Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / كۆچی دوای ئیمانۆیل كانت فەیلەسوفی ئەلمانی

كۆچی دوای ئیمانۆیل كانت فەیلەسوفی ئەلمانی

كۆچی دوای ئیمانۆیل كانت فەیلەسوفی ئەلمانی1

ئیمانۆیل كانت فەیلەسوفی ئەلمانی

فەیلەسووفی ناسراوی ئەڵمانی ئیمانوێل کانت (لە ساڵی 22.ئەپریلی 1724 لە شاری کالینینگراد لەدایک بووەو لە 12 ڤێبراوەری ساڵی 1804 کۆچی دواییکردووە.)، ئەو بە باوکی فەلسەفەی مۆدێرنی ئەڵمانی و ئوروپا دێتە ژماردن، لەهەمانکاتیشدا ئوستازێکی گەورەی هەموو فەیلەسووفەکانی تری ئەڵمانیا و ئوروپا بووە. کانت لە جیهاندا زیاتر
بە کتێبێکی ناسراوە ئەویش (ڕەخنە لە عەقڵی پەتی) یە، ئەم کتێبێکە تێروانینی فەلسەفی جیهانی گۆڕی.
لێ کانت تەنها لە بواری فەلسەفەوە قسەی نەکردووە، بەڵکە ئەو یەکێکە لەو فەیلەسووفانەی سەردەمی ڕێنانسازی ئوروپی، کە خاوەنی تێروانینی تایبەت بە خۆی بووە لە بواری هونەرەوە، بگرە ئەو توانی تێڕوانینی فەلسەفی نوێ بۆ هونەر دابنێت. دیارە کانت جگە لەوەی کە بەباوکی ئایدیالیستە ئەڵمانەکان دادەنرێت، لەهەمانکاتیشدا بە باوکی مەزنی رێبازی رێبازی (هونەر بۆ هونەر) ئەدەبیش دادەنرێت. کە هەتاوەکو ئەمڕۆش کاریگەری بەسەر جیهانی ئەدەبییەوە هەیە.
لە ساڵی 1790 یەکێک لە کتێبە بەناوبانگەکانی بەناوی (Kritik der Urteilskraft ڕەخنە لە توانستی حوکمدان)نووسی، لەم کتێبەدا زیاتر کانت باس لە هونەر و بەتایبەتی « ئیستاتیکا» دەکات، شرۆڤەی تایبەت بە خۆی لەبارەی ئیستاتیکاوە دەنووسێت و بە یەکێکیش لە کتێبە گرینگەکان دادەنرێت کەلە بواری ئیستاتیکاوە نووسرابێت.

-بە بڕوای کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی دوولایەنەیە بریتی لە لەش و گیان یا عەقڵ و ھەست کە کردەوەو دژکردەوەی ھەر کام لەم دووانە، پەیڕەوی لە لۆژیکێکی جیاواز دەکا. بۆ نموونە مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوی بڕیار لەسەر چۆنیەتی دژکردەوەکانی ھەستی خۆی بداو ناتوانێ بە شێوەیەکی ڕەھا ئەم بەشەی سەربە ھەستی مرۆڤ بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی. بەڵام لەھەمان کاتدا مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی عەقڵگەرا لە کێشەکانی سنووری ناسینکاری عەقڵیدا، خاوەنی مافی ھەڵبژاردن و ئیرادەی سەربەست وبڕیاردانە. بەم پێیە مرۆڤ لە چوارچێوەی عەقڵی پراکتیکیدا خاوەنی ئیرادەی سەربەستە بۆ ھەڵبژاردنێکی ئەخلاقی و مەعنەوی. ھەر ئەم ئیمکانی ھەڵبژاردن و ئیرادە سەربەستەیشە مرۆڤی کردۆتە مرۆڤ وئیمکانی ناسینکاری وشوێندانانی لەسەر جیھانی دەوروبەر وبەرگریکردنی زۆربەی بەڵاکانی پێ بەخشیوە. ئەم بۆچوونەی کانت لەو ڕوانگەوە کە دەمەقاڵەو جیاوازی سونەتی ی کۆنی نێوان عەقڵگەرایان و ئەزموونگەرایانی بە شێوەیەکی نوێ ھێنایە مەیدان و وەڵامی دایەوە، ئاڵ گۆڕێک دێتە ئەژمار لە مێژووی فەلسەفەدا، چونکە باوەڕ بەوەیکە ویست و ئیرادەی مرۆڤ تا ئەو ئاستە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئادگاری خۆی وکاریگەری لەسەر جیھان بەرینە، قۆناغێکی نوێ بوو لە مێژووی فەلسەفەدا ودووایی ھێنا بە دیترمینیزمی زاڵ بەسەر ھزری زۆربەی فەیلەسووفەکان لە بارەی مرۆڤ و چارەنووسی. بۆچوونێکی وا تەواو لەگەڵ ڕۆحی سەردەمی ڕۆشنگەریدا لە یەک ئاراستەدا و بزوێنەری بوو..

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تاشناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له‌ 1927 – 1930

گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …