Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / كۆچی دوای فروغ

كۆچی دوای فروغ

فروغ

فروغ

 

لە ڕۆژی 29 مانگی دیسەمبەری ساڵێ 1934 لە شەقامی “موعزوودولە”لە تاران” لەدایک بوو. فروع منداڵی چوارەمی خێزانەکەی بوە . فروغ لە ساڵی 1950 لە تەمەنی 16 ساڵیدا لەگەڵ پەروێز شاپوردا ژیانی ھاوسەری پێک دەھێنێت ئـەم ھاوسەرگیریە لە ساڵی 1955 و دوای 5 ساڵ بە جیابونەوە و ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ھاوسەرگیری کۆتای دێت ئـەوان لەم نێوەندەدا منداڵێکیان بوو بە ناوی (کامیار) وە .
فروغ دوای جیابونەوە لە ھاوسەرەکەی نامەی خۆشەویستی و گلەی و تانە و تەشەر لە نێوانیاندا بەردەوام دەبێت و دواتر لە ڕێگەی کامیاری کوڕیانەوە لە کتێبێکدا چاپ کران
فروغ دوای جیابونەوەی لە ھاوسەرەکەی ڕوو دەکاتە وڵاتانی ئـەوروپاو لە گەشتەدا لەگەڵ چەندین ھونەرمەند ئـاشنا دەبێت و کاریگەریان لەسەر فروغ دەبێت لە ڕوانگەی ژیان لە نێوانیاندا لەگەل ئـبراھیم گوڵستان ئـاشنا دەبیت و کە ئـەم کاریگەرێ لەسەر گروغ زیاتر بوو
فروغ لەساڵی 1962 فیلمێکی بە ناوی “خانە سیاە“(گوڵی ڕەش) دروست کردوو لە چەندین فیستفالی جیھانیدا بەژداری کرد کە بوو ھۆی زیاتر ناساندی فروغ و چەندین خەڵاتی گرنگی بەدەست ھێنا .
لە ساڵی 1963 دا فروغ ھەوڵی کۆتای ھێنان بە ژیانی خۆی دەدات بەڵام سەرکەوتو نابێت
لەساڵی 1967 لەکاتی شۆفێری کردن بە ئـۆتۆمبێلی ئـبراھیم گوڵستان توشی ڕوداوی ھاتوچۆ دەبێت و گیان لە دەست دەدات.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تاشناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له‌ 1927 – 1930

گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …