Home / مێژووى جیهان / نه‌خشه‌ی خوێن

نه‌خشه‌ی خوێن

نه‌خشه‌ی خوێنFB_IMG_1455790208030 !

 

نوسینی:محمد حکیم

سه‌ره‌تای ساڵی 2011 نه‌خشه ‌و پلانه‌كه‌ی (برنارد لویس) میژونوس وماموستای زانكۆی (برنستونی) ئه‌مریكی به‌ ره‌گه‌ز جوله‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه،‌ كه‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دابه‌ش ده‌كات بۆ ده‌یان وڵاتی بچوك له‌ سه‌ر بنه‌مای تائیفی و نه‌ته‌ویی.

به‌ كورتی میسر بۆ 4 وڵات و سودان بۆ چواری ترو وڵاتانی خلیج و یه‌مه‌نیش بۆ سێ وڵات، ئیحسای شیعی كه‌ وڵاتانی (كویت و قه‌ته‌ر و ئیمارات وعومان و به‌حره‌ین) له‌خۆ ده‌گریت، له‌گه‌ڵ وڵاتی (نه‌جدی سونی و حیجازی سونی) و، سوریاش ده‌كریَته‌ 4 وڵات وعیراق 3 وڵات و لوبنان بۆ 8 وڵات به‌شده‌كرێت و ئیَران و پاكستان و ئه‌فغانستان ده‌بنه‌ 10 وڵات كه‌ یه‌كیَك له‌ وڵاته‌كان كوردستانه‌ .

‌له‌ 30-9-2013 رۆژنامه‌ی نیویورك تایمز نه‌خشه‌یه‌ كی تری بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ 5 وڵاتی تیدادابه‌ش بوه‌ بۆ 14 وڵات كه‌ یه‌كیَكی كوردستانه‌ وڵاته‌كانیش (عیَراق و سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و سعودیه)‌ نامه‌وی بچمه‌ درێژه‌ی ئه‌م باسه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم :

1.  به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ رزگاربونی گه‌لان نه‌بوو له‌ دیكتاتۆره‌كان، بگره‌ گه‌مه‌یه‌ك بوو بۆ سه‌ره‌تای گۆڕینی نه‌خشه‌ی (سایكس بیكۆ) به‌ نه‌خشه‌یه‌كی تر!

2. بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌كان لایان مه‌قبول بێت دابه‌شبونی وڵاته‌كانیان و خۆشیان مه‌منون بن ! ده‌بێت له‌ كیشه‌و شه‌ڕو وكوشتاردا بن رۆژانه‌ !

3. كێ و چۆن ئه‌م ناوچه‌یه‌‌ پڕبێت له‌ خویَن؟ ده‌بێت رێ خۆشبكرێت “خیلافه‌ت”‌ دروست بێت و گه‌نج له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ده‌وڵه‌تی خیلافه ت‌! ئه‌ویش دروشمی “سه‌ربڕینم بۆهێنان” به‌رزبكاته‌وه،‌ له‌ میسر و لیبیا یه‌مه‌ن و عیراق و سوریا و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین رۆژانه‌، تاكو ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ ناوی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی داعش بگه‌ڕیَنه‌وه‌ و نه‌خشه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن ده‌بێت داعش گه‌وره ‌و تۆقیَنه‌ر و دیل سوتیَنه‌ر ده‌ربكه‌وێت!!

4. ده‌وڵه‌تی كوردستان خه‌ونی هه‌مومانه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ نه‌خشه‌كه‌ دیاره‌ سپی نیه‌ و سوره،‌ ده‌بێت لیَره‌ش برژێت خۆینی پیشمه‌رگه‌كانمان، زلهێزه‌كان قه‌رزارمانن ده‌بوو به‌ بێ خوێن ده‌وڵه‌ته‌كه‌مانیان ببه‌خشیبا پیمان!!، به‌ڵام وانه‌بوو ده‌خوازین هه‌ر به‌وه‌نده‌ كۆتایی بێت و چیتر خۆینی خه‌لكی كوردستان نه‌رژێت .

5.  كۆبانی؛ باشه‌ چۆن په‌یه‌ده‌ به‌شیَكه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ لیستی ره‌شه‌ لای ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، چۆن ده‌ربهينریَت له‌و لیسته وه‌چۆن به‌جیهان بناسرێت كه‌ له‌ سوریا گه‌لێك هه‌یه‌ به‌ ناوی كورد؟ ده‌بێت داعش هیَرش بكات بۆ كۆبانی وشه‌رڤانانی په‌یه‌گه‌ كه‌ به‌شێكی په‌كه‌كه‌ن شه‌ربكه‌ن دژی داعش وبڵاوبیته‌وه‌ له‌ جیهان كه‌ په‌كه‌كه‌ ئیستا به‌شیَكه‌ له‌ شه‌ری تیرۆریستان و، شانبه‌شانی هاوپه‌یمانان به‌مه‌ش نابیت ناوی نامینێ له‌ لیستی تیرۆر لای زلهیزه‌كان !

6. ئه‌ی قیبتیه‌كانی میسر چۆن ده‌بێت تا ئیستا بێ وڵات بن سه‌ره‌تا ده‌ستی پێ كرد 21 قیبتی میسری سه‌رئه‌بڕدرێن له‌ لیبیا به‌ ده‌ستی داعش !!

7.  سوتانی مه‌عاز كه‌ساسیبه‌ وڕاكیشانی‌ ئه‌رده‌ن بۆ ناو شه‌ره‌كه ‌و چونه‌ نیَو سوریا و ….. هتد

8.  حه‌شدی شعبی شیعه‌ وپیشوازی له‌ هاتنی حوسیه‌كان( یه‌مانی) و ئاماده‌سازی بۆ شه‌ری سوفیانی كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای شیعه‌ پیَیوایه (شا عه‌بدوڵا)‌ پاشای ئه‌رده‌نه‌ و، چاوه‌ڕوانی مردنی شا عه‌بدوڵای سعودیه‌ كه‌ شیعه‌كان پیانوایه‌ سعودیه‌ دابه‌ش ده‌بیَت ولاواز ده‌بیَت و حوسیه‌كان دیَن مه‌دینه ‌و مه‌ككه‌ ده‌گرن و،هه‌موو ئه‌مانه‌ش بێ رێ خۆشكردن بۆ ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی نابێت ئه‌وریخۆشكردنه‌ش  تا خۆینی سوننه‌ زیاتر بڕیَژرێت زووتر ده‌رده‌كه‌ویَت به‌ پیی ئیعتقادی هه‌ندێك له‌ شیعه‌كان!!

 

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …