Home / شوێنەوارى کوردستان / كۆنترین په‌نجه‌مۆری جیهان له‌ كوردستان ده‌دۆزرێته‌وه‌

كۆنترین په‌نجه‌مۆری جیهان له‌ كوردستان ده‌دۆزرێته‌وه‌

شاندێكی‭ ‬شوێنه‌وارناسی‭ ‬زانكۆ‭ ‬بووعه‌لی‭ ‬سینای‭ ‬هه‌مه‌دان،‭ ‬توانی‭ ‬له‌‭ ‬گه‌ڕان‭ ‬و‭ ‬هه‌ڵكۆڵینی‭ ‬له‌‭ ‬ته‌پۆڵكه‌ی‭ ‬قشڵاقی‭ ‬نزیك‭ ‬بیجار‭ ‬له‌‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬كوردستان،‭ ‬شوێنه‌واری‭ ‬په‌نجه‌مۆری‭ ‬مرۆڤی‭ ‬كورد‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬قوڕبدۆزنه‌وه‌‭ ‬كه‌‭ ‬كۆنترین‭ ‬په‌نجه‌مۆری‭ ‬مرۆڤه‌‭ ‬تا‭ ‬ئێستا‭ ‬دۆزرابێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬مێژووه‌كه‌ی‭ ‬بۆ‭  ‬7500‭ ‬ساڵ‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زایین‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭.‬
ئه‌و‭ ‬ناوچه‌یه‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬شوێنه‌واره‌‭ ‬گرنگه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬دۆزراوه‌ته‌وه‌،‭ ‬خه‌ریكه‌‭ ‬ده‌كرێته‌‭ ‬به‌نداو‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬داهاتوودا‭ ‬هیچ‭ ‬ئاسه‌وارێك‭ ‬له‌و‭ ‬شوێنه‌واره‌‭ ‬گرنگه‌‭ ‬نامێنێ‭.‬
عه‌باس‭ ‬موته‌رجم‭ ‬ئه‌ندامی‭ ‬شاندی‭ ‬زانستی‭ ‬زانكۆ‭ ‬بووعه‌لی‭ ‬هه‌مه‌دان‭ ‬و‭ ‬به‌رپرسی‭ ‬گرووپی‭ ‬شوێنه‌وارناسی‭ ‬له‌باره‌ی‭ ‬ئه‌و‭ ‬دۆزینه‌وه‌یه‌‭ ‬ڕای‭ ‬گه‌یاند‭: ‬ته‌پۆڵكه‌ی‭ ‬قشڵاق،‭ ‬شوێنه‌وارێكی‭ ‬گرنگه‌‭ ‬كه‌‭ ‬مێژووی‭ ‬بۆ‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬مس‭ ‬و‭ ‬به‌ردی‭ ‬كۆن‭ ‬تا‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ئاسن‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬به‌هۆی‭ ‬دروستكردنی‭ ‬به‌نداوی‭ ‬ستالوارز‭ ‬له‌‭ ‬پارێزگای‭ ‬سنه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ته‌پۆڵكه‌یه‌‭ ‬نوقمی‭ ‬ئاو‭ ‬ده‌بێ‭ ‬و‭ ‬به‌شێك‭ ‬له‌‭ ‬مێژوو‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬خۆی‭ ‬نغرۆ‭ ‬ده‌كات‭.‬
ئه‌و‭ ‬شوێنه‌وارانه‌ی‭ ‬په‌نجه‌مۆری‭ ‬له‌سه‌ره‌‭ ‬به‌‭ ‬ستوكنز‭ ‬ناسراوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬پاره‌ی‭ ‬ئاسن‭ ‬و‭ ‬مۆر‭ ‬ده‌چن‭ ‬و‭ ‬كاتی‭ ‬خۆی‭ ‬به‌جێی‭ ‬پاره‌‭ ‬به‌كار‭ ‬هاتووه‌‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬قوڕ‭ ‬و‭ ‬به‌رد‭ ‬و‭ ‬شاخ‭ ‬دروستیان‭ ‬كردووه‌‭. ‬ئه‌و‭ ‬ستوكنزنانه‌ی‭ ‬په‌نجه‌مۆری‭ ‬له‌سه‌ره‌‭ ‬له‌‭ ‬قوڕ‭ ‬دروست‭ ‬بوون‭. ‬ئه‌و‭ ‬كه‌سه‌ی‭ ‬دروستی‭ ‬كردووه‌‭ ‬له‌‭ ‬كاتی‭ ‬دروستكردنی‭ ‬به‌‭ ‬په‌نجه‌كانی‭ ‬قوڕه‌كه‌ی‭ ‬فشار‭ ‬داوه‌‭ ‬و‭ ‬شوێنه‌واری‭ ‬په‌نجه‌مۆره‌كه‌ی‭ ‬تا‭ ‬ئێستاش‭ ‬له‌سه‌ری‭ ‬ماوه‌‭ ‬كه‌‭ ‬مێژوویان‭ ‬له‌‭ ‬ڕێی‭ ‬ئیسكه‌ن‭ ‬و‭ ‬كاربۆنی‭ ‬14‭ ‬دیاری‭ ‬كراوه‌‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬7500‭ ‬ساڵ‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زایین‭.‬
له‌‭ ‬ته‌پۆڵكه‌ی‭ ‬قشڵاق‭ ‬جیا‭ ‬له‌و‭ ‬په‌نجه‌مۆرانه‌،‭ ‬چه‌ندین‭ ‬شوێنه‌واری‭ ‬تری‭ ‬گرنگ‭ ‬دۆزراونه‌ته‌وه‌،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئیسك‭ ‬و‭ ‬پرووسكی‭ ‬منداڵ‭ ‬و‭ ‬كوپه‌‭ ‬و‭ ‬ئێسكی‭ ‬ئاژه‌ڵ‭. ‬یه‌كێكی‭ ‬تر‭ ‬له‌‭ ‬دۆزینه‌وه‌كان‭ ‬ئێسكی‭ ‬گوێدرێژی‭ ‬كێوییه‌‭ ‬كه‌‭ ‬مێژووی‭ ‬بۆ‭ ‬هه‌فت‭ ‬هه‌زار‭ ‬و‭ ‬پێجنسه‌د‭ ‬ساڵ‭ ‬به‌ر‭ ‬له‌‭ ‬زایین‭ ‬ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‭. ‬له‌‭ ‬ئه‌نجامی‭ ‬پشكنینه‌كان‭ ‬ده‌ركه‌وتووه‌‭ ‬كه‌‭ ‬خه‌ڵكی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ناوچه‌یه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬كه‌ره‌كێوی‭ ‬و‭ ‬ئاسكیان‭ ‬ڕاو‭ ‬كردووه‌‭.‬
چه‌ندین‭ ‬دۆزینه‌وه‌ی‭ ‬تری‭ ‬وه‌ك‭ ‬مۆر‭ ‬و‭ ‬موروو‭ ‬و‭ ‬په‌یكه‌ری‭ ‬جۆراوجۆر‭ ‬له‌‭ ‬ته‌پۆڵكه‌ی‭ ‬قشڵاق‭ ‬دۆزراوه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬هێمایه‌‭ ‬بۆ‭ ‬شارستانییه‌تێكی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬له‌و‭ ‬ناوچه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬به‌هۆی‭ ‬دروستكردنی‭ ‬به‌نداوه‌وه‌‭ ‬هه‌ڕه‌شه‌ی‭ ‬له‌ناوچوونی‭ ‬له‌سه‌ره‌‭.‬
615ea449cc035255446a5454f2e68bd9_L

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

75341173_955724274814673_7299845051868250112_n

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …