Home / مێژووی ئیسلام / لەشكر لە دەوڵەتی عوسمانی

لەشكر لە دەوڵەتی عوسمانی

لەشكر لە دەوڵەتی عوسمانی

images

نەوزاد علی

دەوڵەتی عوسمانی لەبەر ئەوەی خۆی دەوڵەتێكی سەربازی بوو،وەلە ئەنجامی شەر و فراوانخوازی سنوری فراوان بوو لەبەرئەوە گرنگی دانی دەوڵەت بە پلەی یەكەم  بەلایەنی سەربازی بوو، دواتر بەلایەنی ئیداری بوو ،ئەگەرچی لەسەردەمی سولتان سلێمان قانووی لایەنی ئیداری زۆر گرنگی پێدرا،بەڵام لاێنی سەربازیش زیاتر گرنگی پێدراوە واتا دەتوانین بڵێن لاێنی سەربازی و ئیداری دوو رووی یەك دراو بووە لە دەوڵەتی عوسمانی شان بەشانی یەك لە یەك كاتدا،لە زۆر كات و سەردەم فەرمانبەر پلەی سەربازیشی هەبووە لە كاتی جەنگ .

جۆرەكانی لەشكر لە دەوڵەتی عوسمانی :-

1- لەشكری نیزامی                                            2- لەشكری نا نیزامی

لەشكری نیزامی  دەبێتە ئینكیشاری و سیپاهی

ئینكیشاری:-

هەندێ‌ لەسەرچاوەكان ئاماژە دەكەن كەلەسەردەمی (ئورخان)دروست بووە ،بەڵام دواتر ریشەی داكوتا،وە مێژووی راست و دروست بوونی ئەم هێزە جیاوازە ،كەهەندێك دەڵێن دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئورخان،وە هەندێك دەڵێن دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی (مورادەی یەكەم)ئەگەر سەیری  جەنگ وفراوانخوازیەكانی دەوڵەتی عوسمانی بكەین لەسەرەتای دروست بوونی، جەنگ و شەرەكانیان لەسەر شانی موسلمانە خۆبەخشەكان بوو كەوا هەستی ئاینی باڵی پێوەنابوون،ئەنجا دواتر هەنگاوی دروست بوونی سوپاێكی رێك و پێك هاتە ئاراوە،سەرەتا ئەم سوپا نیزامیە ناوی (بایا)بوو ئەم سوپایە لە دەرەبەگەكان پێك هاتبوو هەروەها لە جوتیارەكان ئەمانە لەبەر ئەوەی كاری خۆیان لە بنەرەتدا كشتوكاڵی بوو بۆیە تەنها لە كاتی جەنگ ئامادە دەبوون كەپیادە بوون  وەلەكاتی كشتوكاڵ كردن دەگەرانەوە بۆ ناوچەكانیان بۆ  كشتوكاڵ كردن ،بۆیە نەدەتوانرا ئەم سوپایە بۆ شوێنی دوور بنێردرێت ، بۆیە تەنها لە ناوچەكانی ئەنادۆل بەكاردەهێنرا بۆیە بیر لەدامەزراندی سوپایەكی رێك و پێك كرایەوە سەرەتا هەلسان بەهێنانی دیلەكانی جەنگ لە ئەنجامی فراوانخوازی  ئەوروپا دەبوونە كۆیلە خاوەن هێزو بازوێكی بەتوانا بوون بەڵام نە دەتوانرا سوودیان لێ‌ وەربگرێ‌ لەبەر ئەوەی ئاینی ئیسلام رێگەی نەدەدا سەربازی غەیرە موسلمان بێنە رێزی سوپاوە،بۆیە بیرلەوە كرایەوە ئەو مندالە مەسیحیانە  بێنن ئەو ناوچانەی كەلە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بوون مندالەكان تەمەنیان  لە نێوان (8-11)ساڵیبوون سەرەتا هەموویان لەسەر پەروەردەیەكی ئیسلامی پەروەردە دەكران دواتر دەكران بە دووبەش ئەوانەی جوان بوون  و لەرووی هزری و عەقلیەوە زەیرك بوون ئەوانە پەروەردەیەكی تایبەتییان بۆ دەكرا لە قوتابخانەی سولتانە وەپیان دەگوترا هێزی  ناوەخۆ،ئەوانە زیاتر هێزێكی تایبەت بوون لە كۆشكی سولتان دادەنرا،وە ئەوانی تر وەكو ئامرازێكی شەر كەر وا بوون،وە یەك لەسەر پێنجی منداڵە كانیان دەهێنا لەسەرەتا پێنج ساڵ جارێك ئەومنداڵانەیان دەهێنا دواتر بەپێ‌ ی پیویستی فراوانخوازیەكان بوو،بۆیە بووبە هەموو ساڵێ‌ جارێك وە بۆ كۆكردنەوەی ئەو منداڵانە رژێمیكیان دانا بەناوی (دیڤشرمە-دۆشرمە)ئەم رژێمە فەرمانبەرەكانی لەناوچە جیاوازەكان هەلدەستان بەكۆكردنەوەی ئەو منداڵانە،ئەگەر چی لەسەرەتادا هێزێكی كەم بوون بەڵام هێزێكی كاریگەر بوون وچەندین ناوچەش لەسەردەستی  ئەم هێزە فەتح كران،بەڵام لەسەردەمی لاواز بوونی دەوڵەت ئەم هێزەش گەندەڵ بوون ئەمەش بەهۆی ئەوپلە و پایەی هەیان بوو بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەكاریان دەهێنا زۆر جاریش دەبوونە مایەی ئاژاوە  بۆ دەوڵەت وە دەستیان هەبوو لەلادانی سولتان،وەكو سولتان(عوسمانی دووەم و بایەزیدی دووەم و ابراهیمی یەكەم)دواتر ئەم ئینكیشاریانە كەوتنە ئەوەی بیر لەژیانیان بكەنەوە وە مافی ئەوەیان پێدرا ژن بهێنن و مندالیان هەبێ‌ ئەمە وای دەكرد لە ژیانی سەربازی دوور بكەونەوە،سەرەرای ئەوانەی باسمان كرد بەهۆی نەمانی ئەو رژێمە توندەی  كەبەكاردەهات لە كۆكردنەوەیان هەمووئەمانە  وای كرد لەشكری ئینكیشاری رووی لە لاوازی بكەن .

سوارەی سیپاهی یان سوپای سیپاهی:-

ئەمانە سوارەیەكی نیزامی بوون ئەم سوارانە زیاتر لە دەرەبەگە كان وەردەگیران لەبری پێدانی پارچە زەویەك.

 علوفە چی:-ئەم هێزە بریتیی بوون و ئەركیان هێنان و بردنی ئازوقە بوو لەكاتی جەنگدا .

 تۆپ چی:_ كاری ئەمانە كۆكردنەوەی  چەك و تەقەمەنی بوو بۆ جەنگەكان .

 الغروباْ::_ئەم هێزانە لە ناوچە ئیسلامیەكان كۆدەكرانەوە .

ریزبەندی هێزەكان لە دەوڵەتی عوسمانی و لە كاتی جەنگەكاندا:_

ئینكیشاریەكان لە پێشەوە دواتر سولتان لە ناوەراست وە هێزی سیپاهی لەلای راست و سوارەی دەرەبەگ لەلای چەپ وە (كورد و الغرباْ ) لە دواوە بوون .

 هێزە نانیزامیەكان:_

ئەمانە سوارەی هۆزەكان بوون زیاتر لە سنوری ویلایەتەكان دەمانەوە وە موچەیەكی دیاریكراویان هەبوو لەسەركاری تالان دەژیان زۆر جاریش ئەمانە پێشرەویان دەكرد،كوردەكانیش لەریزی هێزی نانیزامی بوون زیاتر لە فراوانخوازیەكانی ناوچەی ئاسیای ناوەراست بەكاردەهاتن .

 كەشتی گەلی لە دەوڵەتی عوسمانی :_

سەرەتا لەبەر ئەوەی لەشكری دەوڵەتی عوسمانی پیادە بووە  وە شەرەكانیان زیاتر لە وشكانی بووە بەڵام دواتر بەهۆی فراوانخوازیەكانیان گرنگی درا بە لایەنی كەشتی گەلی دەریای و بەتایبەتی لەسەردەمی سولتان (محمد فاتع)و دواتر لەسەردەمی سولتان (سەلیمی یەكەم) و دواتر لەسەردەمی سولتان(سلێمان قانوونی)پێدراوە .

بخوا  كاتێك ئەم بابەتەم دێت رێك عێراق و هەرێمەكەی خۆمانم هاتە هزرو بیر،هەرچەندە خۆمان بەشێك بوونە لە دەوڵەتی عوسمانی رابردوو،بەڵام سەیر لەوەیە دایە دوای ئەم هەموو ساڵە لەنەمانی دەوڵەتی عوسمانی هیچ گۆرانێك بەسەر هێزەكانی ئەم دەوڵەتە و هەرێمە نەهاتووە،دوای ئەم هەمووگۆرانكارییەی بەسەرجیهان هاتوو و وە بەسەر میراتگری دەوڵەتی عوسمانی واتە(توركیا)،كەچی هەر ئێمە لەسەر نیزامەكانی دەوڵەتی عوسمانی نەماو دەرۆین وەك (نەبوونی یەك هێزی یەكگرتوو،هەمجۆری لەهێزەكان،هەبوونی هێزی ناوچەی،نەبوونی تاكەپێشەی سەربازی،برەونەدان بەهێز و لێهاتووی هەمجۆری تاكەكان لەپێناو بەرژەوەندی تاكەكەسی،نەبوونی مەشقی بەردەوام بۆ ئامادەبوون بۆ ئاشتی و شەری لە ناكاو،وەك هاتنی داعش،هەبوونی نایەكسانی لە نێوان هێزەكان،هەڵەی دانی هەموومافێكی هێز جووڵاندن بەیەك كەس،دابین نەكردنی هەموومافێكی یاسایی بۆ سەربازەكان،هەڵەی پشت بەستنی دەوڵەت بەهێزی كلاسیكی واتە هۆزگاری وناوچەی .

                                     نـــوزاد

                                                                                           عـــــەلـــی

                            خـــویــَنــدكـــــاری مــێـــژووی گــشـتـی

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

49321407_2246848795534306_1664247291160035328_n

ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌ وسلم چۆن كه‌وته‌ ده‌ست عوسمانیه‌كان؟

ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌ وسلم چۆن كه‌وته‌ ده‌ست عوسمانیه‌كان؟ Kamaran Kurdewar پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ …