Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی کاکەییەکان و بیروباوەڕیان و دروست بوونیان

مێژووی کاکەییەکان و بیروباوەڕیان و دروست بوونیان

مێژووی کاکەییەکان و بیروباوەڕیان و دروست بوونیان ..
6420152323550_13709_1021472557882588_7778456520791598200_n

ماکوان کەریم



گەڕان بەدوای مێژووی دروست بوونی کاکەیی و زانیاری دەستکەوتن لەبارەی کاکەیەکانەوە.. کارێکی یەکجار قورس بوو ..بۆ من ، چونکە ئەوەندەی کە دەگەڕام بۆسەرچاوەی تەندروست دەستم نەدەکەوت بە زمانی کوردی و تەنانەت بە زمانی فارسیو عەرەبیش، بۆیەناچار رووم کردوە عەشیرەتی قەڵغانی و لەناویاندا چەند رۆشنبیرێکی کاکەییم دواندو، ئەوان هەندێك لەبارەی خۆیان دووان، هەندێك زانیاری دیکەش لەخەڵکی ناوچەی هاوار و هەڵەبجە دەستم کەوتەوە، بۆیە ناویشم نەناوە لێكۆڵینەوە یاخود توێژینەوە.. بەراستی بەدڵی خۆم زانیاریم دەست نەکەوتوە لەسەر ئەم گرووپە و جارێ بە نا کامڵو ناتەواوی دەزانم ..
سەرەتا ئەوەندەی کە بۆم ئاشکرا بووە ئەم کۆمەڵە زۆر نزیك بوون لە “کەریم خانی زەند” لەسەردەمی کەریم خانەوە دروست بوون، لەدوایی ئەوەی کەریم خان لە سوپای” نادرشا”دا ناسراو بەهۆکاری شەری ناوخۆی ئەو دەمەی ئێران لە ساڵی١٧٤٧ ز کە هۆکاری دەگرێتەوە بۆ دروست بوونی دەوڵەتی خەواریجەکانی ” بوو سەعیدی ” لە عومان و جەنگی عوسمانلی لە ئەفغان، کەریم خان یەکێك بوو لە سەرکردە کوردەکانی ئەو دەمەو لەگەڵ دەسەڵاتداری ناوچەکەدا بەناوی بەختیار کە ئەویش یەکێك بوو لە بنەماڵەی شاکانی ئێران و توانی رێك بکەوێت و لەدوای ئەوەی کە دەسەڵات کەوتە دەست کەریم خان بەسەر بەختیاریشدا سەرکەوت و کوشتی .. کەریم خان زۆربەی ئێران کەوتە بن دەستی ، کورد و بەتایبەت هۆزی لوڕەکان بوونە هەوێنی پشتگیری دەوڵەتەکەی کەریم خان لە ئێران و، شیراز بووە پایتەختی ئەو دەمەی کەریم خانی زەندی کوردی..
لەدوای ئەوە بنەماڵەی زەندیەکان براکانی کەریم خانی زەندو منداڵەکانی لە دوای مردنی کەریم خان لەسەر میراتیەکەی بووە بە شەریان ئەو دەوڵەتە بەردەوام بوو لە ساڵی ١٧٥٠ -١٧٧٩ ز کۆتای بە دەسەڵاتی هات ..
هەر بۆ زانیاری خوێنەر جەنگی نێوانی بنەماڵەی زەندیەکان لە نێوانی زەکی خان و علی موراد خان و صادق خانی مامیان و تا کۆتایی کوڕیان کەلەگەڵ ئاغا محمد خانی قاجەر کەوتنە جەنگو شکستیان خوارد زەندیەکان، قاجەریەکان توانیان سەر بکەون..
هەرچەندە ئەم پێشەکی مێژووییە کاڵ و کرچە بۆ دەسەڵاتی زەندیەکان بەڵام من کارم بە مێژووەکە نیە ئێستا تەنها روونکردنەوەی ئەو رووداوە ئەدەم کە قاجەریەکان سەرەکوتن بەسەر کوردە زەندیەکاندا بە هاوکاری دەوڵەتی خاچپەرستەکانی جۆرجیاو ئەرمەنیاو روسیاو داغستانی ئەو سەردەمە..
بەشێك لە سۆفیەکانی ئەو سەردەمە کە ناسرابوون بە قزڵباشیەکان کە نزیك بوون لە تورەکەکانی ئازربایجان و قزڵباشیەکان واتا سۆفیە کڵاو سورەکان زۆر کەریمخانیان خۆش دەویست ئیتر لەو سەردەمەوە زۆر پیرۆزیان دا بە زەندیەکان و بەتایبەت کەریم خانی زەند کە دەوڵەتی خەوریجەکانی خلیج بەناوی بوسەعدەین پشتگیریان دەکرد خۆشەویستیەك لەلایەن خەڵکیەوە بۆ زەندیەکان هەبووە..
تا سەردەمی عێل وبەگەکانی جاف، جافەکان سەرەتا تەنها ئیسلام ناوی بردوون باسی کردوون لە مێژوودا، ئەویش لەدوای سەردەمی سەفەویەکانەوە ناویان هاتۆە ناو مێژوو وەك جاف، هەرچەندە لەسەردەمی زەندیەکانەوە ناویان نەهاتوە بەڵام وەك گروپ پاڵپشتی زەندێکان بوون وەك تیرەو هۆزێك بوونیان هەبووە .بەڵام نازناوی جافیان پێوە نەلکاوە، زیاتر لە میژوودا ئاماژە بە سەردەمی سەفەویەکان کراوە بۆ دەرکەوتنیان .. جاف پێکاتەکەی زۆرێکن لە کوڕانی شاتری و رۆغزایی و نەوژین و هارونی و ئیسماعیلی و کەماڵی و میکائیلی … تاد ئەمانە هەموو تفەنگ بەدەستو سوارچاکی جاف بوون جافیش وەك باس کراوە لە مێژوەکاندا ناویان لەدوای کەریم خانەوە هاتوە بە ..جەفاکێش و هەمیشە دەربەدەر بوون لەدوای ئەو دەوڵەتە ، مامۆستا عەلائەدین سوجادی دەفەروێت ناوەکەیان لە جەفا وە هاتوە ..
ئەمانە زیاتر قاڵ بوبونەوە لە بواری رۆحی و پاشان تێكڵاو بوونی بیرۆکەی” یەرسانی “بەناو بیروباوەڕی سۆفیزمی ئەودەمەی جافا ..!
کەواتە سەرەتا پێویستە ئاینی کاکەیی وەك بیرۆکەی سۆفیزم هاتە ئاراوە لەو ناوچانەدا کە ئێستا ناویاناوە بە کاکەیی دەرکردوە پێشتر و ئێستاش هەندێکیان خۆیان هەر بە موسڵمان زانیوە و پێیان وایە ئەوان موسڵمانی راستین و خۆیان بە کاکڵە گوێزی ئیسلام دەزانن..! دوای ئەوەی کە یەرسانی وەك بیروباوەڕ تێكڵاو بوو بە بیری سۆفیزمی ئیسلامی ئەم کۆمەڵە نزیك لە کەریم خانی زەندەوە، ئیتر بە تەواوەتی بیروباوەڕیان دەگۆڕێت.. ئیتر کاکەیی دەێتە پشتو پەنای جاف ، لەهەمووکاتەکاندا وەك ئاینی کاکەیی پشتگیری جاف بوون لەسەردەمەکانی دەسەڵاتیشیاندا..
یەرسان چییە؟
لەبنەڕەتدا ئاینێکی کۆنی ئاریەکانە ، هەرچەندە لەهەندێك سەرچاوەی کوردیدا هاتووە کە یارسان ئاینی رەسەنی هەورامەیەکانو ناوچەی هەورامان بووە، بەڵام – نوسەر- پێی وایە کە یارسان یەکێکە لە قۆناغی خوایەتی ئەزدییەکان و دوای عیشقێتی دەگاتە ئەم پلەبەندییە کەیارسانە و ئەویش لە هیندستانەوە سەرچاوەی گرتوە، بنەڕەتی ئەم فەلسەفەیە دەگەرێتەوە بۆ ئاینی شوشەنگی و میترایی ، کە ئەم فەلسەفەیەش پیرۆزی ئەدات بە ئاگر وەك ئاینی زەردەشتی ..
بیڕوباوەڕی کاکەیی تواوە لە نێوانی سۆفیزمو یەرسانیدا..
ئەم کۆمەڵە خاوەنی چەند پەرتوکێكی تایبەت بە خۆیانن بێجگە خۆیان نیشانی هیچ کەسێکی دیکەی نادەن ، لەڕاستیدا پێت دەڵێت دەتوانی تەماشای بکەیت بەڵام دەبێت بەو ئاواتەوە بتلێتەوە، هەرگیز نایبینیت..
کتێبە گشتیەکانیان :
زەبوری پێغەمبەر داود و کتێپی پیرۆزی ئەهلی حەقە
لەناو ئەم کتێبەدا وەك ئاڤێستا و خوردە ئاڤێستا بڕوایان بە هەندێك لە نزاو سرود یان سروت هەیە ، کە ئەوانیش لە کاتی تایبەت دا بەرانبەر بە ئاگر دەیخوێنن..
بە تارو دەف و سرودەکانیان دەڵێن لە تەنیش ئارامگایی سوڵگان ساك.. 
چەژنی سامۆئیلی کرماشانیان هەیە..
هەرچەندە یارسانیاکان خەڵکانێکی زۆر بە پیرۆز دەزانن لە بەرزنجەو پیرانی زەردەشتیو شێخانی نەقشبەندیو قادریش تەنانەت ناوی سان و سوڵگانیان زۆرە ..
لە خۆیان زیاتر ئافرەت نادەن بە موسڵمان ، ڕێگەیان پێدراوە کە سوننەیان بینی بڵێن نزیکین لە ئەهلی سوننەت و بە پێچەوانەوە کە شیعەشیان بینی بڵێن نزیکین لە ئەهلی شیعەی عەلی و عەلی بە ئیمامی خۆیان دەزانن ، هەڵەبەت هەندێکیان ئەوانەی نزیکن لە ئێرانەوە ئەم قسە بەڕاشکاوانە دەکەن، خۆشیان ناساندوە بەئەهلی حەق.
بڕوایان بە خوایەك هەیە لە ئاسمان ، بەڵام باوەڕیشیان وایە کە عێل و بەگەکانی جاف هەموو پێغەمبەر بوون دوایی حڵ بوون بە جەستەی خواو هەموویان بوونەتە خوا..! وە شیعرو سرودەکانی عیل بەگی جاف زۆر پیرۆزەو وەك قورئانە بەلایەناوە زۆر پیرۆز تەماشا دەکرێت.
ڕێز لە هەموو ئاینێك دەگرن و وەك خۆیان دەڵێن هەموو ئاینێکیان پێڕاستە..!
هەرچەندە ئەوان دەڵێن بڕوامان بە بەهەشتو جەهەنم هەیە، بەڵام بڕوای ئەوان لە زیندوبونەی رۆحدایە بە شێوەی مارو مێروو بۆ خراپەکاران و رۆحی پاکیش وەك چۆلەکەو پەپولەو ئاژەڵە جوان و ناودارەکان… پێیان وایە بەردەوام مرۆڤەکان بەمشێوە دەمێننەوە بەردەوامن لەم پرۆسەیەدا، دەبنەوە بە رۆحی ترو گیانلەبەری تر بەگوێرەی چاکەو خراپەیان .. بەهەشتو جەهەنم بەو پێوەرە دەست نیشان دەکەن ..
پیرۆزیەکانیان ..
ئەوەی کە پیرۆزە لای کاکەیی ژینگەیە.. ئەوە کە سروشتە لای ئەوان رێز لێگیراوە .. وەك رۆژ ، خاك ، سەوزایی ، دار، ئاو، بەرد ، دەتوانرێت بپرسترێت ، بەهۆکاری ئەوەی کە ئەمانە خزمەت بە مرۆڤ دەکەن.
واتا ئەمانیش بڕوایان بە فەلەسەفەی تنسیخی رۆح و ئاوێتە بوون هەیە واتا حلول کە لە بنەڕەتدا فەلسەفەیەکی کۆنی هیندییە.
هیوام وایە توانیبێتم هەندێك زانیاریم دابێت، بەردەوام لە گەڕاندا دەبم تا زانیاری زیاترم دەست دەکەوێت.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …