Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / بۆ یه‌كه‌مجار ژنان كه‌ی توانیان ده‌نگ بده‌ن؟

بۆ یه‌كه‌مجار ژنان كه‌ی توانیان ده‌نگ بده‌ن؟

بۆ یه‌كه‌مجار ژنان كه‌ی توانیان ده‌نگ بده‌ن؟

8-3-2016-vote

خه‌بات و به‌رخودانی ژنان له‌رِابردوودا زۆر بواری گرتووه‌ته‌وه‌. له‌ئیَستادا 8ی مارس زیاتر وه‌ك یادكردنه‌وه‌و به‌رز راگرتنی خه‌باتی رابردوو دیَته‌ به‌رچاو. یه‌كیَك له‌و هه‌وڵدانه‌ی بزووتنه‌وه‌كانی ژنان بریتی بووه‌ له‌به‌شداری سیاسی و مافی ده‌نگدان.

مافی ده‌نگدان وه‌ك به‌شداری سیاسی و مافی هه‌ڵبژاردنی نویَنه‌ر، به‌ته‌نها بۆ پیاوان بووه‌، پاش خه‌باتیَكی زۆری ژنان له‌وڵااته‌ جیاوازه‌كاندا توانیان مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن به‌ده‌ستبهیَنن.

ژنانی به‌ریتانیا له‌ساڵی 1918 بۆ یه‌كه‌مینجار توانیان له‌ده‌نگداندا به‌شداری بكه‌ن. تا ئه‌وكاته‌ كۆمه‌ڵیَك كۆسپ و له‌مپه‌ریان له‌به‌رده‌م به‌شداری سیاسییانه‌ی ژنان داده‌نا. له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا دوای نۆزده‌هه‌مین هه‌مواركردنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌، له‌ساڵی 1920 دا له‌هه‌موو ویلایه‌ته‌كاندا به‌هه‌وڵی چالاكوانه‌ ژنه‌كان مافی ده‌نگدان به‌ژنان درا. له‌ئه‌ڵمانیا به‌دامه‌زراندنی كۆماری ڤایمه‌ر له‌ساڵی 1919 دا مافی ده‌نگدان به‌ژنان درا. ژنان له‌فه‌ره‌نسا تا ساڵی 1946 مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو. ژنانی سویسری له‌ساڵی 1971 بۆ یه‌كه‌مینجار توانیان ده‌نگ بده‌ن.

تائیَستا ریَژه‌ی به‌شداری ژنان له‌هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كاندا، له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا، یه‌كسان نیه‌ به‌ڕیَژه‌ی پیاوان. له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ دواكه‌وتووه‌كاندا، ریَژه‌ی ده‌نگی ژنان ٥% تیَپه‌رِ ناكات.

خاك – هاوار شاوان

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …