Home / په‌رتووكخانه‌ / یاداشتەکانی قادرعەزیز

یاداشتەکانی قادرعەزیز

یاداشتەکانی قادرعەزیز

FB_IMG_1456907323712

یاداشتەکانم: (39) ساڵ لەمەوبەر: ڕێککەوتنى یەکێتى و پارتى (ق.م) لە سوریا. 1/3/1977

 

قادر عزیز

دواى خۆ ڕاگەیاندنى (ق.م) زۆرى پێنەچوو ئەوانیش لە لەلایەن خۆیانەوە لە (26/5/1976)خەباتى چەکداریان ڕاگەیاندو ناوى شۆڕشى (26)ى گوڵانیان لێناو بەیارمەتى حکومەتى تورکیاش لەسەر سنورەکانى تورکیا-عیراق و لە چەند ناوچەیەکى بادینان بنکەو بارەگایان دانا، هەروەک لەناوچەى سۆرانیش بەتایبەتى لەناوچەى (شینکایەتى) سلێمانى خەڵکیان لێکۆبۆوەو هێزیان پەیداکرد.

شەهیدکردنى برایم عەزۆو هاوڕێکانى لەلایەن (ق.م) لە دەستپێکى کارەکاندا (19/10/1976) بەو ئامانجە بوو کە پەیامێک بدەن بە یەکێتى کە بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەوان ڕێگەى چوون و گەڕانەوەى هێزەکانى یەکێتى بۆ ناوچەکانى بادینان نادەن ، لەناوچەى سلێمانیش هەرچەندە بزوتنەوەو کۆمەڵە بە ئەقلیەتى (ق.م) بیریان نەدەکردەوەو هیچ نیازێکى خراپیان دژ بە هێزەکانى ئەوان لەناوچەکەدا نەبوو، بەڵام دیسان بەبێ بوونى ڕێککەوتنێک ئاسان نەبوو کێشە لەنێوانیاندا دروست نەبێ، لەڕاستیدا کێشەو گرفتیش خەریک بوو لەو ناوچەیەش سەرى هەڵدەدا، بۆیە بۆڕێگرتن لە ئاڵۆزبوونى پەیوەندیەکان و دانانى ڕێوشوێنێک بۆ هاوکارى نێوان هەردوولا لەناوچەى سلێمانى لە گوندى (سورەبان) ڕێککەوتنێک لەنێوان علی عەسکەرى و ملازم عبدالملک کەئەوکاتە بەرپرسی ق.م بوو لەناوچەکەدا مورکراو لەسوریاش دواى ئەوەى مسعود بارزانى لەگەڵ شاندێکى ق.م سەردانى ئەو وڵاتەى کرد بەهەوڵى بەعسیەکانى عیراقى سەر بەسوریا ڕێککەوتنێک لەنێوان مام جەلال و کاک مەسعودو بە بەشدارى و ئیمزاى (باقر یاسین) کە ئەوکاتە بەرپرسی یەکەمى بەعسیەکان و سەرۆکى ( التجمع الوطنی العراقی)  بوو مۆرکرا،  (1/3/1977) هەر چەندە رێکەوتنەکە زیاتر ڕێککەوتنێکى مەیدانى بوو ، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەیەک دڵنیایەکى زۆرى بە ئایندەى بەیەکەوە ژیان و کارکردنى هەردوولا و هێورکردنەوەى بارودۆخەکە بەخشی بەڵام دواجار شەهید کردنى (ملازم حسن خۆشناو) و هاورێکانى لە (13/10/1977) لە لایەن قیادە مۆقەتەوە نەک هەر کۆتایى بە رێکەوتنەکە هێنا  ، بەڵکو ئەمە بووە دەستپێکى هەڵگیرساندنى شەرى نێوخۆ لەلایەن قیادە مۆقەتەوە ، کە دواتر ئەو شەرە لایەنى تریشى گرتەوە کە بە شێوەیەک لە شێوەکان تا پێکهێنانى بەرەى کوردستانى خایاند.

**دەقى رێککەوتنەکە بە زمانى عەرەبى لە خوارەوە بڵاو دەکەینەوە.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

Captureبريب

گۆشەیەکى ون لە مێژووى شارەزوور، یان یادداشتى زانایانى ئایینى بڵباس لە ساڵى(530ک-1136ز)وە بۆ(1290ک-1873ز)

گۆشەیەکى ون لە مێژووى شارەزوور، یان یادداشتى زانایانى ئایینى بڵباس لە ساڵى(530ک-1136ز)وە بۆ(1290ک-1873ز) لینكی داگرتن …