یه‌ك شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 23 2018
Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / کە ووتیان خومەینی مردووە سەدام چی ووت؟

کە ووتیان خومەینی مردووە سەدام چی ووت؟

کە ووتیان خومەینی مردووە سەدام چی ووت؟

sadam632016bb

وێستگه‌ ـ
له‌ ساڵانی دوای كه‌وتنی رژێمی سه‌دام، ئه‌رشیفی ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق له‌ باره‌گا نهێنییه‌كانی ئه‌و رژێمه‌ كه‌وته‌ ده‌ست لایه‌نه‌كان ، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ڵگانامانه‌ی‌ له‌ ته‌لاری رافیده‌ینی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌نسور-ی به‌غدای پایته‌خت بوون، یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانیش باس له‌ وه‌ڵامی سه‌دام حسێن ده‌كات بۆ مردنی ئایه‌توڵا خومه‌ینی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له‌ ساڵی 1989.
سایتی (الدیار) وای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق، زۆربه‌ی دۆسیه‌ و به‌ڵگه‌ گرنگه‌كانی هه‌واڵگریی سه‌دام كه‌وتنه‌ده‌ست سوپای ئه‌مریكا و ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكای ناسراو به‌ CIAیش دۆسیه‌یه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وتووه‌ و هه‌ندێكیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دوای كه‌وتنی سه‌دام ماونه‌ته‌وه‌ و راده‌ستی پۆڵ بریمه‌ر-ی حاكمی مه‌ده‌نیی ئه‌وكاته‌ی عیراق نه‌كراوه‌.
سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌ندێك به‌رپرسی عیراق، وه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌، ئه‌و ئه‌رشیفانه‌یان راده‌ست نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك سایته‌كه‌ تۆمه‌تباریان ده‌كات كه‌ گوایه‌ پاره‌ی باشی بۆ نه‌كردوون، بۆیه‌ به‌ وڵاتانی دیكه‌یان فرۆشتووه‌ و پاشان هه‌ندێك له‌و دۆسیه‌ و به‌ڵگانه‌ له‌ملاولا دزه‌یان كردووه‌ و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه‌.
له‌ یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌دا باس له‌ قۆناغی دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران – عیراق ده‌كات، به‌دیاریكراویش رۆژی 3ی حوزه‌یرانی ساڵی 1989 كه‌ رۆژی مردنی ئیمام خومه‌ینی، رابه‌ری ئه‌وكاته‌ی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو.
سایتی (الدیار) به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ و ئه‌رشیفه‌كانی به‌عس، وای گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌تیف نسه‌یف جاسم دلێمی، وه‌زیری راگه‌یاندنی سه‌رده‌می‌ رژێمی به‌عس، به‌ هه‌ڵه‌داوان چووه‌ته‌ لای سه‌دام حسێن و هه‌واڵی مردنی خومه‌نیی پێ راگه‌یاندووه‌.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌، ئه‌مه‌ وه‌ڵامی سه‌دام حسێن بووه‌: ” له‌ مه‌رگدا ئۆخه‌ی كردن نییه‌” و گوایه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ سه‌دامی دڵخۆش نه‌كردووه‌.
 بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش كه‌ سه‌دام به‌و هه‌واڵه‌ دڵخۆش نه‌بووه‌، سایته‌كه‌ ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ خومه‌ینی و سه‌دام دوژمنی یه‌كتربوون، به‌ڵام دوای مردنی خومه‌ینی، سه‌دام فه‌رمانی به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عیراق كردووه‌ هه‌ركات ناوی خومه‌ینیان له‌ هه‌واڵ و به‌رنامه‌كاندا هێنا، بڵێن “ئیمامی خومه‌ینی، خوا لێی خۆش بێت.”
سایته‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌ی سه‌رۆكی رژێمی رووخاوی به‌عس له‌ژێر ده‌ستی سوپای ئه‌مریكا له‌ زینداندا بووه‌، ره‌حمه‌تی بۆ ركابه‌رێكی دیكه‌ی خۆی ناردووه‌ كه‌ ئه‌ویش جابر ئه‌حمه‌د سوباح-ی ئه‌میری كوه‌یت بوو كه‌15ی كانونی دووه‌می 2006 كۆچی دوایی كرد.
لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

image

سەرگوزشتەیەک لەسەر دیوارى گەورەى چین (درێژترین گۆڕستانى جیهان)

سەرگوزشتەیەک لەسەر دیوارى گەورەى چین (درێژترین گۆڕستانى جیهان) ئارام مەجید شەمێرانى دەسپێک یەکێک لەسیمبولە ناسراو …