Home / ناوداران / ئيبن خلدون

ئيبن خلدون

Ibn-Khaldun-1

ئامادةكردنى :م. جمال محمد أمين

ئيبن خلدون

مێژونووس و پەروەركاري بەناوبانگي ئيسلامي ئيبن خەلدون كە هەرگيز ناتوانرێت شوێنپەنجەكاني لەو بووارە گرنگانەي ژياندا فەرامۆش بكرێت. زانا عبدالرحمن موحەمەد كوڕي خەلدون لە ساڵي (1332) ز لە تونس لەدايك بووە و لە بنەچەدا سەر بە بنەماڵەي كندەي عەرەبين. ئيبن خەلدون هەر لە منداڵيەوە فێري ڕێزماني عەرەبي بووە لەسەر دەستي باوكي و بەشێكي زۆري زانستە مێژووييەكان و فەلسەفيەكاني لە زانا مەغريبيەكانەوە وەرگرتووە، كاتێك كە باڵي ڕەشي تاعون دەدات بە سەر ئەفريقيا باوكي و بەشێكي زۆري خزماني دەمرن.
هەر بۆيە ئەميش واز لەخوێندن دەهێنێت و ڕوولە نووسين دەكات، زۆر دەنووسێ‌ بۆ پاشاكاني ئەو سەردەمە و جێگاي ڕێز و تەقديري هەموولايەك بووە، ئينجا دەكەوێتە هاتوچۆ و گەشت و گوزار لەنێوان مەغريب و تونسدا، وەلە هەر شوێنێك دا مابێتەوە گەورەترين پلە و پايەي پێ‌ بەخشراوە هەتاپلەي وەزيري.
ئيبن خەلدون لە ساڵي (1382) ز دەچێت بۆ ميسر و خەريكي وانە بێژي دەبێ‌، وەپەيوەندي دەكات بەسوڵتان (بەرقوق) وەكە ئەويش زۆر ڕێزي لێ‌ دەگرێت وە دەيكات بە قازي ماليكيە، بەڵام هەر زوو ئەوپلەيەي لێ‌ وەردەگيرێتەوە لەبەر توند ڕەوي خۆي. ئينجا حەج دەكات و دەگەڕێتەوە سەر نووسين و كتێب دانان و وانە وتنە وە .
هەتا لە ساڵي (1400) ز لەگەڵ شاڵاوەكەي ميسر دا دەچێ‌ بەرە و ديمشق بۆ بەرەنگاري كردني تەيموري لەنگ، هەتا لە ساڵي (1406) ز كۆچي دوايي دەكات. ئيبن خەلدون خاوەني بيردۆزي تايبەتي خۆيەتي لە بوواري پەروەردە و فێركردندا، و تا ئێستاش ئەو بيردۆزە پەيڕەوي دەكرێت چونكە باشترين و زانستيترين بيردۆزە لەو بووارەدا بۆيە بە كورتي و بەخاڵ بنەماگرنگەكاني ئەو بيردۆزە دەخەينە بەر چاو:
1 / قۆناغبەندي: ئيبن خەلدون بڕواي وايە كە دەبێت فێركردن قۆناغ بە قۆناغ و پلە بە پلە بێت و لە بابەتە سوكەكانەوە بۆ بابەتە قورسەكان بڕۆين و لەو ميانەدا ڕەچاوي ژيري و تەمەني فێرخواز بكرێت و بەو پێيە مامەڵەي لەگەڵدا بكرێت.
2 / جێگيركردني نموونە بەرجەستەييەكان ئينجا گوێزانەوە بۆ بابەتە ژيربێژيەكان واتا دەبێت لە پێشدا بيري فێرخواز بكرێتەوە لە سەر بابەتە بەرجەستەييەكاني بەردەستي ئينجا پلە بە پلە بەرز بكرێتەوە بۆ بابەتە ژيربێژيەكان (لۆجيكيەكان ).
3 / پشت بەستني زياتر بە كۆڕ و سيمينار و وتوێژ و ڕاگۆڕينەوە، وە دووركەوتنەوە لە دەرخياتي زۆر.
4 / مامەڵەكردني نەرم و نياني لەگەڵ فێرخوازاندا بەتايبەتي ئەگەر فێرخوازەكە منداڵ بوو، چونكە بە ڕاي ئيبن خەلدون توندي و تيژي تواناي وەرگرتني فێرخواز تێك دەدات و سەرەڕاي ئەوەي كە فێرخوازەكە وەڕس دەبێ‌ لە وەرگرتني زانست و زوو وازي لێ‌ دەهێنێت ئەمە جگە لەوەي كە بەكارهێناني توندي و تيژي و لێداني فێر خوازان كارێكي سەلبي دەكاتە سەر دەرووني فێركاران و مامۆستايان، بۆيە پێويستە هەتا دەتوانرێت ئەو شێوازە بەكارنەهێنرێت هەروەك عومەري كوڕي خەتاب دەفەرموێت (من لا يۆدبە الشرع لا ادبە اللە) ئەوەش بۆ دووركەوتنەوەيە لە زەليلكردن و شكاندن و دەرووني مرۆڤە.
ئيبن خەلدون دەستي باڵاي هەبووە لە بوواري كۆمەڵناسي و ئابووري سياسيدا، بۆيە زانا (ڕۆبەرت فلنت) لە زانكۆي ئەدنبەرە دەڵێت: نە لە جيهاني كۆن و نە لە جيهاني سەدەكاني ناوەڕاستدا هەرگيز ناوێكي ديكەي وەك ئيبن خەلدون نابينرێتەوە چونكە هەر كەسێك پێشەكيەكەي ئيبن خەلدون بخوێنێتەوە ئەوا يەكسەر دەڵێت خەلدون دانەري زانستي مێژوو و فەلسەفەيە. هەروەها زانا كلۆزيۆ دەڵێت: (ئيبن خەلدون داهێنەري پرانسيپەكاني دادي كۆمەڵايەتيە پێش ماركس و ماكۆنين .)

سەرچاوە كتێبي المسلمون و العلم الحديث.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

1516611239wefayi

وه‌فایی

جام کوردی: میرزا عەبدوڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی …