Home / مێژووى جیهان / رووداوه‌كان وكورته‌یه‌ك له‌ میژوو

رووداوه‌كان وكورته‌یه‌ك له‌ میژوو

مێژوو له‌ چه‌ند دێڕێًكدا – كورد له‌ عێراق
ڕیزبه‌ندی ڕووداوه‌ سه‌ره‌كیه‌كان به‌ پێی ساڵه‌كانی روودانیان:
* سـاڵی 1918 دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م, ئینگلیزه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان داگیر كرد كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌ نه‌وت و ناوچه‌ی ویلایه‌تی موسڵی دایه‌ ده‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانی, به‌مه‌ش كورد ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر بوو له‌وكاته‌ی كه‌وته‌ ژێر حوكمی ئینگلیز.
* سـاڵی 1919 ویلایه‌تی موسڵ خرایه‌ پاڵ عێراق كه‌ ده‌وڵه‌تێك بوو تازه‌ دروست بوو بوو.كه‌ راسته‌وخۆ دوای داگیركاریه‌كه‌ی ئینگلیز هات.
* سـاڵی 1920 په‌یمانی سیڤه‌ر, كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی رووخاوه‌وه‌ واژوو كرا,به‌ ڕه‌زامه‌ندی (كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان) تیایدا ئاماژه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی كورد ده‌دات و به‌ پێی مادده‌ی 64ی په‌یماننامه‌كه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ به‌رده‌م كورده‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی موسڵدا بمێننه‌وه‌ یــا پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ داهاتوودا.
* سـاڵی 1921 مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی پاشا هاته‌ سه‌ر ته‌ختی عێراق و موسڵیشی خسته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ عێراق.
* سـاڵی 1923 كورده‌كان به‌ سه‌ركردایه‌تی (شێخ مه‌حمود به‌رزنجی) كوده‌تایه‌كی له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزه‌كان به‌رپــا كرد, بانگه‌شه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆی كرد له‌ باكوری عێراق
* سـاڵی 1923 كه‌مال ئه‌تــاتورك ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ست هێنا له‌ پێكهێنانی ده‌وڵتێكی كۆماری له‌ توركیا به‌ پێی په‌یماننامه‌ی لۆزان. په‌رله‌مانی توركیا پابه‌ندی به‌رامبه‌ر په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ریان نه‌نواند و په‌یماننامه‌كه‌ی شكاند.
* سـاڵی 1924 كورد له‌ ده‌ست ئینگلیزه‌كان رزگاری بوو.
* سـاڵی 1932 كورده‌كان له‌ ناوچه‌ی بارزانه‌وه‌ راپه‌رینێكیان به‌رپا كرد دژ به‌ ده‌وڵه‌تی عێراقی چونكه‌ چوونه‌ پاڵ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان.كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ مافی كورده‌كانی پێشێل كرد له‌ داوای خود موختاری كردنی خۆیان.
* سـاڵی 1943 مه‌لا موسته‌فای بارزان سه‌ركردایه‌تی ڕاپه‌ڕینێكی نوێی تری كرد , سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له‌ ئازاد كردنی ناوچه‌كانی هه‌ولێر و بادینان.
* سـاڵی 1946 له‌ مانگی ئابدا, هێزه‌كانی ئینگلیز بۆردومانی ڕاپه‌ڕینی كورده‌كانی كرد له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی (قازی محمد) به‌رپا كرا, و قازی محمدیش كۆماری مهابادی سه‌ربه‌خۆی پێكهێنا.
* سـاڵی 1946 پاش له‌ناو چوونی كۆماری مهاباد به‌ ده‌ستی حكومه‌تی ئێرانی مه‌لا موسته‌فا بارزانی له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا پارتی دیموكراتی كوردستانی پێكهێنا له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌میدا كه‌ له‌ مهاباد به‌سترا خۆشی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌ نوێی گرته‌ ده‌ست. و پاشتر بارزنای به‌رو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ڕۆیشت.
* سـاڵی 1951 نه‌و نوێیه‌كانی كورد له‌ به‌شی باشووری كوردستان له‌ عێراق سه‌ر له‌نوێ‌ پارتی دیموكراتی كوردستانیان زیندوو كرده‌وه‌ و مه‌لا موسته‌فایان به‌ سه‌ركرده‌ هه‌ڵبژارده‌وه‌ كه‌ ئه‌وكات نه‌فی كرابوو له‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت, سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م پارته‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گرتیه‌ ده‌ست.كه‌ په‌یوه‌ندیكی پته‌وی له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراقیدا هه‌بوو.
* سـاڵی 1958 سیستمی مه‌لیكایه‌تی عێراق ڕێگای به‌ كورده‌كان دا كه‌ خۆیان ئاشكرا بنوێنن پاش چه‌ند ساڵ سه‌ركوت كردنیان و ڕێگای به‌ بارزانی سه‌ركده‌شدا له‌ مه‌نفا بگه‌ڕێته‌وه‌.
* سـاڵی 1960 په‌یوه‌ندی نێوان كورده‌كان و حكومه‌تی عێراق ئاڵۆزی تێكه‌وت. كورده‌كان ناڕازی بوون به‌ ده‌مكوت كردنیان و ماف زه‌وتكردنیان.
* سـاڵی 1961 كورده‌كان له‌ باكوری عێراق كوده‌تایه‌كیان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق به‌رپاكرد. پێشنیاری مافی خود موختاری پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی عێراقی كرد.
* له‌ مانگی ئاداری ساڵی 1970 كورده‌كان په‌یماننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی مۆركرد.كه‌ حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خود موختاری نواند. كه‌ له‌ په‌یماننامه‌كه‌دا زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی پێدانرا. و له‌ ده‌ستووری عێراقیشدا ئاماژه‌ به‌وه‌ درا كه‌ عێراق له‌ دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌ كه‌ ئه‌وانیش (كورد و عه‌ره‌ب)ن.
* له‌ مانگی ئابی ساڵی 1971 په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی عیراقی و كورده‌كان پشێوی تێكه‌وته‌وه‌, به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و هاوكاری كردن مه‌لا موسته‌فای بارزان په‌نای برده‌ به‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ هاناوه‌ هاتن.
* له‌ مانگی ئاداری ساڵی 1974 حكومه‌تی عێراقی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی فه‌رز كرد به‌سه‌ر كورده‌كان كرد سه‌باره‌ت به‌ مافی خودموختاری بوو, ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دا به‌ كورده‌كان تــا وه‌ڵامی ڕه‌شنووی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌. بارزانی نارازی بوو له‌به‌ر ئه‌و خاڵه‌ی تیایدا هاتبوو كه‌ كه‌ركوك به‌ كێلگه‌ نه‌وتیه‌كانیشیه‌وه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا بن نه‌ك كورده‌كان.و بارزانیش راپه‌رینێكی نوێی به‌رپا كرد.
* له‌ ساڵی 1975 په‌یماننامه‌ی جه‌زائر كه‌ له‌ نێوان ئێران و عێراقدا ئیمزا , تیایدا ئێران كۆتایی به‌ هاوكاریكردنی خۆی بۆ ڕاپه‌ڕینی كوردی هێنا و پاڵپشتی حكومه‌تی عێراقی كرد, مه‌لا موسته‌فاش پاشه‌كشه‌ی له‌ ژیانی سیاسی كرد.
* له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1976 جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ ئه‌ندامێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو, پارتێكی سیاسی نوێی دامه‌زراند به‌ ناوی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) به‌ سه‌ركردایه‌تی خۆی له‌ دیمه‌شق.
* ساڵی 1978 ناكۆكی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕێژه‌یه‌كی زۆر كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.
* سـاڵی 1979 مه‌لا موسته‌فا كۆچی دوایی كرد و مه‌سعود بارزانی كوڕی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست.
* ساڵی 1980 جه‌نگ له‌ نێوان عێراق و ئێراندا هه‌ڵگیرسا, هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی پته‌ویان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بوو, به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوكاری تارانی ده‌كرد.
* ساڵی 1983 هێرشی ئێران بۆ سه‌ر عێراق له‌ باكووره‌وه‌ له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد. به‌ هاوكاری شۆرشگێڕه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان.و هێزه‌كانی ئێران توانیان ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی حاجی ئۆمه‌راندا گرت. و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌كانی عێراق له‌ سزای ئه‌مه‌ نزیكه‌ی 8000 هاوڵاتی له‌ ناوچه‌ی سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان (ناوچه‌ی بارزان) كوشت .
* ساڵی 1983 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی به‌ ناكۆكی خۆی هێنا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و ده‌ستیان به‌ ڕێككه‌وتن كرد له‌سه‌ر حوكمی زاتی بۆ كورد.
* ساڵی 1985 فشارێكی زۆر كه‌وته‌ سه‌ر عێراق بۆ راگرتنی شه‌ڕ و حكومه‌تیش له‌ ڕووخاندا بوو, به‌ڵام میلیشیاكانی حكومه‌تی عێراقی براكه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و دوو كچه‌كه‌شی كوشت.
* ساڵی 1986 حكومه‌تی ئێران سه‌رپه‌رستی دانوستانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارته‌ سیاسیه‌كه‌ له‌ تارانه‌وه‌ پشتیوانیان ده‌كرا.
* ساڵی 1987 مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی هێزه‌كانیان و یه‌ككگرتنیان له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی بچوكی تری ناوچه‌كه‌ بۆ سه‌ر خستنی شۆڕشی نوێ‌.
* ساڵی 1988 واده‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران ـ عێراق نزیك بووه‌وه‌, حكومه‌تی عێراقی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌سه‌ر كورده‌كاندا جێ‌ به‌ جێ‌ كرد. و تیایدا هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی سڤیل و شۆڕشگێڕ له‌ناو چوون , سه‌دان هه‌زار كه‌س نه‌فی كران هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌به‌ر پووكاننه‌وه‌ی شۆڕشی كوردی به‌رپاكرا.
* لـــه‌ 16/3/1988 حكومه‌تی عێراق به‌ نامرۆڤانه‌ترین شێوه‌ و به‌ چه‌كی كیمیایی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كوردستانی خاپوور كرد , دڕندانه‌ترین كۆمه‌ڵكوژی ڕوویدا به‌هۆی گازی ژه‌هراویه‌وه‌ كه‌ تیایدا و ده‌ستبه‌جێ‌ 5000 كوردی بێ‌ گوناه له‌ مناڵ و پیر و لاو تیاچوون.پاشتریش هه‌زاره‌ها كه‌م ئه‌ندام بوون به‌هۆی تێكچوونی جیناته‌كانیان.
* لــه‌ ئــاداری سـاڵی 1991 پاش ده‌ركردنی هێزه‌كانی عێراق له‌ كوه‌یت له‌ هه‌مان ساڵدا , هه‌ندێ‌ له‌ كورده‌كان (جاشه‌كان) له‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ) هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و زمانحاڵی حكومه‌تی عێراقی كاریانده‌كرد, به‌ڵام گه‌لی كورد و به‌ پاڵپشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره‌ی به‌رپا كرد بێ‌ گوێدان به‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان و تیایدا زیاتر له‌(1500000) یه‌ك ملیۆن و نیو كورد ئاواره‌ و سه‌رگه‌ردانی وڵاته‌ دراوسێكان بوون , به‌ڵام وڵاتی توركیا له‌و كاته‌دا سنووری خۆی داخست ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی كێو و چیاكان بن له‌ نێو چیا و دۆڵه‌كاندا بۆ ژیان و سه‌ربه‌ستی و ئازادی بگه‌ڕێن.
نـــاوچه‌ی ئاسایش سه‌قامگیر:
* له‌ به‌هاری ساڵی 1991 هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان بانگه‌شه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازاد كراو و ئارام و ئاسایشیان كرد كه‌ سنووری به‌ سنووری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقیه‌وه‌ بوو و چه‌نده‌ها ڕێكخراو ده‌زگا پشتیوانی و هاوكاریان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرد, سه‌ر له‌ نوێ‌ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌وتنه‌ گفتوگۆ و دانوستانن له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێنی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌سه‌ر مافی خود موختاری – ئۆتۆنۆمی
* لــه‌ ته‌مموزی ســاڵی 1991 دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد درێژه‌ی كێشا , به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان هردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر به‌ ته‌واوی كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌ به‌غدادی جیا بكه‌نه‌وه‌. كه‌ ته‌حه‌دایه‌ك بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی.
* لـه‌ تشرینی یه‌كه‌می سـاڵی 1991 شه‌ڕی نێوان شۆڕشی كوردی و حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵگیرسا, حكومه‌تی عێراقی سنووره‌كانی باكوری عێراقی به‌ ته‌واوی توند كرد و ئابڵووقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر كورده‌كاندا سه‌پاند.
* لــه‌ ئایاری ساڵی 1992 هه‌ڵبژاردنێكی په‌رله‌مانی سه‌رتاسه‌ری له‌ ناوچه‌كه‌ كراو , پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێژه‌ی 50.8% ی ده‌نگه‌كانی برده‌وه‌ و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 49.2%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا, و حكومه‌تی نوێی كوردیان به‌ ڕێژه‌ی یه‌كسان (50%) پێكهێنا .
* له‌ مانگی ئه‌یلوولی سـاڵی 1992 كۆنگرێسی نیشتمانیی عێراقیی (INC) پێكهات كه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌ نه‌یاره‌كان له‌خۆ گرتبوو. له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان بوو كۆده‌بوونه‌وه‌. پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نوێنه‌ری به‌شدار بووان بوون.
* له‌ ئایاری سـاڵی 1994 دا ناكۆكیه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شه‌ڕی ناوخۆی لێكه‌وته‌وه‌. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ و چه‌مچه‌ماڵی له‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ند.
* له‌ ئایاری سـاڵی 1996 حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێككه‌وت له‌سه‌ر پرۆگرامی (نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك) , و ڕێژه‌ی 13%ی بڕی نه‌وته‌كه‌ بۆ باكوری عێراق بوو كه‌ زۆربه‌ی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو پارته‌ كوردیه‌كه‌دا بوو.
* له‌ ئابی سـاڵی 1996 مه‌سعود بارزانی داوای كۆمه‌كی له‌ حكومه‌تی عێراقی كرد بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا.
* له‌ ئه‌یلوولی سـاڵی 1996دا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ یارمه‌تی حكومه‌تی عێراقی توانی هه‌ولێر له‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بسه‌نێته‌وه‌ و كۆنترۆڵی بكات.و سلێمانیشی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌ركرد, پارتی دیموكراتی كوردستان حكومه‌تێكی نوێی له‌ په‌رله‌مانی هه‌ولێر پێكهێنا.
* له‌ تشرینی یه‌كه‌می سـاڵی 1996 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سلێمانی گرته‌وه‌.
* لــه‌ كانوونی دووه‌می ساڵی 1997 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان حكومه‌تێكی نوێی پێكهێنا كه‌ بنكه‌كه‌ی سلێمانی بوو. به‌م شێوه‌یه‌ باكووری عێراق به‌ ته‌واوی كه‌وته‌ كۆتنرۆڵی هه‌ردوو پارت (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌وه‌.
* لــه‌ مانگی ئه‌یلوولی سـاڵی 1998 هه‌ردوو سه‌رۆك پارته‌كه‌ ( مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ) ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یان ئیمزا كرد له‌ واشینگتۆن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوچه‌كه‌ وه‌كو خۆی مایه‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌.
* لــه‌ تشرینی دوومی ســاڵی 2000 یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان كرد و تیایدا سكاڵای حكومه‌تی عێراقی كردبوو له‌ ڕاگواستن و ده‌ركردنی كورده‌كانی پارێزگای كه‌ركووك.
* له‌ ئه‌یلوولی سـاڵی 2001 شه‌ڕێك به‌رپا بوو له‌ ناوچه‌كانی سنووری سلێمانی له‌ نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و گروپێك به‌ ناوی جنود لئیسلام (جند ألاسلام), كه‌ دواتر ناوه‌كه‌یان بوو به‌ ئه‌نصار و لئیسلام- أنصار الاسلام

به‌ره‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی نیشتمانی
* له‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2002 پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گروپه‌ عێراقیانه‌دا دانیشتنیان سازدا كه‌ به‌ نیاز بوون هاوكاری هێرشه‌ عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بكه‌ن له‌ ڕووخانی حكومه‌تی به‌عسی عێراقی.
* لــه‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2002 دانیشتنی هاوبه‌ش له‌ نێوان دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستی پێكرد له‌ په‌رله‌مانی هه‌ولێر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی ئینتیقالی تــا واده‌ی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ‌.
* لــه‌ شوباتی ساڵی 2003 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (كۆڵن پاوڵ) گروپی ئه‌نسارو لئیسلامی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ ده‌وریان هه‌بووه‌ له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئوسامه‌ بن لادنی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ و حكومه‌تی عێراقی.
* لــه‌ شوباتی ســاڵی 2003 سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و پێشنیاره‌یان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ هێزی عه‌سكه‌ری توركیا له‌ خاكی كوردستانه‌وه‌ بێت و شانبه‌شانی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕووخانی سه‌دام حسێن به‌شدار بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو كوردستانیانی باكووری عێراق گه‌وره‌ترین ڕێپێوانیان كرد دژ به‌م پێشنیازه‌.
* لــه‌ شوباتی ســاڵی 2003 له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ پرۆژه‌یاسایه‌ك ئه‌و پلانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتبوو كه‌ هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ خاكی توركیاوه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بــاكوور.
* لــه‌3/ ئاداری/ 2003 بارتى دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو سكرتێری پارته‌كه‌ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی.
* لــه‌20/ ئاداری/ 2003 هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان به‌ سه‌ركردایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هێرشیان بۆ سه‌ر عێراق ده‌ستی پێكرد به‌ هێرشی ئاسمانی و هه‌ردوو پارێزگای (كه‌ركووك و موسڵ) كه‌ سنووریان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی بۆردومانێكی چـــڕ بوونه‌وه‌.
* لــه‌22/ ئاداری/ 2003 هێزی كروزی هاوپه‌یمانه‌كان به‌ هێرشی ئاسمانی ساروخ توانیان له‌ گروپی به‌ناو ئه‌نسارو لئیسلام بده‌ن كه‌ باره‌گایان له‌ ناوچه‌ی خورماڵ بوو به‌ سه‌دان كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.
* لــه‌27/ ئاداری/ 2003 سه‌دان مارێنزی ئه‌مریكی له‌ باكووری هه‌ولێر به‌ په‌ره‌شووت نیشتنه‌وه‌ و داخڵی خاكی كوردستان بوون. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌روازی باكوور بۆ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان كرایه‌وه‌تا بتوانن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراقی.
* لــه‌ 9/ نیسانی/ 2003 هێرشی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان بۆ سه‌ر خاكی عێراق ده‌ستی پێكرد و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت شكێنرا له‌ ناو شاری به‌غداد, حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ هاوكاری هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان كۆنترۆڵی شاری كه‌ركوك و موسڵ بكه‌ن.
* لــه‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2003 ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی ئینتیقالی بۆ یه‌كه‌مجار كۆبوونه‌وه‌, هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی سه‌دام حسێن (عوده‌ی و قوسه‌ی) له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا كوژران.
* لــه‌ 1/ شوبات / 2004 له‌ دوو هێرشی خۆ كوژیدا سه‌دان كه‌س له‌ هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ بووه‌ هۆی كوشتنی زیاتر له‌ 56 كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له‌ 200 كه‌س , كه‌ له‌ناویاندا چه‌ند كه‌سایه‌تیكی ناسراوی تێدا بوو كه‌ خاوه‌ن پله‌ی بڵند بوون له‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌دا.
* لــه‌ كانوونی دووه‌می سـاڵی 2005 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له‌ دوای ڕووخانی حكومه‌تی به‌عسی عێراق كراو هاپه‌یمانی كوردستانیش پله‌ی دووه‌می له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستهێناو 77 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
* له‌ مانگی نیسانی 2005 دا جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كاتیی عێراقه‌وه‌.
* لــه‌ مانگی ئایاری سـاڵی 2005 له‌ هێرشێكی خۆ كوژیدا زیاتر له‌ 500 پۆلیس و ئه‌فسه‌ر شه‌هید بوون.

په‌رله‌مانی كوردستان
* لــه‌ حوزه‌یرانی سـاڵی 2005 دا یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی له‌ هه‌ولێر پێكهێنرا و مه‌سعود بارزانی به‌ سه‌رۆكی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی هه‌ڵبژێردرا.
* لــه‌ كانونی دووه‌می سـاڵی 2005 كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌ستی به‌ ده‌رهێنانی نه‌وت كرد له‌ باكووری عێراق (له‌ سنووری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم) , ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بووه‌ هۆی دروست بوونی ترس و دڵه‌ ڕاوكێ‌ له‌ دڵی سه‌ركردایه‌تی كوتله‌ی سوننی له‌ عێراق. دواتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی ئاشكرا كرد له‌سه‌ر بوونی بیرێكی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌ باكوور.
* له‌ تشرینی یه‌كه‌می سـاڵی 2006 سه‌رۆك بارزانی داوای گۆڕینی ئاڵای عێراقی كرد بۆ ئاڵایه‌ك كه‌ گوزارشت له‌ هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی عێراق بكات و وتیشی به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ئاڵایه‌ له‌ خاكی كوردستان هه‌ڵنادرێت, به‌ڵام نوری مالیكی ووتی ئه‌م ئاڵایه‌ی ئێستا ئاڵای عێراقه‌ و ده‌بێت له‌ هه‌موو گۆشه‌یه‌كی عێراق هه‌ڵبدرێت.
* له‌ تشرینی یه‌كه‌می سـاڵی 2006 له‌ پێنج كرده‌وه‌ی خۆكوژی له‌ كه‌ركووك ڕوویدا كه‌ یه‌كێكیان له‌ ئۆتۆمبێلێكی بار هه‌ڵگر و ئه‌وانیتریش ئۆتۆمبێلی بچووك بوون بووه‌ هۆی كوشتنی زیاتر له‌ 23 هاوڵاتی.
* له‌ كه‌ناڵی (BBC) دابه‌زێنرا كه‌ تیایدا هاتووه‌ هێزه‌ كوردیه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیسرائیلیه‌كان به‌ نهێنی مه‌شقیان پێ‌ كراوه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر و پارێزگاری كردنی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
* لــه‌ نیسانی ســاڵی 2007 دا سه‌رۆكی سوپای توركیا وتی پێویسته‌ توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌ كورده‌ هه‌ڵگه‌راوه‌كانی باكووری عێراق – گه‌ریلاكان.
* لــه‌ ئایاری ســاڵی 2007 دا هێزه‌ كوردیه‌كان ئاسایشی هه‌رسێ‌ پارێزگای (دهۆك , هه‌ولێر، سلێمانی) له‌ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان وه‌رگرته‌وه‌.
* لــه‌ ته‌مموزی ســاڵی 2007 ڕێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر خراپی گوزه‌ران و ژیانی به‌ندیخانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان له‌ باكووری عێراق بڵاو كرده‌وه‌.
* لــه‌ ئابــی ســاڵی 2007 له‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به‌ نارنجۆكی ده‌ستی بووه‌ هۆی كوشتنی زیاتر له‌ 300 كه‌س له‌ یه‌زیدیه‌كان له‌ باكووری عێراق.
* لــه‌ ئه‌یلوولی ســاڵی 2007 ئێران بۆردوومانی ناوچه‌ سنووریه‌كانی باكووری عێراقی كرد.ئێران سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردیتان داخست به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ ئێرانیه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن.

هێرشه‌كانی تــوركیــا
* لــه‌ تشرینی یه‌كه‌می ســاڵی 2007 په‌رله‌مانی توركیا ئیشاره‌تی سه‌وزی بۆ هێزی سوپا هه‌ڵكرد بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر كورده‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی باكووری عێراق، توركیا فشاری نێوده‌وڵه‌تی خرایه‌سه‌ر به‌وه‌ی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سنوور.
* لــه‌ كانوونی یه‌كه‌می ســاڵی 2007 توركیا به‌ هێرشی ئاسمانی بۆردومانی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد له‌ناو خاكی عێراق.
* لــه‌ شوباتی ســاڵی 2008 توركیا هێرشی سوپایی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد له‌ناو خاكی عێراق.
* لــه‌ ئه‌یلوولی ســاڵی 2008 په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراقی په‌سه‌ند كرد. به‌ڵام كه‌ركووكی له‌ناو پارێزگاكاندا جیا كرده‌وه‌, چونكه‌ كورده‌كان ده‌یانبرده‌وه‌.
* لــه‌ نیسانی ســاڵی 2009 توركیا به‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر پارتی كرێكارانی كورستان به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی پارتی كرێكاری كوردستان له‌ دوو هێرشدا بوونه‌ته‌ هۆی كوشتنی سه‌ربارزانی تورك.
* لــه‌ حوزه‌یرانی ســاڵی 2009 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كرد , بڕی 90,000 بۆ 100,000 به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا له‌كێڵگه‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا ده‌نێررێت. حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌ مه‌رجی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یاسایی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌تی ده‌ركردنی نه‌وتی داوه‌.
* لــه‌ ته‌مموزی ســاڵی 2009 مه‌سعود بارزانی بۆ جارێكی تر به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌, و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا و لیستێكی نوێش به‌ ناوی گۆڕان توانی ڕێژه‌ی 25 كورسی په‌رله‌مان له‌ كۆی 111 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.
* لــه‌ شوباتی ســاڵی 2011 خۆپیشاندان دژی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ سازدرا كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)وه‌ ده‌كرێت له‌ سلێمانی , و گروپی گۆڕان ڕێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه‌ بوو , و تیایدا دوو خۆپیشانده‌ر كوژران.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About admin

Check Also

ChargeoftheIrishBrigade

جەنگى ناوخۆى ئەمەریکا

جەنگى ناوخۆى ئەمەریکا وەرگێرانى : ئاکام جەمال محەمەد 1- ئەم جەنگە لە نێوان ساڵانى (1861 …