژێرخانی وڵات لەم پلانانەدا بەشی ھەرە زۆری بەردەکەوت، کارەبا، گواستنەوە، پردەکان، جادەکان، بەربەستەکان، کارخانەکان… ھتد لەنێو ئەم نەخشەیەوە دەکەوتنە واری جێبەجێکردنەوە…یەکەم پلانی پێنجی ساڵی ١٩٢٨ دانراو لە ماوەی ساڵانی ١٩٢٩ – ١٩٣٣ جێبەجێ کرا، ئەم نەخشە ئابوریەی ستالین بوو سیاسەتێکی چەسپاو بۆ ئابوری وڵات بە جۆرێک کە ١٢ نەخشەی پێنجی لەوڵاتدا بەڕێوە چوون بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکیەتی سۆڤیەت و کەرت و پەرت بوونی ئیتر دووا نەخشە کە بۆ ساڵی ١٩٩١- ١٩٩٥ دانرابوو، جێبەجێ نەکرا… پلانە پێنجیەکانی ئابوری یەکیەتی سۆڤیەتی لە وڵاتێکی دوواکەوتووەوە گۆڕی بۆ وڵاتێکی بەھیز و بەرھەمدار، بەجۆرێک کە لە کۆتایی نەخشەی پێنجی یەکەمدا واتە لە ساڵی ١٩٣٣ دا ئابوری وڵات

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …