Home / بەشی مێژووی كورد / بیبلیۆگرافیای (ڕاپەڕین) لە كتێبی كوردیدا 1991- 2010

بیبلیۆگرافیای (ڕاپەڕین) لە كتێبی كوردیدا 1991- 2010

بیبلیۆگرافیای (ڕاپەڕین) لە كتێبی كوردیدا 1991- 2010

222222222222222222222222

بیبلیۆگرافیای (ڕاپەڕین) لە كتێبی كوردیدا 1991- 2010
ئامادەكردن: بوار نوورەدین


كورتكراوەكان: چاپ: نۆرەی چاپ، چ: چاپخانە، ش: شوێن، ژس: ژمارەی سپاردن، س: ساڵ، ل: لاپەڕە، ق: قەوارە (بە سانتیمەترە و “پانی”ی پێش “درێژی”ی نووسراوە).

1-ڕاپەرینی جەماوەری كورد لە كوردستانی عیراق
نووسین: ژینۆ پەروین (حەمید بەدرخان)
چاپ: یەكەم، چ: سەیدیان، ش: مەهاباد، ژس: ؟، س: 1991 (نەورۆز)، ل:160، ق:17×24
ناوەرۆك:
كۆمەڵێك بەسەرهاتی زارەكی لەبارەی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لە بەهاری 1991دا/ هەندێك وێنە.

2-نركەی كوردستان- بەر لە ڕاپەڕین، لەگەڵ ڕاپەڕین، دوای ڕاپەڕین
نووسین: ڕێباز
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 1991، ل:95، ق:12×16
ناوەرۆك: 
پێشبار: ح.جەمال (ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كورد)/ سەرەتایەكی بێ‌ ناونیشان/ باری دنیا بەر لە داگیركردنی كوەیت لەلایەن عێراقەوە/ وەزعی كورد و شۆڕشی كورد بەر لە داگیركردنی وڵاتی كوەیت/ داگیركردنی كوەیت/ هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لە داگیركردنی كوەیت/ هەڵوێستی ئێران/ هەڵوێستی ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا/ ئەنجوومەنی ئاسایش/ لێدانی عێراق/ نركەی گەلی كوردستان/ ڕانیە كلیلی ڕاپەڕین بوو/ قەڵای دێرین ئازاد كرا/ بەرەو كەركووك/ پاریس سەدەكانی ناوەڕاست دەكەوێتەوە ژێر دەسەڵاتی لەشكری مەغۆل/ لەبەر چی بەرگریمان پێ‌ نەكرا؟/ شەڕی كۆڕێ‌- ئاسۆی سەركەوتن/ وتووێژ لەگەڵ میری/ نائارامی لە شارەكان.

3-نركەی كوردستان- دوای ڕاپەڕین- بەشی دووەم
نووسین: ڕێباز
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 1992، ل:94، ق:12×16
ناوەرۆك: 
لەبری پێشەكی: ح.جەمال (ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كورد)/ پێشەكییەكی كورت/ هەندێ‌ بابەتی وەك: ڕاپەڕین هەر بەردەوامە/ ڕانیە- ڕانیە- ڕانیە/ كوردستانی ڕۆژهەڵات/ لە كوردستانی خواروو ڕاپەڕین هەر بەردەوامە/ هاتنی پێشمەرگە بۆ ناو شارەكان/ خۆپیشاندانی قوتابیان لە هەولێر/ هەق كردنەوە/ دوو ڕاپەڕینی مەزن/ كشانەوەی هێزەكان و دامودەزگاكانی ڕژێم لە كوردستان/ بەرەی كوردستانی/ دواڕۆژی كورد/ ئاشبەتاڵیان بە ئاشبەتاڵ كرد- دەستەیەك لە تێكۆشەران/ هەڵبژاردنی كوردستان/ ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ڕاپەڕین/ چی بكەین؟

4-بزووتنەوەی شورایی لە كوردستانی عێراق- بیرەوەرییەكانی مانگی ئازاری 1991: یەك ڕاپەڕین، یەك سەركەوتن، یەك شكست
نووسین: موزەفەر محەممەدی
لە بڵاوكراوەكانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق
چاپ: دووەم، چ: سەفوەت، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 1998، ل:284، ق:17×23
ناوەرۆك:
پێشەكی بۆ چاپی دووەم/ نامە و پێشەكییەك بۆ چاپی بڵاوكراوەی (كرێكاری ئەمڕۆ)/ پێشەكی بۆ چاپی فارسی/ ڕوونكردنەوەیەكی پێویست بۆ چاپی یەكەم: خەسرەو سایە/ كۆتایی شەڕێك و دەستپێكردنی شەڕێكی تر/ بیرەوەرییەكانی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی شوورایی/ گیان بەختكردوانی بزووتنەوەی شوورایی/ بەڵگەنامەكانی بزووتنەوەی شوورایی/ مناڵان و یاری (بەرە) و (شوورا)/ بەڵگەنامەكانی (كۆمیتە شۆڕشگێڕەكان)/ كام شوورا؟/ كام شوورا: جەلال تاڵەبانی/ لە وەڵام بە فتوای جەنابی (جەلال تاڵەبانی)/ دژ بە شوورا كرێكارییەكان لە كوردستانی عێراق (مەنسوور حیكمەت)/ چاوپێكەوتنی بڵاوكراوەی (كرێكاری ئەمڕۆ) لەگەڵ (سمكۆ)/ سەبارەت بە بزووتنەوەی شوورایی لە كوردستانی عێراق/ لە درێژەی بزووتنەوەی شووراییدا: ڕێنوار جەبار/ شیعری (بۆ شوورا كرێكارییەكان): بژار/ كارتی ناسنامەی شووراكان/ ناوەرۆك.

5-سلێمانی سبەینی زەماوەندە 1991 پانۆرامایەكی ڕۆژانی ڕاپەرینە مەزنەكەی ئازاری 1991
ئامادەكردن و پێداچوونەوە: ڕەشاد حسێن، كاروان جەلال، د.ساجید
لە بڵاوكراوەكانی ڕاگەیاندن و ڕووناكبیری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)
چاپ: یەكەم، چ: ژین، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 2000، ل:70، ق:15×20
ناوەرۆك: 
وتەیەكی پێویست/ ڕاپەڕین لە خەباتەوە دەستپێدەكات/ ڕاپەڕینی شاری ڕانیە/ ڕاپەڕینی شاری سلێمانی/ چەند قسەیەك لەسەر شانە چەكدارەكانی سلێمانی/ ڕۆڵی ئیستگەی دەنگی گەلی كوردستان/ ژنانیش بیرەوەری ڕاپەڕین دەگێڕنەوە/ دەروازەی كۆتایی/ ڕۆژی ڕاپەڕینی شەقڵاوە/ بەبۆنەی ڕاپەڕینی شاری خانەقینەوە/ ڕاپەڕینی كەركووك/ ڕاپەڕینەكانی خەڵكی كوردستان.

6-لە بیرەوەری ڕاپەڕین و ڕزگاركردنی كەركووكدا
نووسین: مەلا شاخی
لە بڵاوكراوەكانی كۆمەڵەی ڕووناكبیری و كۆمەڵایەتیی كەركووك
چاپ: یەكەم، چ: سەفوەت، ش: سلێمانی، ژس: 102، س: 2000، ل:32، ق:15×21
ناوەرۆك: 
پێشەكییەكی بێ‌ ناونیشان/ ماڵۆچكە/ هەڵمەت و سەرەتای وەرزێكی نوێ‌ (شیعر).

7-ڕاپەڕین بە هێز و بازووی جەماوەر و پێشمەرگە بوو
نووسین: ڕزگار عەزیز محەممەد
چاپ: یەكەم، چ: زانكۆی سەڵاحەدین، ش: هەولێر، ژس: 329، س: 2002، ل:68، ق:16×23
ناوەرۆك: 
هەندێ‌ بابەتی وەك: چەند ڕاستییەك دەربارەی ڕاپەڕینی 1991/ ڕاپەڕینی بەهاری 1991 و ئاوڕدانەوەیەك لە مێژوو/ ڕاستییەكان لە زاری هەندێ‌ لە هەڤاڵانی بەشداربوو: قادر قادر/ دەروێش ئاغا/ كەمال حەسەن چاومار/ شەهید عوسمان قادر منەوەر/ فازیل ڕەئووف/ حەمدی مام عەلی/ حەمید ئەفەندی/ فوئاد حەمەلاو/ ڕەنگدانەوەی ڕاپەڕین لەلایەن كوردەكانی دانیشتووی ئەوروپاوە/ عەبدولوەهاب عەلی مەحموود.

8-چیوەرۆ- دەروازەیەك بەرەو كەركووك- ئەوەی دیومە لە ڕاپەڕینی 1991دا
نووسین: شەوكەتی حاجی مشیر
لە بڵاوكراوەكانی خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی قانع
چاپ: یەكەم، چ: قانع، ش: سلێمانی، ژس: 3، س: 2003، ل:246، ق:16×22
ناوەرۆك:
پێشەكی/ گەڕانەوەم لە ئەوروپاوە بۆ كوردستان/ بەرەی كوردستانی/ شەوی 15-16ی 1-1991 و هێرشی هاوپەیمانەكان بۆ سەر عێراق/ ڕۆژی 7-3-1991 دابەزین بۆ كوردستان لە چیوەرۆوە/ كۆبوونەوەی دووەم 13-3-1991/ كاك نەوشیروان و چەند پێشنیارێك/ ڕۆژی 2-4-1991 مام جەلال لە سلێمانی/ تەقاندنەوەی وێستگەی كارەبای دەربەندیخان/ بەڵگەنامە- نامەیەكی مام جەلال/ دوا سەرنج/ ناوەرۆك.

9-ڕاپەڕین- بەهاری ئازادی
نووسین: عەبدولڕەزاق مەرزنگ
چاپ: یەكەم، چ: ڕەنج، ش: سلێمانی، ژس: 85، س: 2004، ل:215، ق:16×22
ناوەرۆك:
چەند پەیڤێكی پێویست/ ناساندنی ڕاپەڕین و مەرجەكانی سەرهەڵدانی/ هۆكارەكانی بەرپابوونی ڕاپەڕینی بەهاری 1991 لە كوردستان/ هۆكارە ناوخۆییەكان/ هۆكاری كۆمەڵایەتی/ هۆكاری سیاسی/ بوونی هێزی بەرهەڵستكار/ هۆكارە دەرەكییەكان/ هێزەكانی ڕاپەڕین/ نیشانەكانی ڕاپەڕین/ هاندەرەكانی سەرهەڵدانی ڕاپەڕین/ تەقینەوە لە شارەكانی خوارووی عێراق/ تەقینەوە لە كوردستان لە ڕۆژی 4-3-1991ـەوە تاوەكو ڕۆژی 19-3-1991 باس كراوە لەگەڵ ناوی ئەو شار و شارۆچكانەی كە لەو ڕۆژانەدا ڕاپەڕینیان تێدا كراوە/ وەستانی ڕاپەڕین/ خاڵە لاوازەكانی پاشەكشەی كاتی/ كارە جوانەكان و دزێوەكانی ڕاپەڕین/ دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین/ سەرچاوەكان.

10-ڕاپەڕینی كەركووك ساڵی 1991 لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی سیاسی مەیدانییە
نووسین: پشكۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری
لە بڵاوكراوەكانی مەكتەب ڕێكخستن- بەشی ڕووناكبیریی كەركووكی (ی.ن.ك)
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: 13، س: 2004، ل:137، ق:16×22
ناوەرۆك:
سوپاس و پێزانین/ ناوەرۆك/ پێشەكی/ بەشی یەكەم: كەركووك لە مێژوودا/ سنووری جوگرافی كەركووك/ كورتەیەك لە مێژووی كەركووك/ گرینگی كەركووك/ كوردستانییەتی كەركووك/ بەشی دووەم: فاكتەرەكانی ڕاپەڕین/ فاكتەرە دەرەكییەكان/ فاكتەرە ناوەكییەكان/ بەشی سێیەم: كەركووك لە سەردەمی ڕاپەڕیندا/ هەنگاونان بۆ زەمینە خۆشكردنی ڕاپەڕین/ بەرنامەی ئازادكردنی كەركووك/ ڕۆژانی ئازادكردنی كەركووك/ ڕۆڵی ئافرەت لە ڕاپەڕینی كەركووكدا/ هێرشی دوژمن و داگیركردنەوەی كەركووك/ هۆكارەكانی شكستی ڕاپەڕین/ دەرئەنجام/ سەرچاوەكان/ پاشكۆی لیستی شەهیدان/ پاشكۆی نەخشەكان.

11-ئەستێرەی سوور- بەشی یەكەم- تۆمارێك لە مێژووی خەباتی نهێنی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان لە ناوچەی پشدەر (1978-1991) گرێدانەوەی بەشێك لە ڕێكخستنە دابڕاوەكانی (ی.ن.ك) لە دوای ئەنفال (1988-1991)
ئامادەكردن و لێكۆڵینەوە: بوار نوورەدین 
لە بڵاوكراوەكانی مەكتەبەی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك) 
چاپ: یەكەم، چ: حەمدی، ش: سلێمانی، ژس: 2350، س: 2008، ل:454، ق:18×25
ناوەرۆك:
پەیڤێك لە نووسین: فەرید ئەسەسەرد/ سەرەتا/ پێشەكی/ شێوازی ئامادەكردنی ئەم كتێبە/ بایەخی ئەم كتێبە/ ڕێگرییەكانی بەردەم ئامادەكردنی كتێبەكە/ كورتەیەك لە مێژووی خەباتی سیاسیی ناوچەی پشدەر لە سەدەی بیستدا/ سەرەتای سەرهەڵدانی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەران لە ناوچەی پشدەردا/ كورتەیەك لە مێژووی ڕێكخراوی ڕێبەندان- دەستەی پشكۆ/ چەند سەرنج و بنەمایەك بۆ چاوپێكەوتنەكان/ كورتەیەك لە ژیاننامەی شاسوار/ چاوپێكەوتنەكان: قودسی حەسەن بابەكر/ عەلی مەحموود محەممەد/ كارزان ئیسماعیل ئەحمەد/ ئاكۆ محەممەد وەهبی/ محەممەد غەریب عەبدوڵڵا (ئازادی سەگرمە)/ زیاد محەممەد ئەمین/ مستەفا سەید قادر/ مستەفا مەلا عەبدوڵڵا (سۆفیان)/ سدیق مەلا عەبدوڵڵا (خاس)/ عەبدوڵڵا سەید قادر/ ئەحمەد حسێن خدر (ئەحمەد بچكۆل)/ ئاسۆ فەقێ‌ ڕەسووڵ/ عومەر عوسمان محەممەد (شێخ عومەر بێشیری)/ فاتمە سەید قادر/ عەبدولقادر محەممەد عومەر (مەلا قادر)/ بەكر بایز عەلی/ ئەبوبەكر عەبدولڕەحمان حەسەن (وەستا بەكر)/ ئەیووب عەبدوڵڵا ئیسماعیل/ محەممەد ئەحمەد حەمەدەمین (شامەروان)/ كۆتایی بەشی یەكەم.

12-ئەستێرەی سوور- بەشی دووەم- تۆمارێك لە مێژووی خەباتی نهێنی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان لە ناوچەی پشدەر(1978-1991) گرێدانەوەی بەشێك لە ڕێكخستنە دابڕاوەكانی (ی.ن.ك) لە دوای ئەنفال (1988-1991)
ئامادەكردن و لێكۆڵینەوە: بوار نوورەدین 
لە بڵاوكراوەكانی مەكتەبەی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك) 
چاپ: یەكەم، چ: حەمدی، ش: سلێمانی، ژس: 2350، س: 2008، ل:451، ق:18×25
ناوەرۆك:
پاشماوەی چاوپێكەوتنەكان: وەسمان خدر محەممەد ئەمین (دكتۆر وەسمان)/ ئەرسەلان حەسەن عەبدولڕەحمان/ ساڵح ئەحمد ڕەشید (ساڵحی شەهیدان)/ بەڕێز عەبدوڵڵا ئەحمەد (خێزانی كاك شاسوار)/ محەممەد ئیسماعیل خدر (مامۆستا محەممەد سەركەپكانی)/ عەبدوڵڵا ئەحمەد خدر فارس/ عومەر ساڵح حەمە عەزیز/ نەوشیروان مستەفا ئەمین/ عەبدوڵڵا ئیسماعیل حەسەن/ عەلی ئیبراهیم قادر (عەلی خەیات)/ دڵشاد عەبدوڵڵا ساڵح بەگ/ موعتەسەم عەلی ساڵح (موعتەسەم نوورانی)/ حەسەن محەممەد ڕەسووڵ میران/ حەسەن ئەحمەد ئەحمەد (ئارارات ئەحمەد)/ عەلی قادر مەحموود/ محەممەد عەلی حسێن (محەممەدی وەستا عەلی)/ عەلی حەمەد سەعید (عەلی حەمە بۆر)/ خەسرەو گوڵ محەممەد (د.خەسرەو)/ نووسینەوەی كورتە مێژووێك بۆ ڕێكخستنە نهێنییەكان/ ئەنجام/ پێشنیاز و ڕاسپاردە/ بەڵگەنامەكان/ وێنەكان/ سوپاسنامە/ ژیاننامەی ئامادەكار.

تێبینی: 
هەرچەند لە ناونیشان و ناوەرۆكی هەردوو بەرگی ئەم كتێبەدا، (ڕاپەڕین) بەدی ناكرێت، بەڵام لە زۆربەی چاوپێكەوتنەكاندا، بە وردی باس لە كاری ڕێكخستنی پێش ڕاپەڕین و ئامادەكارییەكانی (ی.ن.ك) و پێكهێنانی: سرك و شانە چەكدارەكانی برووسك و شاڵاو، ڕاپەڕینی 4/3/1991ی ئۆردووگای خەبات، چۆنێتیی ڕاپەڕین لە: ڕانیە، چوارقوڕنە و حاجیاوا، هەولێر، ئۆردووگاكانی دارەتوو، كەورگۆسك، جدیدە، خەبات، بازیان و بەشێكی سلێمانی… كراوە، تەنانەت ناوی ئەندامان و كۆدی چەندین شانەی چەكداری تێدا تۆمار كراوە. 
هەردوو بەرگی ئەم كتێبە لە ساڵی 2011دا، بۆ جاری دووەم و بە یەك بەرگ، چاپ كراوەتەوە (سلێمانی، چ: كارۆ).

13-ئەلبوومی چركە ساتەكانی ڕاپەڕینی پێنجی ئازار
ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ڕێكخستنی 8ی ڕاپەڕین (ی.ن.ك)
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 2008؟، ل:32، ق:16×23
ناوەرۆك: 
بەڕێزان: ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ڕێكخستنی 8ی ڕاپەڕین/ كورتە ژیاننامەی شەهیدانی ڕۆژی 5ی ئازاری ساڵی 1991/ چەند وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگ.
تێبینی: ساڵی لەسەر نییە و بەپێی ئەوەی لە دیوی ناوەوەی بەرگی دواوە، نووسراوە یادی 17 ساڵە، لەم ساڵەدا دانراوە.

14-ڕاپەڕینی ئاداری (1991) لە باشووری كوردستان- لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی سیاسییە
نووسین: ئاراس عەبدولڕەحمان مستەفا
چاپ: یەكەم، چ: حەمدی، ش: سلێمانی، ژس: 1048، س: 2009، ل:695، ق:16×22
ناوەرۆك:
سوپاس و پێزانین/ پێڕست/ پێشەكی/ بەشی یەكەم: چەمكی ڕاپەڕین و شۆڕش و بە دواچوونێكی مێژوویی ڕاپەڕینەكانی باشووری كوردستان لە نێوان ساڵانی 1919- 1991/ بەشی دووەم: هۆكارەكانی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 و ڕێڕەوی ڕووداوەكانی/ بەشی سێیەم: هەڵوێستی بەرەی كوردستانی لە داگیركردنی كوێت و ڕۆڵی لە ڕاپەڕیندا/ بەشی چوارەم: پانۆرامای ڕاپەڕین و ڕزگاركردنی شار و شارۆچكەكانی كوردستان لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی بەعسی عێراقدا/ بەشی پێنجەم: هۆكارەكانی تێكشكاندنی لایەنی سەربازی ڕاپەڕین و دەرئەنجامەكانی/ ئەنجام/ لیستی سەرچاوەكان/ پاشكۆ (بەڵگەنامەكان)/ كورتەی باسەكە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی. 

15-ڕاپەڕینی شاری هەولێر لە ساڵی 1991دا- توێژینەوەیەكی مێژوویی- سیاسییە
نووسین: هۆشمەند عەلی مەحموود
لەسەر ئەركی (كۆسرەت ڕەسوول) چاپ كراوە
چاپ: یەكەم، چ: كۆمەڵگای چاپەمەنی شەهاب، ش: هەولێر، ژس: 2547، س: 2009، ل:311، ق:16×22
ناوەرۆك:
ناوەرۆك/ پێشەكی/ دەسپێك: سەرەتایەكی مێژوویی شاری هەولێر/ بەشی یەكەم: بارودۆخی سیاسیی باشووری كوردستان و نێوچەكە بەر لە ڕاپەڕین و ڕۆڵی لە هەڵگیرساندنی ڕاپەڕینی 1991/ بارودۆخی سیاسیی باشووری كوردستان بەر لە ڕاپەڕین/ بارودۆخی عێراق و نێوچەكە و ڕۆڵی لە هەڵگیرساندنی ڕاپەڕین/ بەشی دووەم: بارودۆخی شاری هەولێر بەر لە ڕاپەڕین/ ڕاپەڕینی ئۆردوگای خەبات لە 4-3-1991/ خۆپیشاندانەكانی حیزبی شیوعی عێراق لە 6-3-1991/ هەڵوێستی حیزبی بەعس بەرامبەر دانیشتوانی هەولێر/ بەشی سێیەم: ڕاپەڕینی شاری هەولێر لە 11-3-1991دا/ هەنگاونان بۆ زەمینە خۆشكردنی ڕاپەڕین/ بەرنامەی ئازادكردنی/ ڕۆژانی ئازادكردنی/ بەشی چوارەم: شاری هەولێر و شكستی ڕاپەڕین/ هێرشی سوپای عێراق و داگیركردنەوەی هەولێر/ هۆكارەكانی شكستی ڕاپەڕین بەگشتی/ هۆكارە دەرەكییەكان/ هۆكارە ناوخۆییەكان/ ئەنجام/ لیستی سەرچاوەكان/ پاشكۆی بەڵگەنامەكان/ پاشكۆی دەقی چاوپێكەوتنەكان/ پاشكۆی وێنەكان.

16-ڕاپەڕین و سەروەریی- باسێك لە ڕاپەڕینی جەماوەریی ئازاری 1991 و ڕۆڵی بزاڤی ئیسلامیی كوردستان
نووسین: شەریف وەرزێر
لە بڵاوكراوەكانی ڕۆژنامەی كۆمەڵ
چاپ: یەكەم، چ: شڤان، ش: سلێمانی، ژس: 1164، س: 2010، ل:400، ق:17×24
ناوەرۆك:
چەند تێبینییەك/ پێشەكی/ ڕێخۆشكردن/ بەشی یەكەم: ئاوڕدانەوەیەك/ هەلی ڕاپەڕین/ ئامادەسازی لایەنەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان/ چۆنێتی ئامادەسازی ڕێكخستنەكان و پێكهێنانی شانەی چەكداریی و دەستپێكردنی ڕاپەڕین/ بەشی دووەم: دابەزینی پێشمەرگە/ چۆنێتی ئامادەسازیی و دابەزین و بەشداری هێزی پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوو لە ڕاپەڕیندا/ بەشی سێیەم: چەند سەرنجێك لەسەر هەندێك لەوەی دەربارەی ڕاپەڕین نووسراوە و گوتراوە/ بەشداربووانی ڕاپەڕین/ چاوپێداخشاندن و سەرنجەكان/ بەشی چوارەم: ڕۆژژمێری ڕاپەڕین/ چەند شیعرێك/ بەشی پێنجەم: ژمارەیەك لە وێنە ئەرشیڤییەكانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی و ڕاپەڕین/ نێوەرۆك.

كتێبە بێ‌ ساڵەكان

17-ڕانیە.. شارێك بۆ خوڵقاندنی مێژوو 5/3.. دەروازەیەك بۆ هەستانە سەر پێی نیشتمان
ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 8ی ڕێكخستنی ڕاپەڕین (ی.ن.ك)
كۆكردنەوە: ئەیوب ئەحمەد- هێمن عەبدوڵڵا
چاپ: یەكەم، چ: خانی، ش: دهۆك، ژس: ؟، س: ؟، ل:105، ق:24×28
ناوەرۆك:
دەستپێك (بە زمانی كوردی و ئینگلیزی)/ بەشی یەكەم: چەند وێنەیەكی كۆنی شاری ڕانیە/ بەشی دووەم: ڕاپەڕینی جەماوەری شاری ڕانیە 2-5-1982/ بەشی سێیەم: ڕاپەڕینی 5ی ئازاری ساڵی 1991/ بەشی چوارەم: كۆڕەو/ بەشی پێنجەم: مانگرتووان/ بەشی شەشەم: یادەكانی ڕاپەڕین لە ڕانیە/ بەشی حەوتەم: بەشێك لە دەسكەوتەكانی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیەدا. جگە لە پێشەكی و ناونیشانی بەشەكان، هیچ نووسینێكی دیكەی لەگەڵ نییە و تەواوی كتێبەكە لەسەر ئارت و بە ڕەنگاوڕەنگی چاپ كراوە.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

192552018_hsen huzni 1

94 ساڵ لەمەوبەر حسێن حوزنی موكریانی، یەکەم چاپخانەی هێنایە ره‌واندز

خەندان-هاوار عەباس ‎(( ئێوه‌ حه‌قیقه‌ته‌ن گیانى میلله‌تی خۆتانن ، ئه‌و ره‌نجانه‌ى كه‌ ده‌یانكێشن هیچ وه‌ختێك …