Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / ئەمەریکا چۆن دامەزراوە

ئەمەریکا چۆن دامەزراوە

ئەمەریکا چۆن دامەزراوە

419856702182016112602

دواڕۆژ:

نوسینی/ ستیفن ئێف نۆت. سەرچاوە FP


لەگەڵ رێزی شایستە بۆ (پارسۆن ویمز)، نوسەری کتێبی پیاوە پیرۆزەکان، جۆرج واشنتۆن ئەیزانی چۆن درۆ بکات و زۆریش درۆی دەکرد. سەرباری ئەوەش ببوە بەهرەی هەڵخەڵەتاندن بۆ (جەیمس مادیسۆن) و ( تۆماس جێفەرسۆن)، هەروەک هەمویان لە کتێبەکەی دیک چینی جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا وەرگیراون کە کاری لەسەر “لایەنە تاریکەکە” کردوە. سەرباری زۆرزانی ئەم باوکە دامەزرێنەرانەی ئەمریکا لە کەمکردنەوەی ئەو سێبەرانەی لەسەر نیگای پیاوە پیرۆزەکانی ئەمسەردەمە لە دەوری گەورەبوون، کەچی زەحمەتە ببینیت کە شۆڕشی ئەمریکی بەبێ ئەمە سەرکەوتوو بێت.


لە مێژوی میلییدا، چالاکییە نهێنییەکان و کۆنترۆڵیان لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێ کارەوە گەشەی شێرپەنجەیین کە لەسەدەی بیستویەکەمدا لەگەڵ بەناو ” سەرۆکایەتی ئیمپریالی” و سەرهەڵدانی (سی ئای ئەی) و ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی دەستی پێکرد.

بەداخەوە ئەمە خەیاڵە و ئەم چیرۆکی جادوگەریەی میژوی ئەمریکا لە زۆر مەودای دوردا گەڕانە بەدوای مەسیح. لە ١٩٧٠کاندا وەک حەقیقەتێک لەلایەن لیژنەی کەنیسەوە دانی پیانراوە و لە ١٩٨٧ دا لە بەشی زۆری راپۆرتی کۆمیتەی دژ بە ئێران بوژایەوە و ئێستاش ژیانێکی نوێکراوە لە چەپی لیبراڵدا بەدی دەکات.

هەروەک جێفەرسۆن باسی کردوە، بەلای دامەزرێنەرانەوە ” یاساکانی پێویستی و خۆپارێزی و رزگارکردنی وڵاتەکەمان لە کاتی مەترسی” پێوانە تەقلیدییەکانی ئیدارە یان یاسا نوسراوەکانی پشتگوێ خستوە. بەدەستهێنانی میراتەکەیان لە پێناوی قەدەغەکردن و کۆتکردنی ئەم چالاکیانە تەنیا لەڕێگەی شێواندن یان پشتگوێخستنی بەکارهێنانەوەی وەسیلە هەڵخەڵەتێنەرەکانەوە دەتوانرێت بەدی بێت.


واشنتۆن لە روبەڕوبونەوەی گەورەترین زلهێزی سەردەمی خۆی تێگەیشتبوو کە شەڕکردن لەگەڵ دوژمنێکی بەهێزتر هەڵخەڵەتاندن دەبێتە هۆی چەند جارەکردنی هێز. هەرچەندە پابەندبونی واشنتۆن بە سیخوڕی لەوانەیە لە مێژوە پڕ شانازییەکاندا نوسرابێتەوە کە یەکەم سەرۆکی ئەمریکای وەک خواوەند نیشانداوە، کەچی کاری سیخوڕیکردنی هەرگیز لە مێشکی خۆی دەرنەکردوە.


یەکێک لە کارە یەکەمەکانی واشنتۆن لە گرتنە ئەستۆی فەرماندەیی سوپای کیشوەرەکە لە ١٧٧٥ دا ئەوە بوو کە سیخوڕێک بە کرێ بگرێت تا بچێتە هێڵەکانی پشتەوەی دوژمن و زانیاری لەسەر چالاکیەکانی بریتانیا لە بۆستن کۆبکاتەوە.

وەک سەرۆکی موخابەرات وزەیەکی زۆری خۆی بۆ ئەو رۆڵە تەرخان کرد، وەک بەکارهێنانی دارایی تایبەتی خۆی بۆ پێدانی چالاکیە نهێنیەکان. لەو باوەڕەدا بوو ئەو چالاکیانە گرنگبوون بۆ بردنەوەی جەنگەکە و ئەوەندە حەساس بوو کە تەنانەت زانیاریەکانی لە بارەی چالاکیە نهێنیەکانەوە بە کۆنگرێسیش نەدەدا. هەروەک بە رونی لە ساڵی ١٧٧٧ دا نوسیویەتی ” هەندێک نهێنی هەیە دەبێت پارێزگاریان لێبکرێت بە جۆرێک کە زۆرجار پشتی پێدەبەسترێت بۆ رزگارکردنی سوپایەک؛ ئەو زانیاریانە ناتوانرێت یان بەلای کەمەوە نابێت بدرکێنرێت، تەنیا دەبێت فەرمانداری گشتی بیزانێت”.


بە هەرحاڵ، پابەندبونی بە سیخوڕییەوە پراگماتیکی بوو. لە کاتێکدا واشنتۆن دەیزانی کە سەرکەوتن لە ململانێی نێوان دەوڵەتاندا پێویستی بە بەکارهێنانی چالاکی نهێنی بەکرێگرتنی کەسانێک کە گوێ نەدەنە ئەخلاق هەبووە، کەچی شەیدای  تاکتیکانە یان جۆری ئەو کەسانە نەبووە کە بۆ ئەم هەوڵانە بەکرێگیراون.

لە راستیدا واشنتۆن لە ساڵی ١٧٧٩ دا سکاڵای لە “کەسایەتیە نارۆشنەکان” دەکرد کە پێویست بوون بۆ ئەنجامدانی جەنگە نهێنیەکان و بەردەوام ئەفسەرەکانی موخابەراتی ئاگادار دەکردەوە کە چاودێری لە بەکرێگیراوە دووسەرەکان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا واشنتۆن لەو باوەڕەدا بوو کە ئەم هەڵسوڕاوانە و شێوازە فرتوفێڵاویەکانیان پێویست بوون بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا.


ئەگەر ئەمڕۆ جۆرج واشنتۆن بمایە و بکەوتایەتە مشتومڕەکانەوە سەبارەت بە سیخوڕیی ناوخۆ، ئەوا رەنگە بەگژ بۆچونە سەردەمی و مەدەنیە لیبراڵەکانی پیرۆزی پەیوەندیە تایبەتەکان بچوایەتەوە. بە واتایەکی دیکە، ناکۆک دەبوو لەگەڵ ئەو سیناتۆرانەی لە روی ئەخلاقیەوە توڕەن لە حکومەت بەوەی چاودێری پەیوەندیە تایبەتەکان دەکات. پێچەوانەی بانگەشەکانی ئەوان، واشنتۆن بڕوای وابوو کردنەوەی نامە نهێنیەکان ئامرازێکی ئەمنی گرنگ بوو هەروەها بەکرێگیراوەکانی رادەسپارد رێگەیەک دابهێنن بۆ کردنەوەی نامەکان بێئەوەی مۆرەکان بشێوێنرێت و ناوەڕۆکەکانیان کۆپی بکرێت و پاشان رێگەیان پێبدەن بڕۆن. واشنتۆن دەیوت ئەم جۆرە لە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بەرژەوەندیەکی بێشوماری هەیە بۆ رێبازی ئەمریکا. هەروەها بە ئاسودەییەوە پیاوانی ئاینی وەک بەکرێگیراوی هەواڵگری بەکاردەهێنا. لە ١٩٧٨ دا هانی قەشەیەکی دا زانیاری هەواڵگری گرنگ لە دوو سیخوڕی بریتانیی دەربێنێت کە دەستگیرکرابوون و روبەڕوی سزای لە سێدارەدان ببونەوە. واشنتۆن رێنمایی قەشەکەی کردبوو ئیستغلالی ئەو راستیە بکات کە ئەم پیاوانە ویستویانە لەگەڵ خوادا راستبکەن بەر لەوەی بەرەو دەرگای بەهەشت بچن.


فێڵەکانی واشنتۆن تەنیا تابەت نەبوون بە دوژمن. یەکێک لە گەورەترین سەرکەوتنەکانی لەکاتی جەنگدا کە بریتیبوو لە هەڵمەتی یۆرکتاون لە ساڵی ١٧٨١ ، بەشێکی سەرکەوتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کارامەییەکەی لە هەڵخەڵەتاندندا. ژەنەراڵەکە بڕیاریدا کە لەپێناوی قەناعەت پێکردنی بریتانیەکان کە گوایە بەنیازە هێرش بکاتە سەر شاری نیویۆرک لەبری کشان بەرەو باشور، دەبوو نەک تەنیا سوپای بریتانی بەڵکو دەبێت بەرپرسانی ئەمریکیش بەهەڵەدا بەرێت. هەر بۆیە ویستی بەرپرسانی ئەمریکی وا باوەڕبکەن شاری نیویۆرک ئامانجی هێرشەکەیە. هەروەک لە ١٧٨٨ دا بیری (نوا وێبستەر ) دێنێتەوە کە بەردەوام بوو لە راکێشانی سەرباز لە دەوڵەتانی نیمچە ئەتڵەسیەوە کە لەوانەبوو کەمتر خوازیارببن بچنە ریزی سوپاوە بۆ هەڵمەتی باشور. هەڵمەتی چەواشەکاریی ناوخۆیی واشنتۆن تەنانەت بەرەو سوپاکەی خۆشی درێژ بۆوە. هەر وەک بە وێبستەری راگەیاند بوو ” هەوڵێکی زۆر درا بۆ هەڵخەڵەتاندنی سوپاکەی خۆمان چونکە هەمێشە درکم بەوە کردبوو کە کاتێک یاسایەک لە ناوخۆدا بەتەواوی جێبەجێ نەکرێت، مەحاڵە لەدەرەوە سەرکەوتن بەدەست بێنێت”.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

download

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین

مێژووی هەرێمی کشمیر و کێشە لەگەڵ هیندستان و پاکستان و چین کشمیری گەورە  یەکەم/ناوی فەرمی: …