Home / ناوداران / كاكەی فەلاح

كاكەی فەلاح

 

12227626_1644345435823137_4027747803839629835_n

كاكەی فەلاح

كاكەی فەلاح ناسراوە بە شاعیری خەبات و ڕاپەڕین و ڕۆژنامەنوسێكی لێهاتوو بووە ، لەساڵی 1928، لەچوارتای (شارباژێڕ)ی سەر بەپارێزگای سلێمانی چاوی بە ژیان هەڵهێناوە و لەخێزانێكی هەژار، پەروەردە بووە و خوێندنی سەرەتایی لە چوارتا و ناوەندی لەسلێمانی تەواو كردووە.

كاكەی فەلاح چووەتە پاڵ پارتی كۆمنیستی و خەباتی چینایەتی كردووە و هۆنراوەی نیشتمانی داناوە و لەسەر هەڵوێستی ڕامیاری چەند جار، گیراوە و ئەشكەنجە دراوە، بەڵام كۆڵی نەداوە و هەر بەردەوام بووە لەسەر بیروباوەڕی شۆڕشگێڕی خۆی.

كاكەی فەلاحی بەهرەدار بەهۆنراوەی ڕامیاری هاتۆتە گۆڕەپانی وێژەی كوردی و هەوڵی داوە بە وشەی سادە و ئاسان واتای قووڵ و جوان پێكەوە بنێ .

كاكەی فەلاح لە ڕاپەڕینەكەی كانوونی دووەمی 1948ی گەلانی عیراق بەساڵ و نیوێك سزادراوەو لەناسریە و ئەبوغرێب سزاكەی بەسەر بردووە ودوای تەواوبوونی سزاكەی دەگەڕێتەوە سلێمانی و خەباتی نهێنی دەكات، تا لە ئەنجامدا دەكەوێتە دەست پیاوانی ڕژێمی شاهانەو بە 5 ساڵ بەندی و 3 ساڵ دەست بەسەری، فەرمانی بەسەردادەدرێت و دوای تەواوكردنی سزاكەی دێتەوە سلێمانی .

كاكەی فەلاح جگە لە تێكۆشانی شۆڕشگێڕی و هۆنراوە و وێژە، كارێكی بەنرخی لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا كردووە و لە 10ی كانوونی یەكەمی 1970 ڕۆژنامەی “ژین”ی دەركردووە ، وكاتی خۆشی پیرەمێرد لە ساڵی 1939، تا كۆچ كردنی لە 1950.06.19 ئەم ڕۆژنامەیەی دەركردووە، دوای ئەوی ئەویش ماوەیەك مامۆستا گۆران و ئە‌‌حمەد زرنگ سەرپەرشتیان كردووە.

كاكەی فەلاح لە 1990.10.09، لە تەمەنی 62 ساڵیدا لەشاری سلێمانی دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت و لاپەڕەی ژیانی پڕ بەرهەمی بۆ مێژوو بەجێهێشت.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …