Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / كێ بۆ یەكەمجار تۆپی پێی داناوە؟؟

كێ بۆ یەكەمجار تۆپی پێی داناوە؟؟

2220167552056af80e000a3dBBB

وشە/

یاری تۆپی پێ یەكێكە لە پڕبینەرترین و بەناوبانگترین یارییە وەرزشییەكان لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام ئەوەی تا ئێستا روون نییە كە كێ خاوەن بیرۆكەی دروستكردنی ئەو یارییەیە.

پێشتر وا بڵاو كرابووەوە كە ئینگلیزییەكان خاوەن بیرۆكەی دروستكردنی یاریی تۆپی پێین، بەڵام یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) لە نوێترین تۆژینەوەیدا دەریخستووە كە یۆنانییە كۆنەكان بۆ یەكەمجار یاریی تۆپی پێیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی تۆژینەوەكانی فیفا لە شارستانییەتی یۆنان بۆ یەكەمجار بەر لە هەزاران ساڵ پێش زاین یاریی تۆپی پێ ئەنجامدراوە.

لای خۆیەوە وارگەی (فوتبۆڵ پەیپڵ)ی تایبەت بە تۆژینەوە وەرزشییەكان ئاماژەی بەوەداوە كە تۆژینەوەكانی فیفا دوورن لە راستییەوە و بگرە بۆ یەكەمجار لەسەردەمی فیرعەونەكانی میسڕ یاریی تۆپی پێ ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە لە شارستانییەتی فیرعەونەكاندا و 4500 ساڵ بەر لە زاین میسڕییە كۆنەكان یاریی تۆپی پێیان كردووە.

وارگەكە دەریخستووە كە میسرییە كۆنەكان بۆ یەكەمجار تۆپیان لە مادەی كەتان دروست كردووە و بۆ ئەمەش چەند تۆپێكیان وەك نموونە لە ئارامگەی فیرعەونەكان دۆزیوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە دوای چەند ساڵێك میسڕییە كۆنەكان گۆڕانكارییان لە شێوازی دروستكردنی تۆپدا كردووە و ئەمجارەیان تۆپێكی جوان و نوێیان لە پێستی ئاژەڵ دروست كردووە.

هەر بە گوێرەی تۆژینەوەكە وەك ئەوەی لە نەخشەی سەر دیوارەكانەوە دیارە، میسڕییە كۆنەكان بۆ یەكەمجار جلی رەنگاوڕەنگیان پۆشیوە و یاریی تۆپی پێیان ئەنجامداوە وەك ئەوەی كە ئێستا دەبینرێ.

AM:09:56:02/02/2016

About دیدار عثمان

Check Also

شێوەکارێکی دژەنەریت؛ ئۆژن دیلاکروا

“ئۆژن دیلاکروا/ Eugene Delacroix” یەکێک لە ناسراوترین شێوەکارە رۆمانتیکەکانی فەڕەنسایە. بەرهەمەکانی دیلاکروا خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندین …