مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس (١٩٠١-٢٠٠٥)
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس” له به‌هاری ساڵی ١٩٠١دا له گوندی ته‌كیه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خورماڵ هاتووه‌ته دنیاوه‌و ناوی ته‌واویشی “عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فه‌تاح” ـه‌و سه‌ره‌تاى خوێندنی به قورئان‌و په‌رتوكه ئایینییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌و ساڵی ١٩١٣ سه‌ره‌تاكانی ” نه‌حو سه‌رف ” ـی خوێندووه، له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی دا له مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی نیشته‌جێبووه‌و ده‌ستی به‌خوێندنی په‌رتووكی ” شه‌رحی جامی” كردووه‌و دواتر چووه‌ته مزگه‌وتی “مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین بالیكه‌ده‌ر”ـی‌و له ساڵی ١٩٢٤ یشدا له ئاهه‌نگێكی فراواندا له شاری سلێمانی مۆڵه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له ساڵی ١٩٦٠ له مزگه‌وتی “شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی” له به‌غدا به‌ناونیشانی ” موده‌ریس” دامه‌زراوه، زیاتر له ٥٠ فه‌قێ له‌سه‌رده‌ستی مۆڵه‌تی زانستی‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌بێ پشوودان خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه له زانسته شه‌رعی‌و وێژه‌ی‌و عه‌ره‌بییه‌كان دا.
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس چه‌ندین په‌رتووك‌و به‌رهه‌می وه‌ك نووسینه‌وه‌ی ژیان‌و به‌سه‌رهات‌و شیعری چه‌ندین شاعیری وه‌ك “مه‌ولانا خالید” و “شێخ عوسمان‌و سه‌راجه‌دین”ی بڵاوكردووته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعریشی له‌ژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوكردۆ‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له به‌كوردی كردنی فیقهی ئیسلامی‌و ته‌فیسری قورئانی پیرۆز‌و ته‌جویده‌كه‌یدا.
نموونه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رتووكه به‌نرخه‌كانی مامۆستاش به‌زمانی كوردی ئه‌مانه‌ن: یادی مه‌ردان له دووبه‌رگ دا، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، ژماره‌یه‌ك په‌رتووك له باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامه‌وه، كۆمه‌ڵه شیعری فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، ته‌فسیری نامی حه‌وت به‌رگ، مه‌كتوباتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ چوار به‌رگ، عه‌قیده‌ی مه‌رزیه‌ی مه‌وله‌وی، دیوانی نالی، دیوانی مه‌وله‌وی، دیوانی مه‌حوی و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه شی به‌زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و فارسی نووسیوه‌و بڵاویكردۆته‌وه.
مامۆستا ” مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس”، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق یش دا به زانایه‌كی گه‌وره ناسرابووه‌و خاوه‌نی توانای فتوای ئایینی بووه، بۆیه چه‌ندین ساڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی “رابطة علما‌و العراق” ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ی دوایی ٣ هه‌زار زانای ئایینی سوننی ڕێڕه‌و كه له هه‌موو پارێزگا‌كانی عێراق هاتبوون‌و له به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌بێ به‌شداریكردن‌و ئاگاداری خۆی جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس به سه‌رۆكی (االأمانة العليا للإفتاء التدریس والبحوث) هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه ئه‌و پۆسته‌ی ڕه‌تیكردبۆوه.
و‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق – د‌ه‌سته‌ی كورد بووه، هه‌روه‌ها باو‌ه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو.
كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئایینی‌و ئه‌دیب‌و زانای گه‌لی كورد مامۆستا ” مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس” له‌ته‌مه‌نی ١٠٤ ساڵی دا و له كاژمێر ١٢ی شه‌وی ٢٩ له‌سه‌ر ٢٠٠٥/٨/٣٠ له شاری به‌غدا كۆچیداویی كرد‌و بۆ هه‌تاهه‌تایی ماڵئاوایی لێكردین.
Check Also
شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید
ڕێژین محمدقۆناغی چوار-بەشی مێژووزانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …