Home / ناوداران / پڕۆفیسۆر دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار

پڕۆفیسۆر دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار

 

11742854_1605422093048805_8559472022252436884_n

پڕۆفیسۆردکتۆرمارف خه‌زنه‌دار

* ناوی ته‌واوی مه‌عروف عه‌بدولقادر مه‌عروف عه‌زیز خه‌زنه‌دار-ه‌.
* له‌ 1/11/1930 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه.
* خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاری هه‌ولێرو ئاماده‌یی له‌شاری كه‌ركوك ته‌واوكردووه‌.
* ساڵی 1952 ده‌بێته‌ مامۆستای سه‌ره‌تایی و پاشان ده‌بێته‌ فه‌رمانبه‌ر به‌پله‌ی نووسه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وكاته‌ تا ساڵی 1957.
* ساڵی 1957 خوێندنی زانكۆی ته‌واوكرد له‌كۆلێژی ئاداب له‌به‌غداو به‌كالۆریۆسی له‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناو بووه‌ مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی.
* له‌ئاداری 1960 په‌یوه‌ندیی به‌البعپه‌ العلمیه‌ العراقیه‌ كردو بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ بوو به‌خوێندكار له‌مۆسكۆ، پاشان له‌شاری سانت پترسبۆرگ نیشته‌جێبوو بووه‌ خوێندكاری خوێندنی باڵا له‌به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی له‌په‌یمانگای دیراساتی رۆژهه‌ڵات سه‌ر به‌ئه‌كادیمیای زانستی روسیا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ستهێنا.
* له‌كۆلێژی رۆژهه‌ڵات له‌زانكۆی سانت پترسبۆرگ بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌كۆی ده‌نگی لیژنه‌ی گفتوگۆ به‌ده‌ستهێنا له‌ساڵی 1963.
* ساڵی 1968 بووه‌ مامۆستا له‌به‌شی كوردی زانكۆی به‌غداو هه‌ڵبژێردرا به‌سه‌رۆكی ئه‌و به‌شه‌و تیایدا به‌رده‌وامبوو تاكو خانه‌نشینبوونی له‌ساڵی 1981 دا.
* له‌ 1973 دا ناونیشانی مامۆستای یاریده‌ده‌ری وه‌رگرت.
* له‌ 1979 دا ناونیشانی مامۆستای به‌پله‌ی پرۆفیسۆر وه‌رگرت.
* ساڵی 1973 به‌شی كوردیی له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا دامه‌زراند.
وه‌كو نووسه‌رو سه‌رنووسه‌ر له‌چه‌ند گۆڤارو رۆژنامه‌یه‌كدا كاریكردووه‌.
* 32 كتێبی چاپكراوی هه‌یه‌ له‌نووسین و وه‌رگێڕان و لێكۆڵینه‌وه‌و بواری خوێندن، له‌گرنگترین ئه‌و چاپكراوانه‌ میژووی ئه‌ده‌بی كوردییه‌، كه‌ له‌حه‌وت به‌گ پێكهاتووه‌.
ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقه‌.
* له‌ساڵی 1960 ه‌وه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی رۆژنامه‌نووسانی جیهانه‌.
ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاریی كوردستان بووه‌.
له‌ 25-10-2010 له‌ هه‌ولێر به‌ نه‌خۆشیی دڵ كۆچی دوایی كرد.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

talabani u barzani ok

ناسناوی مەلا مستەفاو مام جەلال لە شاخ؛ چیرۆكی حەمەدۆك‌و شێتە

پەرەگراف بیرەوەرییەكانی مام جەلال بێبەش نییە لە گێڕانەوەی قسەی خۆش‌و گاڵتەو گەپ‌و ئەو ڕووداوانەی بوونەتە …