Home / ناوداران / عەبدوڵڵا ئۆجەلان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان

عەبدوڵڵا ئۆجەلان

FB_IMG_1455776475078

عەبدوڵڵا ئۆجەلان (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لە دێى عه‌مه‌راى قه‌زاى خه‌لفه‌تێى سه‌ر به‌ شارى ئورفا ڕحا لە باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرکردەی بزوتنەوەی ناسراو بە پارتی کرێکارانی کوردستانە و له ناو کورددا بە «ئاپۆ» ناسراوە کە ڕێکخراوەکەی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و ناتۆ و چەند وڵاتێکی تر لەلیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە

ژیان

لە کۆلێجی زانستی «زانستی سیاسی» خوێندووە لە زانکۆی ئەنقەرە بەڵام خوێندنەکەی تەواو نەکردووە و گەڕاوەتەوە بۆ دیاربەکر .ھەستی نیشتمانی و کوردایەتی کاری تێ کردووە و بۆی تێکۆشاوە تا لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراندووە کە تاکوو ئێستاش سەرکردایەتی دەکات، ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی کرد بە کرداری چەکداری لە ناو تورکیا و ئێران و عێراق بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی.

زۆربەی وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان بە پارتێکی تیرۆرستی دادەنێن وەکو پشتگیریەک بۆ وڵاتی تورکیا، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم وڵاتە قەدەغەی کردووە لە خەڵکی کورد کە کۆرپەکانیان بە ناوی کوردی ناوبنێن یان تەنانەت بە کوردیش بدوێن، ئەمەش ھەتا ئەم دواییە بەردەوام بوو دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارە تورکیەکان رێگە درا، ئەوە بوو لە ١١/٩/٢٠٠٩دا ئەنجومەنی خوێندنی باڵای تورکی رێگەی دا بە خوێندنی کوردی لە زانکۆ ڕەسمیەکانی تورکیا.

دەستگیرکردن و دادگایی

تا ساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لە وڵاتی سووریا بوو، پاش ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سووریا تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سووریا کرد بە وەی کە پشتگیری لەم پارتە دەکات، بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سووریا یەجێ بھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی. پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان ، لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو، حکوومەتی تورکی داوای تەسلیمکردنی ئۆجەلانی کرد، لە ی١٥ شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە پرۆژەیەکی چەکداری ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمەریکی سی ئای ئەی و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد. پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی فەردی لە دوورگەیئيمرالى لە زەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ھەرچەند لە سەرەتادا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپێندرا بەڵام دواتر بە مەرجەوە ئەم حوکمە گۆڕا بۆ تاھەتایی لە ئابی ٢٠٠٢دا.

 

 

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

talabani u barzani ok

ناسناوی مەلا مستەفاو مام جەلال لە شاخ؛ چیرۆكی حەمەدۆك‌و شێتە

پەرەگراف بیرەوەرییەكانی مام جەلال بێبەش نییە لە گێڕانەوەی قسەی خۆش‌و گاڵتەو گەپ‌و ئەو ڕووداوانەی بوونەتە …