Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / مێژووی سەرۆکێکی مڕۆڤ خۆر

مێژووی سەرۆکێکی مڕۆڤ خۆر

مێژووی سەرۆکێکی مڕۆڤ خۆر

344102222016_A218

 

 

بە گوتەی سەرچاوە فەرمییەکان، ژەنەڕاڵ بەدەل بوکاسا، کودەتاچی ئەفریقایی لە ناوەندی چێشتخانەکەی فەرمانی داوە، کە بۆ ئامادەکردنی نان، سوود لە گۆشتی تاوانباران و زیندانیان وەربگرن و گوتویەتی، جگە لە گۆشتی ئەوانە، ئارەزووی هیچ جۆرە گۆشتێکی دیکە ناکات.
ئەفریقای ناوەندی، وڵاتانی ئەفریقاییە، کە لە باکووری چاد، لە باشووری کۆنگۆ و زەئیرەم لە ڕۆژهەڵاتی سوودان و مەغریبەوە بە کامیرۆنەوە هاوسنوورە، زۆرینەی خەڵکی ئەوێ مەسیحین و زمانی ئەوان فەڕەنسییە بە فەرمی، ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٦٠ سەربەخۆیی لە فەڕەنسا وەرگرتووەتەوە.
ئیمپڕاتۆری مرۆڤخۆر لە ساڵی ١٩٦٦ بە کودەتایەک بەسەر دیڤید داکۆی ئامۆزایدا دەسەڵاتی ئەفریقای ناوەندی گرتە دەست و لە ساڵی ١٩٧٩ بە کودەتایەکی پێچەوانە دیڤید داکۆ و شۆڕشی خەڵکی دەسەڵاتی لە دەست دا.
بوکاسای مرۆڤ خۆر لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان چووە پاڵ سەربازانی فەڕەنسیی و لەو سەردەمەدا بە کەسایەتی ناپلیۆن پۆناپەرت ئاشنا بوو و بۆ هەمیشە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی دواتری دانا.

بوکاسا لە سەردەمی دەسەڵاتیدا سکرتێری تاقە حزبی وڵات بوو، وەزیری داد بوو، بەرگری و خزمەتگوزاری و … ئەو هەم سەرکردە بوو هەم وەزیری ١٦ وەزارەت بوو، لە ساڵی ١٩٧٦ ئایینی تەواوی وڵاتی گۆڕی بۆ ئیسلام و دەبوو هەموان پێوەی پابەند بن.
لەو کاتەدا قەزافی سەرۆکی لیبیا و شێخە عەرەبییەکان ملیۆنان دۆلاریان بە دیاری بۆ نارد، بەڵام پاش کۆکردنەوەی بڕێکی زۆری پارە و پتەو کردنی پێگەی سەربازی، لە ئیسلام پاشگەز بووەوە و چووەوە سەر ئایینی مەسیحی- کاسۆلیکی، دیسان دەبوو هەموو وڵات ببنەوە بە مەسیحی- کاسۆلیکی، پاشان ناوی ئەفریقای ناوەندی لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی گۆڕی بە ئیمپڕاتۆری ئەفریقای ناوەندی، هەموو ئەو پارانەی بە دیاریش بۆی هاتبوون، لە مەراسیمی تاجخستنەسەری خۆی خەرج کرد، کە بەجۆرێک تاجخستنەسەری ١٩٧٧ی بوکاسا یەک لەسەر چواری داهاتی ساڵانەی ئەفریقای ناوەندی بوو، بوکاسا لەم مەراسیمەدا ٣٤٠ تەن شەراب و شامپانیا و ٦٠ ئۆتۆمپێلی لیمۆزینی کڕی و بەخشییەوە.
بوکاسا سەرئەنجام لە مانگی ١٠ی ١٩٧٩ کاتێک لە لە لیبی ژیانی بەسەردەبرد کودەتایەکی سەربازی بەسەردا کرا، لە لایەن دیڤید داکۆی ئامۆزای، کە پێشتر لە ساڵی ١٩٦٦ کودەتای بەسەرداکرابوو، لە لایەن خودی بوکاساوە.
لەم کودەتایەدا بوکاسا ڕایکرد بۆ ساحلعاج، فەڕەنسا. بوکاسا لە ساڵی ١٩٨٦ فریووی لایەنگرانی خوارد و گەڕایەوە وڵات، بەڵام لە فرۆکەخانە دەستگیر کرا و بۆ ماوەی هەشت ساڵ زیندانی کرا و پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ ئازادکرا بە هۆی دەرکردنی بڕیایر لێبوردنی گشتییەوە، بوکاسا بە قەسابی ئەفریقای ناوەندی ناوبانگی دەرکردووە.
لە شایەتیدەرانی هۆڵی دادگە، چێشتلێنەر و خزمەتگوزاری کۆشکەکەی بوون. فیلیپ لینگرێسای چێشتلێنەر گوتبووی، کە بوکاسا هەرگیز گۆشی ئاژەڵی نەدەخوار، بەڵکو بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە، دەبێت گۆشتی مرۆڤی بۆ ئامادە بکرێت، بە تایبەتی گۆشت لە دەست و پێی ژنان و ئەو مرۆڤانەی تاوانبارن و بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەردەچێت، بەم پێییە ڕۆژانە دەبوو مرۆڤەکانی ژێر فەرمان ڕەوای بکوژرێت تا ژەمی بوکاسا دابین بکرێت.
بوکاسا سەرئەنجام لە ٥ی ١١ی ١٩٩٦ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.

سەرچاوە: خبر فارسی
وەرگێڕان: تێکۆشەر خالید

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …